CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 73 میوان

هونه‌ری

رێنوار مەرجان جوانى کچى هەولێر دەکاتە گۆرانى

 
 گۆرانیبێژى لاو “رێنوار مەرجان” کە لە بنەماڵەیەکى هونەردۆست پێگەیشتووە، یەکەم گۆرانی خۆی تۆمارکرد کە بەنیازە بەم نزیکانە کلیپەکەی بۆ ئەنجام بدات، بەڵام ناوی گۆرانییەکە ئاشکرا ناکات. رێنوار مەرجان راگەیاند" ئێستا سەرقالى یەکەمین کارى هونەری خۆمم، کە لە تێکست و ئاوازی ھونەرمەندی بەناوبانگ "محەمەد ئەحمەد ئەربیلی" و دابەشکردن لە لایەن "محەمەد یاسین" و میکس و ماسترینگ لەلایەن "ھۆگر عەزیزەوە" بۆ کراوە و بەنیازم لەم نزیکانە کلیپی بۆ ئەنجام بدەم".

خەڵاتی گۆرانیبێژی کورد محەمەد ماملێ پێشکەش بە ناسر رەزازی دەکرێت

خەڵاتی ساڵی ٢٠١٣ـەی گۆرانیبێژی ناوداری کورد محەمەد ماملێ لە ڕێوڕەسمێکدا ڕۆژی چوارشەمە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ لە ھۆڵی تەوار لە سلێمانی پێشکەش بە گۆرانیبێژی کورد ناسر رەزازی دەکرێت.

کۆلێژی شاھانە موکریان ئەبوبەکر خەلات دەکات

ئەمساڵ لە فیستیڤاڵی کۆلێژی شاهانەی ووڵاتی سوید موزیکێکی جیاواز بیسرا، موزیکێک بە تام و بۆی کوردی و تێکەڵ بە موزیکی سویدی.

عەزیزە موستەفازادە کێیە !!؟

توانا حەمە : عەزیزە مستەفازادە ( Əzizə Mustafazadə) گۆرانی بێژ و پیانۆژەن و موزیکدانەری جاز لە ساڵی ١٩٦٩ لە ئازەربایجان لەدایک بووە. لەتەمەنی سێ ساڵیەوە دەستی بەخوێندنی موزیک کردووە، سەرەتا بە خوێندنی ئامێری پیانۆ و موزیکی کلاسیک دەستی پێکردووە.

سێ مانگ زیندان و ٨٠ جەلدە بۆ پارێزەرێکی ئەحلام

لە یەکێک لە دادگاکانی کەتن لە شاری (ریاض)ی سعودی بڕیاری گرتنی سێ مانگ بۆ پارێزەرێکی هونەرمەند (احلام) لەگەڵ  لێدانی ٨٠ جەلدە سەپێندرا.

 

یەکەم وێنەی کچەکەی دڵنیا ڕەزازی ببینە

ئەمڕۆ چرا یەکەم وێنەی تایبەتی کچە نۆبەرەی هونەرمەند دڵنیا ڕەزازی (لۆلان) دەست کەوت.

شاجوانی کوردستان داوەتی چاخواردنەوە کرا

زانا دڵشاد دزەیی: فێنک محەمەد، شاجوانی کوردستان لەسەردانێکیدا بۆ لای منداڵە ئاوارەکانی کەمپی دارەشەکران لەلایەن یەکێک لە خێزانەکانی ئەو کەمپە بە چای میوانداری لە شاجوان کرا.

ڤیدیۆ: گۆران کامیل بۆ چرا تیڤی

هونەرمەندی موزیسیەن (گۆران کامیل) لە کۆنسێرتێکی تاقیکردنەوەیدا بۆ ساڵی دووەمی خوێندنی لە شاری ڕۆتردام ی هۆڵەندا تایبەت بۆ کامیرای سایتی چراتیڤی دووا.

ئەژدەر وەھبی وازی ھێناوە!؟

پێنج ساڵ بەسەر ئەلبوومە کۆنەکەی ئەژدەر وەھبی تێدەپەڕێت، تائێستا ھیچ کارێکی نوێی نەکردووە و سەرچاوەیەکیش دەڵێ "ئەگەری ئەوە ھەیە ئەژدەر واز لەگۆرانیگوتن بێنی".

ماڵی ھونەریی باران لە نێوان قەیرانی دارایی و نەبونی بینای خۆی

ماوەی چەن ساڵێکە ماڵی ھەنەریی باران لە شاری سلێمانی پایتەختی رۆشنبیری دامەزراوە و بە درێژایی ئەو ماوە دورو درێژە سەدان چالاکی ھونەریی و ئەدەبی ئەنجامداوە ، ھەمیشە کەسایەتیە ھونەریی و رۆشنبیرەکان و رێکراوەیی و ھونەرمەندان سەردانی ئەم ماڵەیان کردوەو ، بە جوانترین کولبەی ھونەریی بۆ شارەکەیان لە قەڵەم داوە .

جانێ توندوتیژی لە پیاو قبوڵ ناکات

خانمە ھونەرمەندی کوردستانی باکور جانێ پێی وایە، ھەموو ئافرەتێک لەلایەن پیاوەوە رووبەرووی توندوتیژی دەبێتەوە، "بەڵام من لەو ژنانەم ئەوە لەپیاو قبوڵ ناکەم".

تیڤی: دیدادرێکی هونەری لەگەڵ هونەرمەند ناسری ڕەزازی

لەنزیکەوە لە دیدارێکی هونەریدا هونەرمەندی پایەبەرز ناسری ڕەزازی بناسە. لەم چاوپێکەوتنە هونەرییە نزیک یەک سەعاتییە ڕەزازی باس لە سەردەمی منداڵی خۆی و ژیانی هونەریی خۆی هەر لە سەرەتاوە دەکات.

ڕەزازی لە دیدارێکی تێروتەسەلدا تەنها لە چرا ببینە:

هونەرمەند فوئاد سالم لە دیمەشق کۆچی دوایی کرد

دوای نەخۆشیەکی درێژخایەن هونەرمەندی ناوداری عێراقی (فوئاد سالم) ئەمڕۆ لە دیمەشقی پایتەخەتی سوریا بۆ دواجار لە تەمەنی ٦٨ ساڵیدا چاوی لێکنا. 

ڕەزازی خەڵات دەکرێت

زانا گه‌ڵاڵی : وابڕیاره‌ له‌ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا له " هۆڵی ته‌واری ‌شاری‌ سلێمانی" به‌ئاماده‌بوونی‌ چه‌ندین كه‌سایه‌تی‌ هونه‌ری‌ و فه‌رهه‌نگی‌ هه‌ر چوارپارچه‌ی‌ كوردستان و میوانانی‌ ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ و خانه‌واده‌ی‌ ماملێ(پێنجه‌مین خه‌ڵاتی‌ ماملێ) پێشكه‌ش به‌ هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ ناسری ره‌زازی بكرێت.

"باخان" هاوسەرگیری کرد

سەرەتای مانگی دیسەمبەر دوور لە میدیاکان هونەرمەندی گۆرانیبێژ خاتوو (باخان) ڕەزامەندی هاوسەرگیری لەگەڵ (شوانە ئەحمەدی زەڕەنگەر) دەربڕی. بە گوێرەی زانیارییەکانی سایتی چراتیڤی لە ئایندەیەکی نزیکدا (ڕێکەوتەکەی لای چرا پارێزراوە) ئاهەنگی نیشانکردن بە ئامادەبوونی کەس و کار و خزم و دۆستانی هەردوو لا و دوور لە میدیاکان ساز دەکەن.

(هیوا) هێلین ڤێکەر و بڕیار ڕەشید لە کارێکی هونەریدا کۆدەکاتەوە

(هیوا) کارێکی هونەریی نوێی ئۆرکێستراییە هەردوو کەلتووری کوردی و ئەڵمانی بەبەشداری لیتزە سیمفۆنی ئۆرکێسترا لە بەرلین و بە دەنگی هونەرمەند بڕیار ڕەشید و خاتوو هێلن ڤێکەر بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

چنار: بە هەموو مانایەک خۆم بە خاوەنی ئەم بەرهەمە دەزانم

لە لێدوانێکی تایبەتیدا سەبارەت بە بردنی یەکێک لە سروودەکانی و دووبارە ووتنەوەی بە شێوازێکی تر لەلایەن خاتوو هونەرمەند ئەمەل سەعید کوردە هونەرمەند (چنار) لە بارەی ئەم بابەتەوە دەدوێت و  بە هەموو مانایەک خۆی بە خاوەنی ئەم بەرهەمە هونەرییە دەزانێت هەروەک لە لێدوانەکەیدا هاتووە ..

ئەحمەد محەمەد : شیعرەکانمیان مراندووە و سەقەتیان کردووە

شاعیری ناودار ئەحمەد محەمەد کە خاوەنی کۆمەڵێک هۆنراوەی بەناوبانگە زۆربەشیان کراون بە گۆرانی، لە کۆمێنتێکی سەبارەت بە بەکارهێنانی هۆنراوەکانی لە بواری گۆرانیدا (دەشتی کەلهوری) لە زۆربەی گۆرانیبێژەکانی تر جیادەکاتەوە و لێی ڕازییە.

هونەرمەند جەلال سەعید کۆچی دوایی کرد

هونەرمەندی ناوداری میللی شاری هەولێر ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر گیانی سپارد.

هەردی سەلاح، جەبار حەبیب، ڕۆزبێ و هەرێم، گۆرانیە تازەکەی "کارۆخ"ـیان ئامادە کردووە

دوای ئەوەی کە لە دوو مانگی ڕابردوودا گۆرانیەکی هاوبەشی بە زمانی کوردی و یۆَنانی بەکلیپەوە لەگەڵ خانمە گۆرانیبێژی یۆنانی "ئانفیسا ڤیتالی" بڵاو کردەوە و جەماوەرێکی باشیش پێشوازی لە بەرهەمەکەی کرد، ئەوەیش بە گوتەی خاوەنی چەند سەنتەرێک و بەو گەواهیەیش کە لە "یوتوب" ڕێژەیەکی زۆری بینەر هەبووە.

دەشتی کەلهووری: تیرۆرکردنی (کاوە گەرمیانی) لێدانی زەنگێکی مەترسیدارە

هونەرمەند دەشتی کەلهوری تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس کاوە گەرمیانی بە لێدانی زەنگێکی مەترسیدار دەبینێت و پێیوایە ئازادی ڕادەربڕین و کاری ڕۆژنامەوانی لە هەرێمی کوردستان لە ڕەوشێکی نالەبار دەگوزەرێنێت.