بابان کەرکوکیبه فه‌رمی له لایه‌ن کۆمیسیۆنی شاعیران و پارێزگاری شاری ئوترێخت لە هۆڵەندا بە شاعیری ئەو شارە دەستنیشانکرا
- زياتر
-
15 ئازار 2015
- بڵاوكراوەتەوە لە یەک شەممە, 15 ئازار 2015 08:44
- نوسراوە لە لایەن سەردار فەتاح ئەمین
بابان که‌رکوکی به فه‌رمی له لایه‌ن کۆمیسیونی شاعیران و پارێزگاری شاری ئوترێخت هه‌ڵبژێردرا به یه‌که‌مین شاعیری شاری ئوترێخت له هۆڵەندا.
هه‌موو ساڵێک له هۆڵەندا پێشبرکێی شاعیری شارەوانی شاره‌کان ده‌کرێت. خۆش به‌ختانه ئه‌م ساڵ له به‌ر چه‌ندین هۆکاری گرنگ و بابەتی، بابان که‌رکوکی هه‌ڵبژێردرا به یه‌که‌مین شاعیری شاری ئوترێخت له هۆڵەندا. یه‌کێک له‌و هۆیانه بڵاو کردنه‌وه‌ی پێنچ دیوانی شیعری به زمانی هۆڵه‌ندی و به‌شداری کردنی له چه‌ندین ڤیستڤاڵی شیعری و به‌ده‌ست هێنانی خه‌ڵاتی شیعری. بابان که‌رکوکی ئه‌ڵێت ئه‌مه‌وێت بایه‌خێکی تایبه‌تی بده‌مه پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانمان، که چۆن له به‌ره‌ی جه‌نگدا به روح و گیانیان به‌رگری له خاک و نیشتیمانی کوردستان ئه‌که‌ن. هه‌روها دەنگ و ره‌نگی ئه‌دبیات و فه‌رهه‌نگی کوردی بگه‌یه‌نمه ئەوروپا ئه‌م دوو خاڵه زۆر گرنگه بۆ من. هه‌روها له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ندین پلانی شیعریم ئاماده‌کردووه بۆ شاره‌که. هه‌روها له‌م ده‌رفه‌ته‌دا ئه‌مه‌وێت بایه‌خێکی تایبه‌تی بده‌م به ئاشنا کردنی ئه‌ده‌بیاتی کوردی له ڕێگای ئاماده‌کردنی کۆڕ و ڤیسڤاڵی شیعری، تیایدا باسی ئازار و مەینەتیەکان و ئازادی کوردستان بکه‌م. هه‌روها به‌رده‌وام کار ئه‌که‌م بۆ دروستکردنی پردێکی شیعری له نێوان شاعیرانی هۆڵه‌ندا و کوردستان. شاعیرانی هۆڵه‌ندی بانگهێشی ڤیستیڤاڵی شیعر بکه‌م بۆ کوردستان و شاعیرانی کوردستان بانگهێشی ڤیستیڤاڵی شیعر بکه‌م بۆ هۆڵه‌ندا.
لە پرسیاریکی دیکەماندا بۆ بابان کەرکوکی، کە ڕۆڵی یه‌که‌مین شاعیری شار بە مانای چی دێت….؟ لە وەڵامدا بەڕێزیزیان ئاماژەی بەڕێکخستنی چه‌ندین ڤیستیڤاڵی شیعری بۆ شاعیرانی پڕۆڤێشنهڵی شاره‌که - ڕێکخستنی پلات فۆرمێکی شیعری بۆ شاعیره گه‌نجه‌کان– وانە پێدان و ڕێکخستنی ورک شۆپی شیعر بۆ قوتابخانه‌کان - خوینده‌وه‌ی شیعر له کتێبخانه‌کانی شاره‌که - به‌ڕێوبه‌رایه‌تی چالاکی شیعر - ڕێکخستنی پێشبرکێ شیعر -
بۆ زانیاری زیاتر بابان که‌رکوکی شاعیرێکی خەڵکی باشوری کوردستانە، تا ئێستا پێنچ دیوانی به‌زمانی هۆڵه‌ندی بڵاو کردۆته‌وه. دیوانی یه‌که‌می ( تیشکی به‌هار ساڵی۲۰۰۲ )، دیوانی دووهه‌م ( به‌ره‌و ئارارات ساڵی ۲۰۰٦) دیوانی سێهه‌م ( له دووره‌وه ساڵی ۲۰۰۹) دیوانی چوارهه‌م (هه‌رێم ساڵی ۲۰۱۱)، دیوانی پێنجه‌م(تیشکی نادیار ساڵی ۲۰۱۳) له‌ساڵی ۲۰۱۱ بابان که‌رکوکی له‌لایه‌ن شاره‌وانی (ئوترێخت)ه‌وه لههۆڵهندا (خه‌ڵاتی کڕۆنهستی پیندیا) پێ به‌خشرا، ئه‌و خه‌ڵاته دوو ساڵ جارێک پێشکه‌ش به نوسه‌ران و شاعیرانی لێهاتوو ئه‌کرێت. لیژنه‌ی خهڵاتەکه له‌سه‌ر کاره‌کانی شاعیر گووتیان ئێمه ئه‌م خه‌ڵاته پێشکه‌ش به‌م شاعیره ئه‌که‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له شیعره‌کانیدا، پابه‌ندبوونی سیاسی تێدایه و فۆڕمێکی شعریی نوێی خوڵقاندووه، باسی ئازاری وڵاته‌که‌ی و مرۆڤایه‌تی ئه‌کات.
شایانی باسە ئەوە دووەمین جارە، شاعیرانی کورد بەختیان یارئەبێت و ئەبنە شاعیری ساڵی شارە گەورەکانی هۆڵەندە، ساڵی ٢٠٠٧ یش ئیبراهیم سەلمان، شاعیر و ڕۆمانوس و فلیمسازی ناسراوی کورد، کە ئێستا بەرهەمەکانی بە زمانی هۆڵەندی ئەنوسێ، بوو بە شاعیری ساڵ لە شارەوانی باکوڕی شاری ئەمستردام.