CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 69 میوان

فیلمی کوردی "ئێل کلاسیکۆ" له‌فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر پێشوازی لێکرا

مه‌نووچێهر جیهانی ـ فیلمی سینه‌مایی "ئێل کلاسیکۆ" له‌ده‌رهێنانی "هه‌ڵکه‌وت مسته‌فا" له‌لایه‌ن بینه‌رانی به‌شی "زه‌نگی حه‌وته‌م"ی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر پێشوازیی لێکرا.

به‌پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی راگه‌یاندنی سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر، به‌شی "زه‌نگی حه‌وته‌م" The 7th Hour سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر به‌نمایش کردنی حه‌وت فیلمی بڵیندی سینه‌مایی و چوار کورته‌فیلم کاری خۆی ده‌ست پێکرد و له‌م به‌شه‌دا فیلمی بڵیندی سینه‌مایی "ئێل کلاسیکۆ" El clásico له‌ده‌رهێنانی "هه‌ڵکه‌وت مسته‌فا" و به‌رهه‌می‌وڵاتانی عێراق و نه‌رویج له‌لایه‌ن بینه‌رانی سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر له‌سینه‌ماکانی تاران پێشوازیی لێکرا.

له‌لاپه‌ڕه‌ه‌ی بڵاڤۆکه‌کانی رۆژانه‌ی تایبه‌تی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر، نمایش کردنی فیلمی سینه‌مایی "ئێل کلاسیکۆ"ی "هه‌ڵکه‌وت مسته‌فا" له‌به‌شی لاوه‌کیی تایبه‌ت به‌قوتابیاندا به‌مانشێته‌کانی "کوردستان، ئیسپانیا، لالیگا و خه‌ونه‌وه‌دینه‌هاتووه‌کان"، "مه‌ترسییه‌کانی ئه‌وینداری" بابه‌ت و ره‌خنه‌ی پۆزه‌تیڤ سه‌باره‌ت به‌و فیلمه‌کوردییه‌نووسراوه‌.

فیلمی کوردی "ئێل کلاسیکۆ" که‌چیرۆکی "ئالان" و براکه‌ی ده‌گێڕێته‌وه‌که‌له‌کوردستانی عێراقه‌وه‌به‌ره‌و ئیسپانیا وه‌ڕێده‌که‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی که‌یاریزانی خۆشه‌ویستی خۆی "کریس رۆناڵدۆ" ببینێت. ئه‌و فیلمه‌له‌فێستیڤاڵی نه‌ته‌وه‌یی فیلمی نه‌رویج، خه‌ڵاتی باشترین فیلم و له‌فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی دوبه‌ی خه‌ڵاته‌کانی باشترین فیلمی چیرۆکی و باشترین ده‌رهێنان و خه‌ڵاتی تایبه‌تی ده‌سته‌ی دادوه‌رانی بۆ هه‌ڵکه‌وت مسته‌فا به‌دیاری هێنا.

ساڵی 2016ی زایینی بۆ به‌شداریی له‌به‌شی فیلمه‌کانی زمانی بیانی بۆ هه‌شتاونۆهه‌مین خولی خه‌ڵاتی ئۆسکار ناردراوه‌، به‌ڵام له‌به‌شی کێبڕکێ وه‌رنه‌گیرا. "ئێل کلاسیکۆ" ده‌سته‌واژه‌یه‌کی وه‌رزشییه‌، به‌رکابه‌رییه‌کانی که‌له‌نێوان دوو یانه‌ی تۆپی پێی بارسێلۆنا و رێئاڵی مه‌درید به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ده‌ڵێن "ئێل کلاسیکۆ"؛ ئه‌و یارییانه‌ی که‌لایه‌نگرانی هه‌ر دوو یانه‌که‌کۆ ده‌کاته‌وه‌و هه‌رده‌م میلیۆنان که‌س له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان بۆ بینینی داده‌نیشن. ئه‌م کێبڕکێیانه‌پاشه‌که‌وتی چیرۆک و ناوێکه‌که‌"هه‌ڵکه‌وت مسته‌فا" بۆ دوایین فیلمی خۆی هه‌ڵیبژاردووه‌.

"ئێل کلاسیکۆ" فیلمێکی جاده‌ییه‌سه‌باره‌ت به‌دوو برا که‌بۆ وه‌دیهێنانی خه‌ونه‌کانیان گیانی خۆیان ده‌خه‌نه‌مه‌ترسییه‌وه‌. "ئالان" و "شیروان" دوو برای کورته‌باڵان که‌نیشته‌جێی به‌شی هه‌ورامانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقن. ئه‌وان به‌جۆش و خرۆشه‌وه‌یارییه‌کانی بارسێلۆنا و رێئاڵی مه‌درید ده‌بینن و یانه‌کانی خۆشه‌ویستی خۆیان هان ده‌ده‌ن. ئالان خه‌ونی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ کچێکی باڵابه‌رز به‌ناوی "گۆنا" هه‌یه‌، به‌ڵام "جه‌لال" باوکی کچه‌که‌به‌توندی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌م زه‌ماوه‌نده‌ده‌کات. جه‌لال که‌ته‌واو لایه‌نگری یانه‌ی رێئاڵی مه‌دریده‌، جووتێک که‌ڵاشی به‌لۆگۆی رێئاڵی مه‌درید بۆ ئه‌ستێره‌خۆشه‌ویسته‌که‌ی "کریستیانۆ رۆناڵدۆ" دووریوه‌و هیوای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌که‌رۆژێک له‌رۆژان ئه‌و کڵاشه‌به‌ده‌ستی ئه‌م یاریزانه‌پۆرتۆگاڵییه‌بگه‌یه‌نێت. ئالان کڵاشه‌کان ده‌دزێت و له‌گه‌ڵ براکه‌ی شیروان، سواری ماتۆڕێکی چوار ته‌گه‌ری ده‌بن و به‌ره‌و سه‌فه‌رێکی نایاسایی و پڕ له‌مه‌ترسی وه‌ڕێده‌که‌ون، بۆ ئه‌وه‌ی که‌ره‌نگ بێت جه‌لال به‌ئاواته‌له‌مێژینه‌که‌ی بگه‌یه‌نن و بتوانن ره‌زامه‌ندیی ئه‌و بۆ زه‌ماوه‌ندی ئالان له‌گه‌ڵ کچه‌که‌ی به‌ده‌ست بهێنن. ئه‌و ئامانجه‌که‌ی که‌گه‌یشتن پێی به‌له‌به‌ر چاو گرتنی کورته‌باڵا بوونی خوازبێنیکه‌ر کارێکی ئاسان نییه‌.

هونه‌رمه‌ندی سینه‌ماکار "هه‌ڵکه‌وت مسته‌فا" له‌دایکبووی شاری سلێمانی له‌هه‌رێمی کوردستانی عێراق، ساڵی 2000 له‌ته‌مه‌نی 15 ساڵیدا هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی بۆ وڵاتی نه‌رویج کۆچیان کرد. ئه‌و له‌دوای کۆتایی هاتنی خوێندنه‌که‌ی له‌به‌شی ده‌رهێناندا له‌ساڵی 2011ی زایینی یه‌که‌مین فیلمی بڵیندی خۆی به‌ناوی "دڵی سوور" که‌درامێکی ئه‌ویندارانه‌یه‌‌به‌ته‌وه‌ری بابه‌تی مافه‌کانی ئافره‌تان به‌رهه‌مهێناوه‌. ئه‌و دوای چێکردنی به‌ڵگه‌فیلمێک به‌ناوی "ترسی ژنان له‌داعیش" له‌ساڵی 2015ی زایینی دووهه‌مین فیلمی چیرۆکیی خۆی به‌ناوی فیلمی سینه‌مایی "ئێل کلاسیکۆ" به‌رهه‌مهێناوه‌.