"زه‌نگی حه‌وته‌م" له‌سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر لێده‌درێت
- زياتر
-
20 نیسان 2018
- بڵاوكراوەتەوە لە هەینی, 20 نیسان 2018 06:30
- نوسراوە لە لایەن مەنسوور جیهانی
7 فیلمی بڵێند و 4 کورته‌فیلمی ئێرانی و بیانی له‌به‌شی "زه‌نگی حه‌وته‌م" نمایش ده‌کرێن
مه‌نووچێهر جیهانی ـ به‌شی "زه‌نگی حه‌وته‌م"ی سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر له‌مڕۆ سێشهمه17ی ئه‌پڕێڵی 2018ی زایینی به‌نمایش کردنی فیلم بۆ قوتابیانی ده‌بیرستانی قۆناغی دواناوه‌ندی لهپهردیسی سینه‌مایی "چارسوو" له‌تاران ده‌ست پێده‌کات.
به‌پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی راگه‌یاندنی سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر، "ئه‌حه‌د میکائیل زاده" به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌کانی سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر رایگه‌یاند: به‌شی "زه‌نگی حه‌وته‌م" The 7th Hour سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر ئه‌مڕۆ سێشهمه17ی ئه‌پڕێڵی 2018ی زایینی کاتژمێر 9ی به‌یانی به‌نمایش کردنی فیلمی "150 میلی گره‌م" لهپهردیسی سینه‌مایی "چارسوو" له‌تاران کاری خۆی ده‌ست پێده‌کات.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌م به‌شه‌دا، فیلمهگهلێکی شیاو له‌گه‌ڵ ته‌مه‌ن و سه‌لیقه‌ی قوتابیانی ئێرانی نمایش ده‌کرێت و فیلمهبیانهییهکانی به‌شداربووی ئه‌م به‌شه، به‌زمانی فارسی دۆبله کراون بۆ ئه‌وه‌ی که‌قوتابیان بتوانن په‌یوه‌ندییه‌کی باشتر له‌گه‌ڵ ئهوانهدروست بکه‌ن.
میکائیل زادهرایگهیاند: بێجگهلههۆڵهکانی په‌ردیسی سینه‌مایی چارسوو، به‌رهه‌مه‌کانی ئاماده‌بووی به‌شی "زه‌نگی حه‌وته‌م" له‌سینه‌ماکان و په‌ردیسه‌کانی میلله‌ت، رازی، راگا، فه‌له‌ستین، ماندانا، فه‌رهه‌نگ، ئازادی، ته‌ماشا و مێگاماڵ نمایش ده‌کرێن.
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌کانی سی و شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر له‌درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی: به‌ر له‌نمایش کردنی هه‌ر فیلمێک، کارناسێکی سینه‌ما سه‌باره‌ت به‌بابه‌ت و چیرۆکی بهرههمهکهبۆ قوتابیان قسه‌ده‌کات. هه‌روه‌ها به‌شی "زه‌نگی حه‌وته‌م" ههلێکهبۆ ئه‌وه‌ی که‌قوتابیان له‌گه‌ڵ شێوازهسهرهتاییهکانی ره‌خنه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی فیلم ئاشنا ببن و پاشان ده‌توانن به‌نووسین و ناردنی ره‌خنه‌کانی خۆیان بۆ نووسینگه‌ی فێستیڤاڵ له‌رکابه‌ری کردن بۆ وه‌رگرتنی خهڵاتهجۆراوجۆرهکانی باشترین نووسینی رهخنهبهشداری
بکه‌ن.
"ئه‌حه‌د میکائیل زاده" سه‌باره‌ت به‌رێژه‌ی فیلمه‌کان و ئه‌و سینه‌مایانه‌ی که‌بۆ ئه‌م بهشهتهرخان کراوه، گوتی: گرینگیی چالاکییهفهرههنگییهکان و ره‌خساندنی بوار بۆ کاروباری په‌روه‌رده‌و بارهێنان و فێرکاریی قوتابیان له‌رێگای سینهماوهبووههۆی ئه‌وه‌ی که‌له‌م خوله‌ی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جردا و به‌ئامانجی ناساندنی باشتری پێگه‌ی فێستیڤاڵ و بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ناسینی سینه‌ما و هه‌روه‌ها هاندانی قوتابیان بۆ بینینی فیلم گه‌لی ئه‌خلاقی ـ په‌روه‌رده‌یی و سه‌رنجڕاکێش به‌شێک به‌ناونیشانی "زه‌نگی حه‌وته‌م" وهرێبخرێت.
میکائیل زادهسهبارهت به‌ناساندنی ئه‌و فیلمانه‌ی که‌بۆ نمایش کردن له‌م به‌شه‌دا، بۆ قوتابیان له‌به‌ر چاو گیراون، گوتی: 7 فیلمی ئێرانی و بیانی له‌م به‌شه‌دا ئاماده‌ن که‌بریتین له؛ "شازادهچکۆله"، "150 میلی گره‌م" و "رکابه‌رێک بۆ پرۆڤه" له‌وڵاتی فه‌ڕه‌نسا، فیلمی "ئێل کلاسیکۆ" له‌وڵاتانی عێراق و نه‌رویج، "ئاسۆی جوان" له‌سویسڕا، "شێر" لهئوستڕاڵیا و ئه‌نیمه‌یشێنی "فیلشاه" له‌ئێران که‌له‌به‌شی فیلمهبڵیندهکانی "زه‌نگی حه‌وته‌م" نمایش ده‌کرێن.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: هه‌روه‌ها چوار کورته‌فیلمی ئێرانی به‌ناوه‌کانی "مانگ گوتی قڵپ قڵپ یارمه‌تی"، "سڵاو"، "ئاڵفابێت" و "کهلاغ په‌ڕ" له‌م به‌شه‌دا به‌شداری ده‌که‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی "زه‌نگی حه‌وته‌م"ی سی و شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر هه‌واڵیدا: له‌درێژه‌ی تێڕوانینی فێستیڤاڵ بۆ فه‌رهه‌نگی رۆیشتنی بنه‌ماڵه‌کان بۆ سینه‌ما، به‌سته‌یه‌ک به‌ناونیشانی "بینینی فیلم له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه" بۆ قوتابیان له‌به‌ر چاو گیراوهکهبهوهرگرتنی ئه‌م بهستهیهدهتوانن له‌ماوه‌ی رۆژانی به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵدا له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆیان هه‌موو رۆژێک له‌کاتژمێر 5ی عه‌سر یه‌ک فیلم له‌سینه‌ما فه‌له‌ستین پێکهوهببینن.
به‌گوته‌ی "ئه‌حه‌د میکائیل زاده" به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی "زه‌نگی حه‌وته‌م"ی سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر، به‌شی "زه‌نگی حه‌وته‌م" به‌هاوبه‌شیی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر، وه‌زاره‌تی فێرکاری و په‌روه‌رده‌ی ئێران و شاره‌وانی تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتیی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر.