CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 48 میوان

هونه‌ری

خەڵاتی ئۆسکار

خەڵاتێکی ئەکادیمییەو زیاتر بە خەڵاتی ئۆسکار دەناسرێت. کەساڵانە ئەکادیمیەی هونەرو زانستی وێنە چوڵاوەکان دەیبەخشێت بە بەرهەمە سینەماییەکان، یەکێکە لە بەرزترین خەڵاتی سینەما. لە ووڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ، هەندێ کەسیش بە گرنگترین خەڵاتی دادەنێن لە جیهاندا.

کارۆخ و مژدێن دانس بەرھەم دەھێنن

دانس ناونیشانی ئەم گۆرانیەیە کە بە ھاوبەشی بەرھەمی دەھێن و بە ستایلێکی غەربی کاریان بۆی کردووە.

شەهرامی نازری لە توری هونەری کەنەدا و ئەمریکادا

ئەمریکا و کەنەدا جارێکی تر باوەش بۆ هونەرمەندی گەورە شەهرامی نازری دەکاتەوە. لە تورێکی هونەریدا نازری چەندین کۆنسێرت هەر لە هەفتەی یەکەمی مانگی نەورۆزەوە تا کۆتایی مانگی نیسان ئەنجام دەدات.

جیاوازی نێوان پڕۆژە خێرخوازییەکانی دەشنێ و شەکیرا

زانا دڵشاد دزەیی: زۆرجار لە نێو میدیای کوردیدا باسی ئەوە کراوە کە دەشنێ بە شەکیرا سەرسامە و تەقلیدی جولە و جلوبەرگ و تەنانەت مێکاپی ئەو دەکاتەوە، تائێرە کەس لاری نییە، چونکە ھەموو کەس مافی خۆیەتی سەرسامی خۆی بۆ کەسایەتییەک

نیشان بدات، ئەو دیاردەیە نزیکەی سەدەیەکە لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست سەری ھەڵداوە، پێش ئەویش لە رۆژئاوا ھەر ھەبووە، بەڵام لاسایکردنەوەی ئیش و کارە ھونەرییەکان و پڕۆژە خێرخوازییەکانی کەسێکی وەکو شەکیرا کە ھونەرمەندێکی جیھانییە بە راستی ئاسان نییە. کە دوو ساڵە دەشنێ دەستی پێکردووە، لە ئەنجامدانی پرۆژەی خێرخوازی ھاوشێوەی ھونەرمەندە جیھانییەکانی دنیا.

قادر ئەسعەد 4 مانگ جارێک لەسەر ئەرکی خۆی کلیپێک بەرهەم دەهێنێت

کارۆخ مەلا ئەسعەد: هونەرمەندی ناسراو "قادر ئەسعەد" لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا ڕۆژنامەی "هەولێر"ـی لەبارەی تازەترین کاری خۆی ئاگادار کردەوە و ڕای گەیاند کە لەم ساتە وەختانەدا گۆرانی " نەم دەکرد"ـی لە وڵاتی سوێد لە شاری ستۆکهۆڵم لەگەڵ دەرهێنەرو وێنەگر "هەردی عومەر" کردووەتە کلیپ.

ئاکوان بۆ یەکەم جاریەتی گۆرانی بە کوردی بچڕێت

"ئاکوان بەکر" گۆرانیبێژێکی کوردی دانیشتووی وڵاتی ئیسپانیایەو خاوەنی ٤ کلیپ و ١٢ گۆرانیەو سەرجەم گۆرانیاکانیشی بە زمانی ئینگلیزی چڕی ون، ھاوکات لە ئێستایشدا گۆرانیەکی بە شێوەزمانی کوردی واتا زمانی دایک بەرھەم دەھێنێت.

دڵنیا ڕەزازی و سیدار لە ئاهەنگی نەورۆزی ستۆکهۆڵم

به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی کوردی ، ڕۆژی 18ی/3 له‌ ستۆکهۆڵمی پایته‌ختی وڵاتی سوید کۆنسێرتێت به‌به‌شداری کچه‌ گۆرانی بێژانی کورد دڵنیا ره‌زازی و سیدار به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

دەشتی کەلهوری چەند پێشنیارێک سەبارەت بە ئەنفال دەکات

بۆ به‌رێز لیژنه‌ی ڕۆشنبیری په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق
بۆ به‌رێز لیژنه‌ی کارو باری شه‌هیدان له‌ په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عیراق

بابه‌ت / یاداشتنامه‌

بەڵێن" گۆرانیەک بۆ کوردستان دەچڕێت

کارۆخ مەلا ئەسعەد: بە مەبەستی بەرهەم هێنانی چەند کارێکی هونەری گەڕاوەتەوە کوردستان و لە ئێستایشدا گۆرانیەکی تایبەت " بۆ کوردستان" چڕیوە و سەرقاڵی کلپ کردنیەتی.

دیووی دووەم.....شەڕی کلاسیـــکۆ کەوتە نێوان ھونەرمەندان

دیــــــدار نانەکەلی

ھاوشێوەی ھونەرمەند و کەسایەتیە بەناوبانگەکانی دونیا. لێرە لە کوردستانیش زۆرن ئەو ھونەرمەند و سیاسی و رۆشنبیرانەی کە ئاوێتە و ئاوێزانی وەرزشن و ھەواداری تا سەرئیستقانی ئەو بوارەن..

ھەرێم (چی بکەم ) دەکاتە نوێترین کلیپی خۆی

ھەرێم سەڵاح لە ماوەی رابردوو توانی خزمەتێکی باش بە موزیکی کوردی بکات و شێوازێکی نوێ بینێتە نوێ ھونەری کوردی لە رووی ئامێرە فودارەکان، ئەوەتا لە ئێستا دا دووەم بەرھەمی خۆی بڵاو دەکاتەوە لە رووی گۆرانی گوتنەوە

داوای وردەکاری خەرجی فیستیڤاڵی ئازادی و نەورۆز دەکرێت

(گرووپی گەنج بۆ شانۆ) بەپشتگیری کۆمەڵێک لە چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ و رۆشنبیران و ھونەرمەندان لە شاری ھەولێر، بە پشت بەستن بە ماددەکانی (٤ و ٥) لە یاسای ژمارە (١١)ی ساڵی ٢٠١٣ی مافی بە دەستکەوتنی زانیاری لە ھەرێمی کوردستان، کۆمەڵێک پرسیار ئاراستەی لیژنەی ئامادەکاری فیستیڤاڵی ئازادی و نەورۆز دەکات.

دەقی ڕاگەیاندراوەکە لە چرا بخوێنەوە

موعین ئەسفەهانی سەرسامە بە گۆرانی نامەوێی ئەیوب عەلی

هونەرمەندی بەرەگەز فارس عارف شاکوری کە ئێستا سەرقالی ئامادەکردن و ئەنجامدانی چەند گۆرانیەکی نوێیە بۆ هونەرمەند موعین ئەسفەهانی، رایگەیاند کە موعین ئەسفەهانی دوای گوێبیستبوونی لە گۆرانی نامەوێی هونەرمەند ئەیوب عەلی سەرسامی خۆی راگەیاندوەو بە کارێکی زۆر دانسقەو بەپێزی زانیوە هەم لە گوتن و هەمیش لە ئاواز و دابەشکردندا.

له‌ شاری نایمیخن نه‌ورۆز به‌رز راگیرا


ئاهه‌نگێکی قه‌شه‌نگ له ‌شاری نایمیخنی وولاتی هۆڵه‌ندا رێکخرا له ‌لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی کوردی له ‌هۆله‌ندا،نایمیخن به‌ ئاماده‌بونی یونس لوتفلاگۆران ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی ناوه‌راستی هۆڵه‌ندا له ‌سه‌ر پارتی سۆسیالستی هۆڵندی (SP) و تاقه‌ کاندیدی کورد بۆ په‌رله‌مانی یه‌کێتی ئه‌ورووپا و ده‌یان میوان و خێزانی تر .

شۆمان موزسیانێکی ڕۆمانتیک و مرۆڤێکی نا ئارام

توانا حەمە: ڕۆبیرت شۆمان لە ساڵی ١٨١٠ لە ئەڵمانیا لەدایک بووە، یەکێکە لە نموونە دیارەکانی سەردەمی ڕۆماتیک. ئەو لە ژیانی ڕاستەقینەی خۆیدا، پێچەوانەی موزیکەکانی بوو،

ژیانی کوردەواری لە پێشانگایەکی شاری ئۆدێنسەدا

زانا گه‌ڵاڵی: به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز، کۆمەڵەی کولتووری کوردی دانیمارکی له‌ شاری " ئۆدینسه‌" پێشانگایه‌کیان ده‌رباره‌ی ژیانی کورده‌واری له‌ خانه‌ی کلتوری شاری ئۆدینسه‌ کرده‌وه‌ .

کتێبێک لەبارەی تارا رەسووڵەوە بڵاو دەکرێتەوە

"تارا رەسووڵ.. شنەیەک بۆ ھونەری کوردی" ناوی ئەو کتێبەیە و لەلایەن وشیار ئەحمەد ئەسوەدەوە ھاتووەتە نووسین کە لە چەند بەشێک پێک ھاتووە و زیاتر کتێبەکە لە رووی رۆژنامەوانییەوە کاری تێدا کراوە..

چۆپی لە قەندیل نەورۆزی پیرۆز کرد

جیاواز لە زۆربەی هونەرمەندانی تر ئەمساڵ هونەرمەندی ناودار چۆپی فەتاح نەورۆزی لە قەندیل کرد.
بەئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆر لە هەر چوارپارچەی کوردستان چۆپی فەتاح جەژنە پیرۆزەی لە هەمووان کرد و سوپاسی جەماوەرەکەی کرد بۆ ئەم پێشوازییە گەرمەی لێیکرا. لەسەر والەکەی خۆی لە فەیسبووک هونەرمەند چۆپی سوپاسی خۆی ئاراستەی گەریلاکانی سەری چیا کرد و ووتی :

' خەونی نیشتيمان' !، دوا بەرهەمی دڵزار شەنگە یە ٢٠١٤

لەم تەنیاییە قوڵەی مەنفاوە و سەرەڕایی گشت ئازارە تیژەکانی ژیان لێرە، زۆر هاوڕێیانە و بەو پەڕی خۆشەویستی و جوانیەوە، بە هاوکاری هاوڕێ بەڕێزەکانم

دوای (١٠) ساڵ بێدەنگی ھونەرمەند (زیاد ئەسعەد) ھاتە ئاخاوتن

ھونەرمەندی گەورە (زیاد ئەسعەد) دوای (١٠) ساڵ بێدەنگی لە نەبوونی ھیچ لێدوانێکی فەرمی رۆژنامەوانی و ئەنجامدانی دیمانە، بۆ یەکەمین جار لە ساڵی (٢٠١٤) ھاتە ئاخاوتن و لە دیدارێکی تایبەتدا لە ژمارەی (٢)ـی گۆڤاری "بابیلۆن مەگەزین" دێتە ئاخاوتن، چەند بابەتێکی تازە دەخاتە بەر باس و شیکردنەوەیان بۆ دەکات،

هێلی ڵاڤ: ویستوومە کلیپەکەم هەموو سیمبولەکانی کوردی تیابێت

خانمە گۆرانیبێژی کورد (هێلی لاڤ) دانیشتووی ئەمریکا، دوای بڵاوکردنەوەی کلیپی Risk it All و دەنگدانەوەی لە نێو میدیاکان لە یەکەم لێدوانی و شیکردنەوەی سیناریۆی کلیپەکەی لە سەر واڵەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە. ئەمەش دوای ئەوە دێت هەندێک سایت و کەسانی هاوسۆزی پارتە ئیسلامییەکان شرۆڤەیەکی هەڵەیان بۆ کلیپەکەی ئەنجام دا و بە ماسۆنی لە قەڵەمیاندا. دەقی ڕوونکردنەوەکەی (هێلی لاڤ) لێرە بخوێنەوە: