CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 50 میوان

هونەرمەندی شێوەکاری کورد عەباس زەهاوی

ئامادەکردنی : ئاشتی گەرمیانی

هونەرمەندێکی شێوەکاری کورد عەباس زەهاوی لەدایك بووی ساڵی ١٩٥٦ لە باشووری کوردستان لە خانقین لە دایك بووە ، ژیانی سەرەتایی وناوەندی لەو گەرمەسێرە کە ناوچەیەکی گەرم و پڕ لە کەلتووری جیاوازە بەسەر بردووە ، بەهۆی نزیکی شاری بەغدا کە پایتەختی ووڵاتی عێراقە ژیانی هونەری لەو شارەوە دەست پێ دەکات وە هەر لەو شارەش دەناسرێت بەکارە جیاوازەکانی کە تایبەتمەندێتی خۆی هەیە لە سروشت و کەلتووری گەرمیانێکی پڕ لە ڕەنگ و فۆرم و بابەتی هونەری ، هونەرمەند عەباس زەهاوی کاریگەری کەلتووری کوردی لەسەر ژیان و کارە هونەریەکانی داناوە بەتایبەتی ئەو کەلتوورەی کە تێیدا ژیاوە وە ساڵانێکی زۆر بیرو هزری ناسنامەی کوردی فۆرمی هەموو کارەکانێتی ، هەر بۆیە تابلۆکانی لە نیو گەلەریەکانی بەغدا و دەرەوەی ووڵات ئەو ناسنامەیەیان هەڵگرتوە ، بەتایبەتی ئەو تابلۆیانەی کە هەڵپەڕکێ ی کوردی و جلو بەرگی کوردی و گەڕەکە سەرەتاییەکان و دەموچاوە کوردیەکان ئەمانە هەموو ئەو شێوانانەن کە تابلۆکانی هونەرمەند عەباس زەهاویان پێ دەناسرێتەوە ، لە خانەقینەوە تا دەگاتە بەغداو هەولێر و سلێمانی وکەرکووك وێستگەی ئەم هونەرمەندە شیوەکارە بوون ، وە کێشانی تابلۆی شەناشیل واتە کۆڵانە تەنگەکانی شاری بەغداو سەرەنجی گەشتیاران لە ماوەی سەدەی ڕابردوودا هۆیەك بوون بۆ ناسینی هەموو ئەرشیفی هونەری ئەم هونەرمەندە کوردە کە تەنانەت ژیانی رۆژانەی خەڵکی کوردستانی بە ڕەنگی گەرم هێناوەتە نێو تابلۆکانی ، ئەکادیمەیەت وە ڕیالیستی تابلۆکان ئەو قوتابخانەیەن کە زۆر لە حەزەکانی نێو دڵ و دەروونی هونەرمەند عەباس زەهاوی رەواندۆتەوە ، هەڵبژاردەی ئەو تابلۆیانەی کە بۆ کوردستانن نمونەیەکی جیاوزە لەو تابلۆیانەی کە کێشاویەتی بۆ ژیانداری لەو شوێن و شارەی کە هونەرمەند تیایدا مامەڵە دەکات، چونکە باکگراونی هونەرمەند ئەو خاك و خۆڵەیە کە ژیانی خۆی تێدا بەسەر بردوە ، هەربۆیە کێشانی تابلۆی ژیانی گوندو سروشتی کوردستان بە کەرەستە جیاوزەکان وەکو رۆنی و ئەکریلیك و ئاوی ئەو قوتابخانە ڕیالیستی یەیە کە جوانی بەخشیوەتە تابلۆکانی.
بەشداری هونەرمەند لە پێشانگاکاندا هەردەم نمونەی کاری نوێ ی داوەتە پێشانگاکان وە بە پێوانەیەکی گەورە و مام ناوەندی ڕوماڵی هەستەکانی کردوە بەتایبەتی خانقین ی گەرمەسێری ئەو جیاوزی یە هونەریە کە هونەرمەند جیا دەکاتەوە لە هونەمەندەکانی تر ، زەهاوی هونەرمەندیکی ناسراوی شاری بەغدایە وە ناسراوە لەنێو هونەرمەندە عێراقی یەکان و جێگای دەستی دیارە لە چالاکی و هونەری تایبەتی لە شاری بەغدا ، هەربۆیە نمونەی چیاکانی کوردستان و بەفری سەر چیاکان و دارو داستانی ئەو گوندانە و کێڵانی زەوی یە جوتیارەکان و جلو بەرگی کوردی فۆرمە هونەریەکە بوون کە هونەرمەند عەباس زەهاوی خۆی ناساند بەهونەرمەندانی بەغداو کوردستان و دەرەوەی ووڵات .