CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 72 میوان

وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و رۆشنبیری: سینه‌مای ئێران ده‌توانێت یارمه‌تی سینه‌مای جیهان بدات

مه‌نسوور جیهانی ـ "عه‌باس ساڵحی" وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و رۆشنبیریی ئێران گوتی: نزیکه‌ی 120 ساڵه‌بوونی سینه‌مای ئێران، ئه‌و ئه‌زموونه‌ی بۆ سینه‌مای ئێران هێناوه‌ته‌ئاراوه‌که‌سینه‌مای ناوچه‌که‌و سینه‌مای ئاسیا و ته‌نانه‌ت له‌بواره‌کانی سینه‌مای جیهانی به‌ئه‌زموونێکی پیشه‌ییه‌وه‌بڕواننه‌سینه‌مای ئێران.

"عه‌باس ساڵحی" وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و رۆشنبیریی ئێران سه‌باره‌ت به‌ئاماده‌بوونی سینه‌ماکارانی ناوداری جیهان له‌سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر، گوتی: سینه‌مای ئێران هه‌لێکه‌بۆ بواری فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری ئێرانی، به‌و ئه‌زموونه‌دوور و درێژه‌ی که‌سینه‌مای ئێران هه‌یه‌تی و ئه‌و به‌رهه‌مه‌فراوانه‌ی که‌سینه‌مای ئێران ئاماده‌ی کردووه‌و ده‌یکات. هاتوچووی سینه‌ماکارانی بیانی بۆ فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر؛ له‌چه‌ند لایه‌نه‌وه‌، هه‌لێکی بۆ سینه‌مای ئێران پێکهێناوه‌و ده‌یهێنێت. لێره‌دا خاڵێک ئه‌و که‌شوهه‌وایه‌ی به‌شداری و ئاماده‌بوونی ئێران له‌بازاڕه‌کانی جیهانیی فیلمه‌؛ ئه‌وه‌ی که‌سینه‌مای ئێمه‌ئه‌گه‌رچی له‌بواری به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌به‌نسیبه‌ت وڵاتانی ناوچه‌که‌و زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان ئه‌زموونێکی دوور و درێژی هه‌یه‌و به‌رهه‌م گه‌لێكی به‌رزتری هه‌یه‌، به‌ڵام که‌شوهه‌وای ئاماده‌بوونه‌که‌ی له‌بواری نێونه‌ته‌وه‌یی له‌چوارچێوه‌ی ئابووریی سینه‌مادا نه‌وه‌ک له‌چوارچێوه‌ی ئابووریی فێستیڤاڵه‌وه‌ئه‌و شته‌ی که‌له‌ئاستی سینه‌مای ئێران دایه‌، رووی نه‌داوه‌.

ساڵحی هه‌روه‌ها گوتی: سروشتییه‌که‌فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر و ئاماده‌بوون و هاتوچووی ئه‌و بیانییانه‌ی که‌له‌م بواره‌دا کاریگه‌رییان هه‌یه‌، ده‌توانێت به‌ئابووری سینه‌مای ئێران له‌بواری بازاڕه‌کاندا یارمه‌تیده‌ر بێت. هه‌روه‌ها به‌شداریی سینه‌ماکارانی بیانی له‌که‌شوهه‌وای فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جردا بۆ وتووێژی هاوبه‌ش یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت؛ ئه‌و وتووێژه‌هاوبه‌شانه‌ی که‌هه‌م له‌بواری فێرکاری و هه‌میش له‌بواری به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌، ده‌توانێت یارمه‌تیده‌بێت که‌هه‌م سینه‌مای ئێمه‌ئاستی به‌رزتر بێته‌وه‌و هه‌م سینه‌مای جیهانی له‌ده‌فرایه‌تی پیشه‌یی سینه‌مای ئێران زیاتر له‌رابردوو ئاگادار ببێت. له‌وه‌ده‌چێت که‌هه‌م له‌بواری بازاڕ و هه‌میش له‌بواری چێکردنی فیلم به‌شێوه‌یه‌کی پیشه‌یی له‌سینه‌مای ئێراندا و ئه‌و یارمه‌تییه‌ی که‌سینه‌مای ئێران به‌سینه‌مای جیهانی ده‌دات، ئه‌م هاتوچوویانه‌ده‌توانێت یه‌کجار کاریگه‌ر بن.

وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و رۆشنبیریی ئێران سه‌باره‌ت به‌جه‌ژنی 120 ساڵه‌بوونی سینه‌مای ئێران گوتی: ئه‌وه‌ی که‌سینه‌مای ئێران تا ڕاده‌یه‌ک هاوکات له‌گه‌ڵ سینه‌مای جیهانی له‌دایک بووه‌؛ یه‌کجار گرینگه‌. ئه‌وه‌ی که‌ئێمه‌مێژوویه‌کی کۆنمان له‌بواری سینه‌مادا به‌ته‌مه‌نی سینه‌مای جیهان و له‌دایکبوونی سینه‌ما له‌دونیادا هه‌یه‌. ئه‌گه‌رچی له‌م نێوه‌نده‌دا، هه‌ڵکشان و داکشانیش بووه‌و ئه‌وه‌ی که‌یه‌که‌مین فیلمی بڵیندی سینه‌مایی ئێمه‌زیاتر له‌80 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر چێکراوه‌و شتگه‌لێکی له‌م بابه‌ته‌، بۆ خۆی ده‌توانێت بۆ جیهان مانای هه‌بێت که‌سینه‌مای ئێرانی سینه‌مایه‌که‌به‌ئه‌زموونێکی به‌رهه‌مهێنانی زیاتر له‌100 ساڵ و له‌دایکبوونی سینه‌مایه‌کی زیاتر له‌80 ساڵ. ئه‌وه‌ی که‌نزیکه‌ی 120 ساڵه‌بوونی خودی زاتی سینه‌ما و زیاتر له‌80 ساڵ به‌رهه‌مهێنانی سینه‌مای چیرۆکیی بڵیند ئه‌م ئه‌زموونه‌ی بۆ سینه‌مای ئێران هێناوه‌ته‌ئاراوه‌که‌ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت که‌سینه‌مای ناوچه‌که‌و سینه‌مای ئاسیا و ته‌نانه‌ت له‌بواره‌کانی سینه‌مای جیهانی به‌ئه‌زموونێکی پیشه‌ییه‌وه‌بڕواننه‌سینه‌مای ئێران.

"عه‌باس ساڵحی" سه‌باره‌ت به‌ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌واڵه‌کانی سی و شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر له‌راگه‌یاندنه‌جۆراوجۆره‌کانی جیهان، گوتی: له‌وه‌ده‌چێت ئه‌م رووداوانه‌ی که‌له‌فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر دێته‌ئاراوه‌، به‌دڵنیاییه‌وه‌گروپی په‌یوه‌ندییه‌نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و به‌تایبه‌ت راگه‌یاندنه‌نێوده‌وڵه‌تییه‌که‌ی گرینگی هه‌یه‌. ئه‌م رووداوانه‌ئه‌گه‌ر هاوڕێ له‌گه‌ڵ یه‌ک گروپی به‌هێزی په‌یوه‌ندییه‌بیانییه‌کان به‌گشتی و به‌شێوه‌ی تایه‌بتی له‌بواری په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندنی نێونه‌ته‌وه‌یی ئاوێته‌نه‌بێت؛ ئه‌و ئامانجانه‌ی که‌بۆ ئه‌م فێستیڤاڵه‌له‌به‌ر چاو گیراوه‌، به‌باشی نایه‌ته‌ئاراوه‌. ئه‌وه‌ی که‌هۆگرانی سینه‌ما له‌لایه‌که‌وه‌و له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ئه‌وانه‌ی که‌به‌دوای ئه‌وه‌وه‌ن که‌له‌سینه‌مای ئێران ناسیاوییه‌کی زیاتر په‌یدا بکه‌ن؛ فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر به‌یارمه‌تیی ئه‌م گروپه‌، ده‌توانێت خۆی زیاتر بناسێنێت و من سوپاسی هه‌موو دۆستانی گروپی په‌یوه‌ندییه‌نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر ده‌که‌م و به‌هه‌مووی ئه‌وان ده‌ڵێم خودا پشتیوان و یارمه‌تیده‌رتان بێت.

سی و شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر له‌رۆژانی 19 تا 27ی ئه‌پرێڵی 2018ی زایینی رێکه‌وتی 30ی خاکه‌لێوه‌تا 7ی گوڵانی 1397ی هه‌تاوی به‌ده‌بیریی "سه‌ید ڕه‌زا میرکه‌ریمی" له‌شاری تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.