CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 166 میوان

لیژنەی هەڵسەنگاندنی دراما لە کوردسات!!! هەڵسەنگاندنی بۆ درامای ڕۆژمێری شارێک نەکردووە

بەپێ ی ئەوزانیارەی کەبەدەستم گەیشتووە لەلایەن یەکێکەوە هیچ کات کارمەندی کوردسات نی یە بەڵکوو لە کوردساتەوە زۆر نزیکە پێی ڕاگەیاندم گوایە لیژنەی هەڵسەنگاندنی دراما لە کوردسات هیچ کام لە ئەندامەکانی ئەو درامایان نەبینیوە تەنها ڕێکەوتنێکی موجامەلەبووە و هیچی ترنا،،

هەروەها برای نووسەریش مامۆستا دڵشاد موستەفا هەمان شت دراماکەی نەبینیووە و هۆکارەکەشی دووری مامۆستا دڵشادە لە کوردستان،،ئەوەی بەبەرچاو نەبێت لەبەر دڵانیشنابێت،،تەنها سێ کەس دراماکەیان بە تەواوەتی بینیووە،، یەکەم دەرهێنەرەکە خۆی،،دووهەم مۆنتێرەکە،،،سێهەم مامۆستا غەمگین فەرەج ئەویش بەخاتری مۆسیقاکەی بۆ داناوە و هیچ کەسی تر نا،،ئەمە لەکاتێکدایە لە ساڵی ڕابووردوودا ڕێگە نەدراوە پەیکەری مامۆستا ئەحمەد سالار لە شاری سلێمانی دابرێت بۆ ئەم مەبەستە و لە بری ئەوە بۆ ‌ینانەوەی دڵی مامۆستا ئەحمەد سالار هاوکات لەگەل ئەرسەلان دەروێش بانگێشتی لای خانمی یەکەمی عێراق خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دەکرێن،،پاش گلەیی و گازندەیەکی زۆر لەلایەن هەردوو ناوبراو کە گوایە کوردسات ئیهمالی کوردوون،،خاتوو هێرۆخانیش ئامادەیی خۆی نیشان دەدات بۆ هەرکارێک بیانەوێت،،ئەوەبوو داخوازی ئەوەیان کرد درامای ڕۆژمێری شارێک لە کوردساتەوە پەخشبکرێت،،چونکە خۆیان باشدەزانن هەردرامایەک لە کوردساتەوە پەخش نەکرێت هیچ بەهایەک و نرخێکی لای جەماوەری کوردستان و دەرەوەی کوردستانی نی یە،،خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بەمە ڕەزامەندی خۆی پیشان دەدات و هاوکاتیش بڕی ١٠٨،٠٠٠٠٠٠ سەد و هەشت ملیۆن دیناری عێراقیشیان پێدەدرێت،،لە بری دانانی پەیکەرێک لە سلێمانی!!درامای بەبێ هەڵسەنگاندن لە کوردسات دادەبەزێت،،خواڕەحمان پێبکات ئامین