CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 40 میوان

کارەکانی فیلمی ئەنیمەیشنی (جەنگۆ و مەنگۆ) کۆتایی پێهات

جەنگۆ و مەنگۆ

Jango and Mango
ناونیشانی کورتە فیلمێکی ئەنیمەیشنە کە لەلایەن هونەرمەندی شێوەکاری کورد رافد جەڕاح کاری ئەنیمەیشنی بە شێوازی وێنەکێشانی دجیتاڵی وێنەی کێشاوە و هەروەها نووسین، دەرهێنان، دیزاینی دەنگ لە لایەن هونەرمەندی ناوبراو ئەنجامدراوە، فیلمەکە 2 دوو ساڵی خایەندوە تا بە کۆتایی گەیشتوە، لە مانگی شەشی 2015 کارەکانی تەواو بووە و ئێستا هونەرمەند رافد جەڕاح خەریکی ناردنی فیلمەکەیە بۆ فستیڤاڵی کورتە فیلمی ئەنیمەێشنی نێونەتەوەکان.

فیلمی ئەنیمەێشن جەنگۆ و مەنگۆ لە 6.30 شەش خولەک و سیی چرکە پێکهاتوە و لە ووڵاتی ئەڵمانیا بەرهەم هێنراوە، چیرۆکەکەی دەگەرێتەوە بۆ جەنگی دووایی سەرەتای 2015 کە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و بەتایبەتی لە کوردستانی باشوور و رۆژئاوا سەری هەڵدا کە تیێایدا جەنگی گشت ووڵاتانی جیهان بوو بەڵام لە ماڵی کورد و دژ بە کورد کرا و بە دەستی کورد ئەم جەنگە دەبێت کۆتایی پێ بێت.

هونەرمەند رافد جەراح باس لەوە دەکات کە بیرۆکەی فیلمێکی ئەنیمەیشنی لەم جۆرە دەگەرێتەوە بۆ ساڵی 2012 کە لە سەرەتا فیلمەکە دوو کەڵەشێر بوون لە کاتی ململانێ بەڵام لە دوای جەنگی 2015 کە بەسەر کورد هات ئەوە بیرۆکەکە کاری لەسەرکرا بەو ئەندازەیە کە لەگەڵ ئەم رەوشەی ئێستای جیهان بگونجێت.