هونهری
تارا هەقیقی دەگەڕێتەوە بواری ڕاگەیاندن
- زياتر
-
24 نیسان 2017
- دواین نوێکردنەوە دوو شەممە, 24 نیسان 2017 23:23
- بڵاوكراوەتەوە لە دوو شەممە, 24 نیسان 2017 23:18
- نوسراوە لە لایەن Zana Galali
کچە پێشکەشکاری پێشوی کەنالی کۆرەک تیڤی " تارا هەقیقی " لە لێدوانێکی تایبەت بە چرا ، دەلێت پێمخۆشە لەداهاتوو بگەرێمەوە کاری راگەیاندن.
تازەترین بەرهەمی کچە گۆرانیبێژی کورد دڵنیا ڕەزازی سەرکەوتنێکی بەرچاو بەدەستدێنێت
- زياتر
-
28 شوبات 2017
- دواین نوێکردنەوە سێ شەممە, 28 شوبات 2017 11:27
- بڵاوكراوەتەوە لە سێ شەممە, 28 شوبات 2017 11:26
- نوسراوە لە لایەن Zana Galali
کەشەو دادێت ، تازەترین کلیپی هونەرمەند دڵنیا ڕەزازییە، ئەو بەرهەمە سەرکەوتنێکی بەرچاو بەدەست دێنێت و لەماوەی تەنیا ١٠ رۆژ دا زیاتر لە ١٠٠ هەزار بینەری هەبووە .
سارا فەرەح دوو بەرهەمی نوێ بڵاودەکاتەوە
- زياتر
-
01 ک دووەم 2017
- دواین نوێکردنەوە یەک شەممە, 01 کانونی دووەم 2017 19:27
- بڵاوكراوەتەوە لە یەک شەممە, 01 کانونی دووەم 2017 19:25
- نوسراوە لە لایەن Zana Galali
هونهرمهندى سورى سارا فەرەح، دوو بەرهەمی نوێی بڵاودەکاتەوە و هیواخوازە لە داهاتوو چەند بەرهەمێکی دیکەش پێشکەش بە هەواردارانی بکات.
بۆ جاش هونەرمەندو بیرۆکەدزانی کورد ئایدل
- زياتر
-
12 شوبات 2017
- دواین نوێکردنەوە یەک شەممە, 12 شوبات 2017 07:53
- بڵاوكراوەتەوە لە یەک شەممە, 12 شوبات 2017 07:53
- نوسراوە لە لایەن لەنجە عەبدولواحید
ئیوه نه ک هه ردزن به ڵکو یاری به هه ستی گه نجانی ئه وروپاش ئه که ن، کورد ئه ڵێت نان بۆ نانه واو گۆشت بۆ قه ساب ، خوێنه رانی به ڕێز ئه وه ی جێگه ی سه یرو سه مه ره یه که له باکور (ده میرتاش ) له سه ر هه ستی کوردایه تی و نه ته وایه تی زیندانی ئه کرێت
کۆمهڵهی هونهره جوانهکانی "یۆتۆبۆری" داهاتی چالاکییه هونهرییهکانی بهخشییه نهخۆشخانهی "سۆزی دهروونی" له سلێمانی
- زياتر
-
31 ک یەکەم 2016
- دواین نوێکردنەوە شەممە, 31 کانونی یەکەم 2016 14:25
- بڵاوكراوەتەوە لە شەممە, 31 کانونی یەکەم 2016 14:25
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
کۆمهڵهی هونهره جوانهکانی "یۆتۆبۆری" داهاتی چالاکییه هونهرییهکانی بهخشییه نهخۆشخانهی "سۆزی دهروونی" له شاری سلێمانی.
هونەرمەند دڵنیا رەزازی سەرقالی خۆئامادەکردنە بۆ کلیپێکی نوێ
- زياتر
-
08 ک دووەم 2017
- دواین نوێکردنەوە دوو شەممە, 09 کانونی دووەم 2017 19:26
- بڵاوكراوەتەوە لە یەک شەممە, 08 کانونی دووەم 2017 21:31
- نوسراوە لە لایەن Zana Galali
لە کورتە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کە لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاو بۆتەوە ، کچە گۆرانی بێژی کورد دڵنیا رەزازی ، کچی هونەرمەندانی کورد ناسری رەزازی و مەرزییە فەریقی ، خۆئامادەکردنی بۆ کلیپێکی نوێ راگەیاند
دەشنێ لەوە زیاتر مەمانڕەنجێنە
- زياتر
-
01 ک یەکەم 2016
- دواین نوێکردنەوە پێنج شەممە, 01 کانونی یەکەم 2016 19:44
- بڵاوكراوەتەوە لە پێنج شەممە, 01 کانونی یەکەم 2016 13:41
- نوسراوە لە لایەن Zana D Dizeyi
نووسینی: زانا دزەیی
دوای ٣ ساڵ دابڕان لە گۆرانیگوتن، دەشنێ بە گۆرانییەک خۆی لە میدیاکان دەرخستەوە کە بە بڕوای ئەو گۆرانییەکەی نزیکە لە روح، بۆیەشە ناوی ناوە "ئازاد"، من واز لەوە دێنم دوورکەوتنەوەی ٣ ساڵ پاشان دەستپێکردنەوە کارێکی ئاسان نابێ بۆ دەشنێ بۆئەوەی جارێکی دی لەسەرپێ بوەستێتەوە، چونکە بەڕاستی ئەو کەوتووە، ئەوە جێدێڵم بۆ خۆی، چونکە ئەو لەمن باشتر دەزانێ پارە گەورەکانی جارانی لێ بڕاوە، بۆمنیش ئەوە گرنگە باسێکی کورت لەم گۆرانییە بکەم کە لەم ھەفتەیەدا بە کلیپێکی ئێمەنەیشن بڵاوی کردەوە.
دەبێ دەشنێ ئەوە باش بزانێ ئەگەر پێشتر تاقانە بوو ھەموو کارێکی لێ وەردەگیرا و لە مەیدانەکە ساغی دەکردەوە، بەڵام ئێستا زیاتر لەیەک رکابەری ھەیە، بۆیە پێویستە دەست بۆ کاری لاواز نەبا ئەگەر بیەوێت ببێتەوە یەکێک لە دیارەکان.
بەھەرحاڵ گۆرانی "ئازاد". ھەم لەرووی تێکستەوە ھەمیش لەرووی میلۆدییەوە ھێندە نزیکە لەگۆرانییەکی ئامۆژگاریکاری منداڵان ھێندە نزیک نییە لەگۆرانییەکی ئاسایی کە ھونەرمەندێک بۆ گەورەکانی گووتبێ. سەرەڕای ئەوەی کارێکی زۆر وردی بۆ دەنگی کراوە کە ئەوەش گەورەترین کێشەی دەشنێیە. چونکە دەنگی دەشنێ ناتوانێ بە ئاسانی دەرقەتی ھەموو جۆرە میلیۆدییەک بێت. بۆیە من لەسەرەتای دەرکەوتنی دەشنێ ئامۆژگاریم بۆی ئەوە کە دەست بۆ گۆرانی ئیقاع ببات و گرنگیەگی زۆر بە موزیک و دانس و کلیپ بدا، لەوێوە بتوانی
ھونەرێکی بەھێزترمان نیشان بدا کە پێی دەگوترێت ھونەری "ئیستعراجی". واتا ھونەری نمایش و ھونەری چاو، ئەمەش لەھەموو دنیا ھونەرێکی گرنگ و کاریگەرە ئاسایە دەشنێ لەم جۆرە ھونەرەدا تواناکانی تاقی بکاتەوە و لەو بڕوایەدام سەرکەوتوو دەبێ.
بەڵام ئەم جۆرە ھونەرەی کە دەشنێ پێشکەشی ئێمەی دەکات زۆر زەحمەتە لێ وەربگیردرێت و بەردەوامبوون لەسەری بەئاوابوونی خۆی کۆتایی دێت، وەکو چۆن لە حەوت ساڵی کارکردنی لەبواری گۆرانیگوتن نەیتوانی بەجۆرێک خۆی دروست بکات ئەگەر ھونەرمەندی تریش بێنە ناو مەیدان بەڵام دەشنێ ھەر ھەبێ و رێگە نەدا کەس تۆپەکەی لێ بسەنێت. وەکو چۆن ھێلی لەڤ زۆر بە ئاسانی تەنیا بەیەک گۆرانی مەیدانی بە دەشنێ چۆڵ کرد، دوای سێ ساڵ دوورکەوتنەوە دەبوو بەکارێکی زۆر بەھێزتر خۆی نیشانی ئێمەمان و رکابەرەکانی بدایە نەک ئەم کارەی بە کە بەراستی بە یەکێک لەکارە ھەرە خراپەکانی دەشنێ دەبینم.
ھیچکات ئەوەندەی ئێستا دەشنێ پێویستی بە راوێژکار نییە، بۆیە زۆر گرنگە پێش ھەر کارێک راوێژ بەکەسانی شارەزا لەھەر سێ بواری موزیک و دیزاینەر و کلیپسازدا بکات، واز لە دژایەتیکردن بێنێ و بە جۆرێک کار بکا رق و کینەی کەسی تری لەدڵ نەمێنێ، چونکە ئەگەر رۆژێک لەرۆژان بە حوکمی ئەوەی نزیک بوومە لە دەشنێ دەبێ ئەوەش بزانم کە ئەو کەسێکە بە رق ئیش دەکا و وا تێگەیشتووە ھەر کچە کوردێک بە ئینگلیزی گۆرانی بڵێت و ھەوڵی ناوبانگی جیھانی بدا ئەوە دژە دەشنێیە و ئەوەشی گۆرانی بە کوردی بڵێت و ھەوڵی ناوبانگی جیھانی نەدا ئەوە خۆشەویستی دەشنێیە!! بەڵام من ھەموو کات ھەوڵمداوە دیوە راستەقینەکەی نیشان بدەم، نەخێر ھەر ھونەرمەندێک رەنگ و ھونەرێکی جیاواز پێشکەش دەکات و بەلای بینەریش چێژێکی جیاواز دێتە بەرگوێی، خۆ بای ئەوەشم ھێشتۆتەوە کە خوا ئافرەتی بەجۆرێک دروستکردووە لەگەڵ سروشتی خۆی غیرەی ھەیە، ئەگەر ئەم ئافرەتە فریشتەش بێت کە پێی دەگوترێت "غیرەی ئافرەتانە". دەکرێ ھەموو ئافرەتە ھونەرمەندەکانمان بەدەر نەبن لەم غیرە، بەڵام نەبێتە ھۆی دژایەتی وەکو دەشنێ و ھێلی لەڤ دەستیان پێکردووە.
ھیوادارم چیتر دەشنێ بە ئەم بەرھەم لاوازانە نەمانڕەنجێنێ و دەنا دڵنیام ئەگەر رق و کینە فڕێ بدا تواناکانی دەشنێ زۆر لەوە زیاترە کە لەم بەرھەمەدا نیشانی داوین.
هەژان هێرش و کیژان ئیبراهیم خەیات تازەترین بەرهەمی خۆیان بلاو کردەوە
- زياتر
-
02 ک دووەم 2017
- دواین نوێکردنەوە دوو شەممە, 02 کانونی دووەم 2017 22:31
- بڵاوكراوەتەوە لە دوو شەممە, 02 کانونی دووەم 2017 22:31
- نوسراوە لە لایەن Zana Galali
لە تازەترین کاری لە دوای ماوەیەک دابران لەکاری هونەری، کچە ئەکتەر " هەژان هێرش " کاری سینارۆ و دەرهێنانی بۆ گۆرانییەکی هونەرمەند کیژان ئیبراهیم خەیات کرد بەناوی " مەرۆ " کە لە شەوی ساڵی نوێ لەکەنالەکان بۆیەکەمجار بلاو کرایەوە
قارەمانێتی (پێشمەرگە) لە دووا بەرهەمی قادر ئەسعەد
- زياتر
-
22 ت دووەم 2016
- دواین نوێکردنەوە سێ شەممە, 22 تشرینی دووەم 2016 06:01
- بڵاوكراوەتەوە لە سێ شەممە, 22 تشرینی دووەم 2016 05:52
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
دووا کاری هونەریی هونەرمەند قادر ئەسعەد کە ئێستا لە قۆناغی کۆتاییدا دایە سروودێکە باس لە نەبەردی و قارەمانێتی پێشمەرگەو کۆتایی هێنانی تیرۆریستان لەسەر دەستی پێشمەرگە دەکات.