"ئۆلیوێر ئستۆن" ده‌رهێنه‌ری ناوداری ئهمهریکاییدێت بۆ فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر
- زياتر
-
23 نیسان 2018
- بڵاوكراوەتەوە لە دوو شەممە, 23 نیسان 2018 17:46
- نوسراوە لە لایەن مەنسوور جیهانی
مه‌نووچێهر جیهانی ـ "ڕه‌زا میرکه‌ریمی" ده‌بیری فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر گوتی: "ئۆلیوێر ئستۆن" سینه‌ماکاری به‌رجه‌سته‌ی ئه‌مه‌ریکایی میوانێکی تایبه‌تی دیکه‌ی سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جره. ئه‌و هیوای خواست کهلهفێستیڤاڵدا به‌رنامه‌یه‌کی هه‌بێت و ئێمهداڕێژهیهکی تێروته‌سه‌لمان بۆ ئه‌و چنیوه.
به‌پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی راگه‌یاندنی سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر، "ئۆلیوێر ئستۆن" Oliver Stone ده‌رهێنه‌ر، نووسه‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌مه‌ریکاییه. ئه‌و له‌رێگای ده‌رهێنانی زنجیره‌فیلمێک که‌سه‌باره‌ت به‌جه‌نگی ڤیتنام دروست کرابوو، ناوبانگی په‌یدا کرد و تا ئێستا دوو جار توانیویه‌تی خه‌ڵاتی ئۆسکار وه‌ربگرێت. ئه‌و باوکی "شان ئستۆن" ئه‌کته‌ری هالیووده.
"ئۆلیوێر ئستۆن" له‌ساڵی 1946 له‌نیۆیۆرک سیتی ویلایه‌تی نیۆیۆرکی ئه‌مه‌ریکا له‌دایک بوو. دایک و باوکی "ژاکڵین گۆدێت" و "لوئیس ئستۆن" بوون. ئۆلیوێر زانستگای ییلی به‌جێهێشت بۆ ئه‌وه‌ی که‌وه‌کوو سه‌رباز بچێت بۆ جه‌نگی ڤیتنام. ئه‌و له‌به‌ر ئازایه‌تی و جه‌نگاوه‌رییه‌کانی له‌جه‌نگدا مه‌دالیای برۆنزی گاڵانتاری و مه‌دالیای دڵی بنه‌وشیان به‌و پێشکه‌ش کرد. له‌دوای ئه‌وه‌ی کهلهجهنگ گهڕایهوهبۆ درێژه‌پێدانی خوێندنه‌که‌ی بۆ زانستگا نه‌گه‌ڕایه‌وه. یه‌که‌مین فیلمێک که‌دروستی کرد فیلمێکی خوێندکاری به‌ناوی "دوایین ساڵ له‌ڤیتنام" له‌ساڵی 1971ی زایینی بوو. پاشان به‌شێوه‌ی جیددی ده‌ستی بهفیلمسازی کرد و هه‌روه‌ها سیناریۆگهلێکی یه‌کجار زۆری وه‌کوو "شه‌مه‌نده‌فه‌ری نیوه‌ی شه‌و" و "ده‌موچاوی برینداری" نووسی.
ئستۆن بۆ فیلمی "شه‌مه‌نده‌فه‌ری نیوه‌ی شه‌و" یه‌که‌مین خه‌ڵاتی ئۆسکاری خۆی به‌ده‌ستهێنا و ئهمهتازهدهستپێکێک بۆ چه‌ندین ساڵی کاری هونه‌ری پیشه‌یی بوو. ئستۆن دوو جار ئۆسکار و چوار جار خه‌ڵاتی گۆڵدن گڵۆپی به‌ده‌ستهێناوه. ئه‌و ئهمڕۆکهبۆتهیهکێک لهفیلمسازانی خاوه‌ن شێواز له‌سینه‌مای دونیادا. ئه‌و پێشتر ده‌رهێنه‌رێکی یه‌کجار پڕکار بوو و ته‌نانه‌ت له‌ماوه‌ی 10 ساڵدا، 9 فیلمی چێکردووه، به‌ڵام سروشتییهکهبهچوونهسهرێی ته‌مه‌نی وردهوردهلهخێرایی فیلم چێکردنهکهی که‌م بووه‌وه. بێجگهلهدهرهێنان و سیناریۆنووسی ئه‌و به‌رهه‌مهێنانی زۆربه‌ی فیلمهگرینگهکانی سینه‌ماشی له‌ئه‌ستۆدا بووه.
ئه‌و یهکێکهلهدهرهێنهرهکان که‌زۆربه‌ی ره‌خنه‌گرانیش هۆگرییان به‌و هه‌یه‌و زۆربه‌ی فیلمه‌کانی ره‌خنه‌ی پۆزه‌تیڤیان به‌ده‌ستهێناوه‌و ناوی باشی ئه‌و له‌بواری ده‌رهێناندا تاوه‌کوو ئه‌مڕۆ به‌جێ ماوه‌ته‌وه. بێ گومان ئیستۆن پێگه‌ی له‌نێوان ده‌رهێنه‌رانی ئه‌فسانه‌یی هالیووددا په‌یدا کردووه.
سی و شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر له‌رۆژانی 19 تا 27ی ئه‌پرێڵی 2018ی زایینی رێکه‌وتی 30ی خاکهلێوهتا 7ی گوڵانی 1397ی هه‌تاوی بهدهبیریی "سه‌ید ڕه‌زا میرکه‌ریمی" له‌شاری تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.