ئۆسامە جەمیل دەست بە ھونەر دەکاتەوە
- زياتر
-
31 ئایار 2014
- بڵاوكراوەتەوە لە شەممە, 31 ئایار 2014 08:53
- نوسراوە لە لایەن Zana D Dizeyi
زانا دزەیی: ھونەرمەند ئوسامە جەمیل، کە بەھۆی بوونی بە ئەندام پەرلەمان عێراقدا چوار ساڵ لەکاری ھونەری دوورکەوتەوە بە(سڤیل)ـی راگەیاند، دەست بە کاری ھونەری دەکاتەوە.
دەرھێنەر و ئەکتەر ئوسامە جەمیل لە لێدوانێکیدا بۆ (سڤیل) رایگەیاند "ھێشتا مانگێک لەکاری پەرلەمانتاری تەواو بم، ئینجا بە یەکجاری دەگەرێمەوە کوردستان و دەست بەکاری ھونەری دەکەمەوە، بەڵام بۆ ئێستا ھیچ بەرھەمێکم ئامادە نییە و باوەڕیش ناکەم بۆ مانگی رەمەزان ھیچ شتێک ئامادە بکەم".
جێی ئاماژەیە ئوسامە جەمیل ھونەرمەندێکی ناسراو و پڕجەماوەری کوردستانە، بەھۆیەشەوە توانی لە ھەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی پێشووی عێراقدا رێژەیەکی زۆر لەدەنگەکان بەدەستبێنێ و بچێتە پەرلەمانی عێراق.