ڕۆشنبیری
یەکەم پەیجی شوان عەتوف لە فەیس بووک
- زياتر
-
04 ئەیلول 2011
- بڵاوكراوەتەوە لە یەک شەممە, 04 ئەیلول 2011 18:29
- نوسراوە لە لایەن مۆزیک گروپ
ئەکتەری سینەما و تەلەفزێۆن و شانۆی کورد شوان عەتوف یەکەم پەیجی خۆی لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک ڕاگەیاند، شایەنی باسە ئەم پەیجە لە لایەن خودی خۆی چاودێری دەکرێت و مۆزیک گروپ دەیبات بەڕێوە،
ھەودا فەیسبووکی نییەو بە ناوی ئەوەوە قسە دەکرێت
- زياتر
-
28 ئاب 2011
- بڵاوكراوەتەوە لە یەک شەممە, 28 ئاب 2011 22:19
- نوسراوە لە لایەن هاوکار نامۆ
پێشکەشکاری کەناڵی ئاسمانی کوردسات و بەرنامەی کێ بڕ کێ رایگەیاند کە زۆر نیگەرانە بەوەی ئەکاونتێک بە ناوی (ھەودا کوردسات) لە فەیسبووک کراوەتەوە، ھەواد رایگەیاند کە ئەو بێبەریە لەو ئەکاونتەو بە ھیچ شێوەیەک ھیچ بەژداری فەیسبووک نی یە، ھەوەھا ئەوەی زیاتر ھەودای نیگەران کردووە، ئەو ئەکاونتە لێدوان و وەڵامی خەڵک دەداتەوە و چەندین وێنەی ھەودای داناوە،
لە چالاکیەکی ھەمەرەنگی ھونەریدا سەنتەری چالاکی گەنجانی رانیە پێشبرکێیەکی رۆشنبیری و ئاھەنگێکی گۆرانی ئەنجام دەدات
- زياتر
-
16 تەمموز 2011
- بڵاوكراوەتەوە لە شەممە, 16 تەمموز 2011 06:35
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
بەمەبەستی زیاتر گرنگی دان بە بەھرەو توانای گەنجان و ھاندانیان بۆ بەشداری کردنیان لە چالاکیە ھونەریء رۆشنبیریەکان, دوای نیوەرۆی رۆژی سێ شەمە رێکەوتی ١٢-٧-٢٠١١ لە باخچەی (سەنتەری چالاکی گەنجانی رانیە) بە ئامادەبونی سەرپەرشتیاری سێکتەری گەنجانء رێژەیەکی زۆری گەنجانی کورو کچ, بەشی مۆزیکی سەنتەری گەنجانی رانیە ھەڵسا بە ئەنجامدانی ئاھەنگێکی گۆرانی مۆزیک لەو چالاکیەدا (٧) ژەنیار بەشدارییان کردء چەند بەرھەمێکی گۆرانی و مۆزیک پێشکەشکرد. ھاوکات لەگەڵ ئەوە پێشبرکێیەکی رۆشنبیری بۆ فێرخوازانی زمانی ئینگلیزی سەنتەر ئەنجامدرا, کە تێیدا ١٤ گەنجی کورو کچ دابەشکرابوونە سەر دوو گروپی (A) و (B).
بەڕێز حاجی: دەیانەوێ کێشەی سیاسیم بۆ دروست بکەن
- زياتر
-
28 ئاب 2011
- بڵاوكراوەتەوە لە یەک شەممە, 28 ئاب 2011 17:18
- نوسراوە لە لایەن Zana D Dizeyi
زانا دڵشاد دزەیی : بەڕێز حاجی، بێژەری ناسراوی کوردستان تیڤی رایگەیاند، بەبێ ئاگاداری خۆی لەلایەن کەسێکی نەناسراو فەیسبووکێکی بەناو دروستکراوە (barez haji)" بەڕێز پێیوایە "مەرامێکی سیاسیی لە پشتیەوە ھەیە".
لە ژێر چاودێری ھونەرمەند مەزھەری خالقی رێز لە ھونەرمەند (سەردار سەر سپی ) دهنرێت
- زياتر
-
07 تەمموز 2011
- بڵاوكراوەتەوە لە پێنج شەممە, 07 تەمموز 2011 09:19
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
لەژێر چاودێری ھونەرمەندی گەورە مەزھەری خالقی ماڵپەری رێکەوت نێت بە ھاوکاری ھوتێل چوار چرا رێز لە پادشای فلوت( سەردار سەر سپی) دەنێت،
چیمەن عەلی: زۆرجار رووبەرووی توندوتیژی بوومەتەوە
- زياتر
-
11 ئاب 2011
- بڵاوكراوەتەوە لە پێنج شەممە, 11 ئاب 2011 08:45
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
زانا دڵشاد دزەیی : چیمەن عەلی، پەیامنێری تەلەفزیۆنی سپێدە ئاشکرایکرد کە چەندینجار لەلایەن پۆلیس و ئاسایش تووشی ھەرەشە لێکردن بۆتەوە، "کاتێک خەریکی رووماڵکردنی ھەواڵەکانم".
بۆ یهكهم جارله رواندزخوڵێكی ڵێكۆڵینهوهی زانستی دهكرێتهوه
- زياتر
-
06 تەمموز 2011
- بڵاوكراوەتەوە لە چوار شەممە, 06 تەمموز 2011 22:36
- نوسراوە لە لایەن Yasin Braym Ruwanduzi
رۆژی 6_7_2011 كۆمهڵهی هاوڕێیانی كتێب به هاوكاری سهنتهری رۆشنبیری رواندزخولێكی تایبهت به لێكۆڵینهوهی زانستی بۆ كۆمهڵێك مامۆستا و قوتابی و رۆژنامهنووس كردهوه كه له لایهن مامۆستا(ههڵمهت بایز) مامۆستای زانكۆی سۆران وانهكان پێشكهش دهكرێت و تیدا به شێوهیهكی زانستی باس لهگرنگی لێكۆلینهوهوچۆنیهتی كاركردن و ههموو ئهو مهرج و خهسڵهتانهی كه پێویسته لێكۆڵهری سهركهوتوو له ڵێكۆڵینهوهیدا زانستیدا پهیرهویان بكات دهخرێنه روو .
سەرۆکی حکومەت پاڵپشتی ھونەرمەندانە
- زياتر
-
01 ئاب 2011
- بڵاوكراوەتەوە لە دوو شەممە, 01 ئاب 2011 23:48
- نوسراوە لە لایەن Masoudi Mela Hemze
مەسعودی مەلا ھەمزە : لە کۆبوونەوەیەکدا سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەنجوومەنی سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان کردو گفتوگۆیان لەبارەی چەند پرۆژەیەکی سەندیکا و حکومەت کرد.
ئەم کۆبوونەوەیە کە لە ئەنجومەنی وەزیران بە ئامادەبوونی ھەریەک لە "د. بەرھەم ساڵح" سەرۆکی حکومەت و "د. کاوە مەحمود" وەزیری رۆشنبیری و لاوان و نەقیب و ئەندامانی ئەنجوومەنی سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان بەرێوەچوو.
بەگوێرەی راپۆرتی راگەیاندنی بەشی راگەیاندن و پەیوەندیییەکانی سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان ھاتووە، کە بۆ قسەکردن لەسەر چەند پرۆژە یاسایەک و مافی ھونەرمەندانی کورد و چەند پرسێکی دیکەی گرنگ بە ئامادەبوونی وەزیری رۆشنبیری و لاوان ئەنجوومەنی سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان لەگەڵ د. بەرھەم ساڵح سەرۆکی حکومەت کۆبوونەوە.
ھەر لەو راپۆرتەدا ھاتووە کە لەو دانیشتنەدا سەرۆکی حکومەت رەزامەندی لەسەر چەند خاڵێک دەربڕی لەوانە پرۆژەیاسای سندوقی خانەنشینی ھونەرمەندان و ھاوکاری ساڵانەی حکومەت بۆ سندوقی ھاوکاری ھونەرمەندانی تایبەت بە سەندیکا، گرنگیدان بە بواری خوێندنی ھونەری لە پرۆژەی تواناسازی لاوان و تەرخانکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ ھونەرمەندان لەرێگای پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە شارەکانی کوردستان، پێداچوونەوە بە دەرماڵەی رێزلێنان و زیادکردنی بڕەکەی.
لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەی سەندیکادا ھاتووە کە سەرۆکی حکومەت بڕیاریداوە کۆلیژە ھونەرییەکان بەدەربکرێن لە سیستەمی فاکیۆلێتی "دمج"ی کۆلیژەکان، ھەروەک باس لە یەکلاکردنەوەی کێشەی کۆشکی ھونەر و گەڕاندنەوەی بۆ ھونەرمەندان کراوەو سەرۆکی حکومەت پشتگیری دەربڕیوە بۆ سەرجەم ئەو پرۆژە ھونەرییانەی کە لە سەندیکاوە ئاراستەی حکومەت دەکرێن و بەڵێنیشی داوە ٣ ستۆدیۆی مۆدێرن لە شارەکانی کوردستان دروست دەکرێت".
سەنتەری چالاکی گەنجانی رانیە پێشانگایەکی کتێب بە داشکانی %٣٥ دەکاتەوە
- زياتر
-
28 حوزەیران 2011
- بڵاوكراوەتەوە لە سێ شەممە, 28 حوزەیران 2011 10:40
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
بە بەشداری دەزگای سایە و کتَیبخانەی ئارام, سەنتەری چالاکی گەنجانی رانیە پێشانگایەکی کتێب بۆ زیاتر لە ٥٠٠ ناونیشان دەکاتەوە. ئەمەو کاتژمێر ٥ ئێوارەی رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٧-٦-٢٠١١ لە باخچەی سەنتەر و بە ئامادەبوونی رێژەیەکی زۆری گەنجان و رۆشنبیرانی ناوچەکە, شریتی پێشانگایەکی کتێب لە لایەن چالاککوانێکی بواری ژنان کرایەوە.
ئۆکێسترای چالاکیە ھونەریەکانی رانیە دھۆکی دەلاڵ دەرازێنێتەوە
- زياتر
-
21 تەمموز 2011
- بڵاوكراوەتەوە لە پێنج شەممە, 21 تەمموز 2011 22:36
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
لە نمایشێکی ئاست بەرزی منداڵانی رانیەدا, دەروازەی راپەرین سەروەریەکی تر لە دھۆکی دەلال لە مێژووی ھونەریدا تۆمار دەکات
یاسای پاراستنی مافی ھونەرمەندان گەیشتە پەرلەمان
- زياتر
-
20 حوزەیران 2011
- بڵاوكراوەتەوە لە دوو شەممە, 20 حوزەیران 2011 23:59
- نوسراوە لە لایەن Masoudi Mela Hemze
مەسعودی مەلا ھەمزە: لە درێژەی ھەوڵە بەردەوامەکانیان بۆ دەستەبەرکردنی مافی ھونەرمەندان، سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان لەنوێترین ھەوڵی خۆیدا پرۆژەیاسای پاراستنی مافی ھونەری ھونەرمەندانی گەیاندە پەرلەمانی کوردستان و چەند پەرلەمانتارێکیش واژوویان لەسەر پرۆژە یاساکە کردووە.
ئهمڕۆ میوزیك و ههڵپهڕكێی كوردی زاگریب دهڕازێننهوه
- زياتر
-
21 تەمموز 2011
- بڵاوكراوەتەوە لە پێنج شەممە, 21 تەمموز 2011 22:16
- نوسراوە لە لایەن یونس حهمهد
یونس حهمهد- كرواتیا: لهچوارچێوهی چالاكییهكانی فێستیڤاڵی نێودهوڵهتی زاگریب، كه بڕیاره ئهمڕۆ (21/7) دهستپێبكات، پێشنیوهڕۆی رۆژی 19/7 لهلایهن خاتوو یهلكا تێپشیج بهڕێوهبهری گهشت و گوزاری دوبرۆڤنیك پێشوازی لهنوێنهری شاندی گروپی میوزیكی نالی و تیپی هونهره میللییهكانی سلێمانی و كهناڵهكانی راگهیاندن كرا.
دکتۆر فەرهاد پیربال دێتە فەیس بووک
- زياتر
-
18 حوزەیران 2011
- بڵاوكراوەتەوە لە شەممە, 18 حوزەیران 2011 19:31
- نوسراوە لە لایەن Aland Kurdi
دکتۆر فەرهاد پیربال لە لێدوانێکی تایبەت بە (چرا) هەواڵی کردنەوەی پەیجی تیابەتی خۆی لە فەیسبووک ڕاگەیاند. پیربال ووتی " بە هۆی ئەوەی هاوڕێ و هەواداری زۆرم هەیە لە کوردستان و دەرەوە بە پێویستم زانی لە فەیسبووک پەیگەیەکی تایبەت بە خۆمم هەبێت و لەوێشوە لە پەیوەندی بەردەوام دابم لەگەل هەمووان"،
کوردانی ولاتی هۆلەندا بهچهندین چالاکی بهشداری کهرنهڤالی نیودهولهتی هۆلەندا دهکهن
- زياتر
-
18 تەمموز 2011
- بڵاوكراوەتەوە لە دوو شەممە, 18 تەمموز 2011 21:07
- نوسراوە لە لایەن راپۆرت :شاخهوان ئهکرهم
Nijmegen شهوی 17_18ی 7ی 2011 کوردانی تاراوگهی دانیشتووی ولاتی هۆلەندا بهشداری کهرنهڤالی 4چوار رۆژهی وولاتی هۆلەندا دهکهن ئهم کهرنهڤاله سالانه لهم کاتهدا پێشکهش دهکرێت ،
سلێمانی خانمانی ھونەرمەند خەڵات دەکا
- زياتر
-
18 حوزەیران 2011
- بڵاوكراوەتەوە لە شەممە, 18 حوزەیران 2011 19:24
- نوسراوە لە لایەن Masoudi Mela Hemze
مەسعودی مەلا ھەمزە: بە سپۆنسەری کۆمپانیای ئاسیاسێل لقی سلێمانی سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان رێز لە ٨ خانمە ھونەرمەندی بوارەکانی "شانۆ، فیلمسازی، شێوەکاری، میوزیک" دەگرێت.
نالی و ھونەرەمیللیەکان چوونە کرواتیا
- زياتر
-
16 تەمموز 2011
- بڵاوكراوەتەوە لە شەممە, 16 تەمموز 2011 07:14
- نوسراوە لە لایەن Masoudi Mela Hemze
مەسعودی مەلا ھەمزە: بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵی زاگریبی نێودەوڵەتی گروپی میوزیکی نالی و تیپی ھونەرەمیللییەکانی کورد لە سلێمانی بەرەو وڵاتی کرواتیا بەڕێکەوتن و بەر لە رۆیشتنیشیان لەھوتێل شیراتۆن کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان سازکرد.
لە نەخۆشخانەی گشتیی رواندز کتێبخانەی سەید تەھای شەمزینی دەکرێتەوە
- زياتر
-
17 حوزەیران 2011
- بڵاوكراوەتەوە لە هەینی, 17 حوزەیران 2011 17:55
- نوسراوە لە لایەن Yasin Braym Ruwanduzi
بۆ رێزگرتن لە ساڵیادی ٢٣ ساڵەی ئەنفالکراوەکانی شاری رواندزکۆمەڵەی ھاورێیانی کتێب لە نەخۆشخانەی گشتیی رواندز کاتژمێر ١١ی پێش نیوەرۆی رۆژی ١٥_٦_٢٠١١ بە ئامادەبوونی سیروان سیرینی قایمقامی رواندز و دکتۆر بێوار بەرێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی رواندز و وێنەری دام و دەزگاکانی حکومی و حزبی و ژمارەیەک لە کارمەندانی نەخۆشخانە ی رواندز ، کتێبخانەیەکی تایبەت بە ناوی سەید تەھای شەمزینی کردەوە کە کۆمەڵێک سەرچاوەی جۆراوجۆری لە خۆ گۆتووە .
بە ھەناسەی عیرفان زەنگەنە کاردەکەن
- زياتر
-
16 تەمموز 2011
- بڵاوكراوەتەوە لە شەممە, 16 تەمموز 2011 07:02
- نوسراوە لە لایەن Masoudi Mela Hemze
مەسعودی مەلا ھەمزە: دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ساڵێک بەسەر کۆچی دوایی عیرفان زەنگەنە خاوەنی ھوتێل چوارچرا، لە ئێستادا بەڕێوەبەرانی ئەو ھوتێلە پێیان وایە کارکردن بە شێوازی عیرفان زەنگە لە خزمەتی ھوتێلەکەیە بۆیە وا کاردەکەن.
ستۆدیۆی ئەکتەر بایەخ بە گەشەپێدانی جەستە دەدات
- زياتر
-
12 حوزەیران 2011
- بڵاوكراوەتەوە لە یەک شەممە, 12 حوزەیران 2011 23:54
- نوسراوە لە لایەن Masoudi Mela Hemze
مەسعودی مەلا ھەمزە: لە وۆرک شۆپێکی ١٠ رۆژی و بە سەرپەرشتی ھونەرمەند سەفین ئەنوەر شوکری، ستۆدیۆی ئەکتەر بە ھاوکاری مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتییەکانی "ی.ن.ک" وۆرک شۆپێکی بۆ ١٥ ھونەرمەندی کچ و کوڕی شاری سلێمانی کردەوە.
سەرکەوت رەسول بە شیعر میوانداریمان دەکات
- زياتر
-
16 تەمموز 2011
- بڵاوكراوەتەوە لە شەممە, 16 تەمموز 2011 06:38
- نوسراوە لە لایەن Rekawt Salam
سەرکەوت رەسولی شاعیر یەکێکە لەو شاعیرانەی کە خاوەن چەندین کتێبی شیعریە و ھەروەھا چەندین تێکستی داوەتە چەند ھونەرمەندێکی بەناو بانگ یەکێک لەوانە ھونەرمەند زەکەریایە، لە لێدوانێکی تایبەتی دا ھەنگاو ئەنورە شێخانی بەرێوەبەری دەزگای موزیک و کەلەپوری کورد سەبارەت بە ئەنجامدانی کورێکی شیعری رایگەیاند:
هەڵپەڕکێی کوردی ؛ ئۆسلۆى پایتهختى هێنایه جۆش
- زياتر
-
12 حوزەیران 2011
- بڵاوكراوەتەوە لە یەک شەممە, 12 حوزەیران 2011 23:41
- نوسراوە لە لایەن Zana Galali
زانا گهڵاڵی: نهرویج، زانا گهلاڵی: بەئامادەبوونی نوێنەری ی.ن.ک و ستافی بیرۆی نەرویج ، بهسهرپهرشتی وەزارەتی کۆچ و هاوکاری شارهوانی ئۆسلۆ، رۆژی ١١-٦ چوارەم فێستیڤاڵی كلتووری و هونهری گهلان كه بهفێستیڤاڵی (زهوی) ناسراوه لهئۆسلۆی پایتهختی ولاتی نهرویج بهرێوهچوو.