قەیرانی شانۆ لە نێوان وەزارەتی رۆشنبیری و شانۆکاراندا
- زياتر
-
21 ت یەکەم 2014
- بڵاوكراوەتەوە لە سێ شەممە, 21 تشرینی یەکەم 2014 08:43
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
"قەیرانی شانۆ لە نێوان وەزارەتی رۆشنبیری و شانۆکاراندا" نوێ ترین کتێبێ نوسەر و هونەرمەند( کامەران حاجی ئەلیاس)
نوسەر و هونەرمەند کامەران حاجی ئەلیاس نوێ ترین کتێبی خۆی لە ژێر ناوی "قەیرانی شانۆ لە نێوان وەزارەتی رۆشنبیری و شانۆکاراندا" بڵاوکردەوە.
لەم کتێبەدا نوسەر باس لەو دیدارە شانۆیانە دەکات کە وەزارەتی رۆشنبیری بۆ شانۆکاران سازی کردوون، بەمەمەبەستی دەرباز بوون لەو قەیرانەی کە شانۆی کوردی تێی کەوتووە، هەروەها نوسەر دەڵێت: وەزارەتی رۆشنبیری ساڵانە پارەیەکی زۆر خەرج دەکات بۆ ئەم دیدارانە بێ ئەوەی هیچ دەرئەنجامێکی ئەوتۆی هەبێت .
نوسەر بۆچوونی چەندین هونەرمەندی شانۆکار لەسەر ئەم دیدارانە وەرگرتوە، هەریەکەو بەجۆرێك باس لە بۆچوونی خۆی دەکات.
پێشەکی و پێداچوونەوەی ئەم کتێبە لەلایەن بەرێز (د. کەمال غەمبار) بۆ نووسراوە ، لەلایەن (سەنتەری لێکۆڵینەوەی فکریی و ئەدەبی نما) بە چاپ گەیاندووە.
نوسەر سێ کتێبی تری لە بواری شانۆ بەچاپ گەیاندوە(تەختەی شانۆ . شانۆیی قوتابخانەیی ، لەگەڵ شانۆدا) دوو کتێبی تریشی ئامادەیە بۆ چاپ.
شایانی باسە هونەرمەند کامه‌ران حاجی ئه‌لیاس ئەم کتێبەی پێشکەش بە گیانی (مەحمود زامدار، جەلال بەیار ، جیهاد دڵپاک ، نەوزاد رەمەزان) کردوە
هونه‌رمه‌ند کامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
- له‌ساڵی 1965 له شاری رواندز له دایك بووه
-له ساڵی 1993 په‌یمانگه‌ی هونهرهجوناکانی به‌غدای به‌شی شانۆی ته‌وا کردووه له ساڵی 2007 کۆلیژی هونه‌ری له موسڵ ته‌واو کردوه.
سه‌ره‌تایی ده‌ست پێکردنی له بواری شانۆ بۆ ساڵی 1978 ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هونه‌رمه‌ند مامۆستا (زرارمحه‌مه‌د مسته‌فا) کاتێ وه‌کو ئه‌کته‌ر به‌شداری کرد له ئۆپه‌رێتی (خۆراگرتی تا سه‌رکه‌وتن) که له‌هۆڵی قوتابخانه‌ی پاشای گه‌وره له رواندز نمایش کراوه له‌وساته‌وه تاوه‌کو ئێستا له‌کاری هونه‌ری به‌رده‌وامه بە بەردەوامی لە گۆڤار‌و رۆژنامەکان لە بوای شانۆ دەنووسێت