پێشانگای "120 وێنه‌ی فۆتۆگرافی له120 ده‌رهێنه‌ری مێژووی سینه‌مای ئێران" کرایه‌وه
- زياتر
-
08 ئایار 2018
- بڵاوكراوەتەوە لە سێ شەممە, 08 ئایار 2018 05:13
- نوسراوە لە لایەن مەنسوور جیهانی
مه‌نووچێهر جیهانی ـ له‌به‌ره‌به‌ری 120 ساڵه‌بوونی سینه‌مای ئێران پێشانگای "120 پارچهوێنهی فۆتۆگرافی له‌به‌رهه‌مه‌کانی 120 ده‌رهێنه‌ری مێژووی سینه‌مای ئێران" له‌کۆشکی سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر کرایه‌وه.
به‌پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی راگه‌یاندنی سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر، پێشانگای "120 پارچهوێنهی فۆتۆگرافی له‌به‌رهه‌مه‌کانی 120 ده‌رهێنه‌ری مێژووی سینه‌مای ئێران" به‌ئاماده‌بوونی "ڕه‌زا میرکه‌ریمی" ده‌بیری سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر، "عه‌لیڕه‌زا شوجاع نووری" به‌ڕێوه‌به‌ری ئاڵوگۆڕی ئهزموونهسینهماییهکان، "سه‌یفوڵڵا سه‌مه‌دیان" به‌ڕێوه‌به‌ری رووداوهتایبهتهکانی فێستیڤاڵ و کۆمه‌ڵێک له‌هونه‌رمه‌ندانی ئێرانی و بیانی له‌وانه"دێبۆرا یانگ" ره‌خنه‌گری ناوداری ماڵپه‌ڕی هاڵیوود ریپۆرته‌ر و وێرایتی، "میشێل فرۆدۆن" سه‌رنووسه‌ری پێشووی کایهدۆ سینه‌ما و ره‌خنه‌گری ماڵپه‌ڕی هاڵیوود ریپۆرته‌ر، "فڕانکۆ نێرۆ" ئه‌کته‌ری ناوداری ئیتاڵیایی و چه‌ندین ئه‌کته‌ری سینه‌ما له‌نهۆمی حه‌وته‌می په‌ردیسی سینه‌مایی چارسوو کرایه‌وه.
"سه‌یفوڵڵا سه‌مه‌دیان" به‌ڕێوه‌به‌ری رووداوهتایبهتهکانی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر له‌م رێوڕه‌سمه‌دا گوتی: ئه‌مساڵ به‌بۆنه‌ی ئه‌وه‌ی کهلهبهرهبهری 120 ساڵه‌بوونی سینه‌مای ئێرانداین، گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی فۆتۆگرافهرانهمان بۆ مێژووی سینه‌مای ئێران لێدا و که‌سی یه‌که‌میش که‌چووین بۆ لای، "جه‌ماڵ ئومید" مێژوونووس و ره‌خنه‌گری سینه‌مای ئێران بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کهزانستێکی سینه‌مایی باشی هه‌یه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زۆری له‌م بواره‌دا ئه‌نجام داوه. وێنه‌گرانی فۆتۆگرافه‌ری سینه‌مای ئێران یارمه‌تییان داین بۆ ئه‌وه‌ی کهبهخێراییهکی باش کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌م وێنانهئامادهبکرێت و کۆ بکرێته‌وه.
سه‌مه‌دیان گوتی: هه‌ڵبژاردنی وێنه‌کانی پێشانگای "120 پارچهوێنهی فۆتۆگرافی له‌به‌رهه‌مه‌کانی 120 ده‌رهێنه‌ری مێژووی سینه‌مای ئێران" به‌له‌به‌ر چاوگرتنی ده‌وری کاریگه‌ریدانه‌ری یه‌ک فیلم له‌ژیانی هونه‌ری دهرهێنهرهکهیدا و له‌هه‌مووی گرینگتر ده‌وری یه‌ک فیلم لهقۆناغهگرینگ و مێژووییه‌کانی سینه‌مای ئێران‌دا ئه‌نجام دراوه. له‌م ڕووهوهتهنیا وێنهیهکلهفیلمێک له120 ده‌رهێنه‌ری ههڵبژاردهلهنێو ده‌رهێنه‌ره‌کانی سینه‌مای ئێران ده‌ستنیشان کراوه. له‌و پێشانگایه‌دا پێداچوونه‌وه‌مان هه‌یه‌بۆ مێژووی سینه‌مای ئێران که‌بۆ ههمیشهلهئهرشیڤی مێژووی سینه‌مای ئێران‌دا وه‌کوو سه‌رچاوه‌یه‌ک هه‌رمان ده‌بێت.
"سه‌یفوڵڵا سه‌مه‌دیان" هه‌روه‌ها گوتی: هه‌ڵبژاردنی کۆمه‌ڵه‌ی 120 که‌س له‌ده‌رهێنه‌ره‌کانی مێژووی سینه‌مای ئێران و دیاری کردنی یه‌ک فیلمی تایبه‌ت بۆ هه‌ر یه‌ک له‌وانه‌و کۆکردنه‌وه‌ی یه‌ک وێنه‌ی فۆتۆگرافیی تایبه‌ت له‌هه‌ر فیلمێک کهتایبهتمهندیی دیمه‌ن و روانگه‌ی دیاریکراو و فۆتۆگرافه‌رانه‌ی هه‌بێت، کارێکی یه‌کجار چه‌توون و هه‌ستیار بوو کهئێمهههوڵماندا به‌هاوڕێیه‌تی و یارمه‌تی کۆمه‌ڵێک له‌هاوکارانی ئاگادار، به‌رهه‌مه‌کانی سینه‌مای ئێران له‌ماوه‌ی 120 ساڵدا به‌وردبینی و ههستیارییهوهلێکدانهوهیان بۆ بکه‌ین.
له‌و پێشانگایه‌دا وێنه‌گه‌لی فۆتۆگرافی له‌فیلمی "له‌یلی و مه‌جنوون" به‌رهه‌می "عه‌بدولحوسێن سپه‌نتا" تا به‌رهه‌مه‌کانی ده‌یه‌ی 90ی سینه‌مای ئێران نمایش کراوه. له‌به‌شی پێشانگای "رووداوهتایبهتهکان"دا له‌م خوله‌ی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر پێشانگایه‌ک له‌وێنه‌کانی فۆتۆگرافی نه‌کراوی فیلمه‌کانی "مانگا"، "بای سه‌با" و له‌خولی سی و پێنجه‌می فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جردا پێشانگای وێنه‌کانی فۆتۆگرافی نه‌کراوی فیلمی "ناخودا خورشید" و هه‌روه‌ها پێشانگای وێنه‌ی فۆتۆگرافی و پۆسته‌ری رێزلێنانی سینه‌ماکاری کۆچکردوو "عه‌باس کیارۆسته‌می" هاوکات له‌گه‌ڵ فێستیڤاڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌مساڵ پێشانگای "120 پارچهوێنهی فۆتۆگرافی له‌به‌رهه‌مه‌کانی 120 ده‌رهێنه‌ری مێژووی سینه‌مای ئێران" هاوڕێ له‌گه‌ڵ پۆسته‌ره‌کانی سێ خولی به‌شه‌کانی سه‌ره‌کی و لاوه‌کیی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر ئاراسته‌ده‌کرێت. ئه‌م پۆستهرانهبهگشتی به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ریی "ئیره‌ج ته‌قی پوور" و دیزاینی "حه‌میدڕه‌زا به‌یده‌قی" و دوو پارچهلهدیزاینهکانی "عه‌لی خورشیدپوور" له‌م پێشانگایه‌دا نمایش کراون.