یادی راگه‌یاندنی ڕێکه‌وتنامه‌ی مافه‌کانی منداڵ له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانه‌وه
- زياتر
-
20 ت دووەم 2014
- بڵاوكراوەتەوە لە پێنج شەممە, 20 تشرینی دووەم 2014 18:22
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
بیست و پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له به‌رواری 20/11/1989 دا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و سه‌ركرده‌كانی جیهان گه‌یشتنه ئه‌و باواڕهی كه پێویسته منداڵ مافی تایبه‌ت به‌خۆیی هه‌بێت، چونكه منداڵ له خوار ته‌مه‌نی 18ساڵه‌وه پێویستی به چاودێری و پاراستنی تایبه‌ت هه‌یه.
ڕێككه‌وتنامه‌ی مافه‌كانی منداڵ یه‌كه‌م یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌و به ده‌گمه‌نترین ڕێككه‌وتنامه ئه‌ژمار ده‌كرێت له مێژووی كۆمه‌ڵی مرۆڤایه‌تیدا له به‌رئه‌وه‌ی زۆرترین وڵات مۆرییان له سهركردووه، ژماره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌شی كه مۆرییان كردووه 193 وڵاتن له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، هه‌ر وڵاتێكیش مۆری ئه‌م ڕێکكهوتننامهیهی كردبێت پێویسته پابه‌ند بێت به‌پێی یاسا به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و مافانه كه لهڕێككهوتنامهكهدا ئاماژه‌ی پێكراوه.
ڕێكه‌وتننامه‌ی مافه‌كانی منداڵ پێكهاتووه له 54 ماده، هه‌موو منداڵێك بێ ڕه‌چاوكردنی هیچ جیاوازییه‌ك ئه‌م كۆمه‌ڵه مافه‌ی هه‌یه له هه‌ر شوێنێكی ئه‌م جیهانه بژی، كورته‌ی چوار بنه‌ما بنچینهییهكهشی بریتییه له :
ناجوداكاری - ڕه‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای منداڵ - مافی ژیان و مانه‌وه‌و گه‌شه - ڕێزگرتن له ڕاوبۆچونی منداڵ .
ئه‌م ڕێکكه‌وتننامه‌یه مافه‌كانی منداڵ مسۆگه‌ر ده‌كات له‌ڕێگه‌ی دانانی پێوه‌ری تایبه‌ت به‌چاودێری ته‌ندروستی و خوێندن و خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری و مه‌ده‌نی و یاسایی.
ئه‌ركی منداڵپارێزی كوردستان هه‌وڵدانێكی بێوچانه بۆ پاراستنی ته‌واوی ئه‌و مافانه‌و مسۆگه‌ركردنی بۆ هه‌موو منداڵێك له ئاسته‌کانی : خێزان - کۆمه‌ڵگه - حکومه‌ت . به ئامانجی ده‌سته‌به‌رکردنی ژیانێکی شیاو و شه‌ره‌فمه‌ندانه.