هونهری
فیلمی "گوڵ نیسا" خەڵاتی زێڕینی "ڕێمی" لە فێستیڤاڵی هۆستۆن لە ئەمەریکای بەدەستهێنا
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن مەنسوور جیهانی
مەنسوور جیهانی ـ فیلمی سینەمایی "گوڵ نیسا" لە دەرهێنانی "سەتار چەمەنی گوڵ" خەڵاتی زێڕینی "ڕێمی" لە فێستیڤاڵی فیلمی "هۆستۆن" لە وڵاتی ئەمەریکا بەدەستهێنا.
كۆچی دوایی رۆماننوسی عێراقی "سەعد محەمەد رەحیم"
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن مەنسوور جیهانی
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە سەرلەبەیانیی رۆژی دووشەممەی رێكەوتی 9/4/2018 رۆماننوس و چیرۆكنووسی ناوداری عێراقی (سەعد محەمەد رەحیم) لە نەخۆشخانەی سلێمانی بە جەڵتەی دڵ كۆچی دوایی كرد.
بۆ جاش هونەرمەندو بیرۆکەدزانی کورد ئایدل
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن لەنجە عەبدولواحید
ئیوه نه ک هه ردزن به ڵکو یاری به هه ستی گه نجانی ئه وروپاش ئه که ن، کورد ئه ڵێت نان بۆ نانه واو گۆشت بۆ قه ساب ، خوێنه رانی به ڕێز ئه وه ی جێگه ی سه یرو سه مه ره یه که له باکور (ده میرتاش ) له سه ر هه ستی کوردایه تی و نه ته وایه تی زیندانی ئه کرێت
کۆڕی "هونەر و رۆشنگەریی هاوچەرخ؛ هونەر و سیاسیەتی سەردەم" بەڕێوەچوو
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن مەنسوور جیهانی
کۆمپانیای "مەستی فیلم" کۆڕی دیالۆگ بە ناونیشانی "هونەر و رۆشنگەریی هاوچەرخ؛ هونەر و سیاسیەتی سەردەم" بۆ "مەلا بەختیار" ساز کرد.
هونەرمەند دڵنیا رەزازی سەرقالی خۆئامادەکردنە بۆ کلیپێکی نوێ
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن Zana Galali
لە کورتە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کە لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاو بۆتەوە ، کچە گۆرانی بێژی کورد دڵنیا رەزازی ، کچی هونەرمەندانی کورد ناسری رەزازی و مەرزییە فەریقی ، خۆئامادەکردنی بۆ کلیپێکی نوێ راگەیاند
شەوە ئاهەنگێک بە بۆنەی نەورۆز لەگەل ناسر و دڵنیا ڕەزازی
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە هاتەوە
جێژنێکی کۆنی کوردە بە خۆشی و بە هاتەوە
بۆ یەکەم جارە دوو تەل دەبن بە ژەنیاری ڕەسەنترین گۆرانییەکانی کوردستان،
هەژان هێرش و کیژان ئیبراهیم خەیات تازەترین بەرهەمی خۆیان بلاو کردەوە
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن Zana Galali
لە تازەترین کاری لە دوای ماوەیەک دابران لەکاری هونەری، کچە ئەکتەر " هەژان هێرش " کاری سینارۆ و دەرهێنانی بۆ گۆرانییەکی هونەرمەند کیژان ئیبراهیم خەیات کرد بەناوی " مەرۆ " کە لە شەوی ساڵی نوێ لەکەنالەکان بۆیەکەمجار بلاو کرایەوە
ھەڕەشەی کوشتن لە سازگار دەکرێ
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن Zana D Dizeyi
سازگار ئەنوەر، خانمە پێشکەشکاری شۆخ و شەنگی پڕۆگرامی (شۆک و شادی) بەھۆی ھەڕەشەی کوشتن لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە وازھێنانی خۆی لەبەرنامەکە راگەیاند.
سارا فەرەح دوو بەرهەمی نوێ بڵاودەکاتەوە
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن Zana Galali
هونهرمهندى سورى سارا فەرەح، دوو بەرهەمی نوێی بڵاودەکاتەوە و هیواخوازە لە داهاتوو چەند بەرهەمێکی دیکەش پێشکەش بە هەواردارانی بکات.
ئاوازی کوردی لەنێوان دوێنێ و ئەمڕۆدا!!
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن خۆشەوی هیرانی
نوسینی: خۆشەوی ھیرانی
کورد وەک نەتەوە خاوەن ھونەرێکی تایبەت بەخۆیەتی وەک ھەر نەتەوەکانی تر کە تەواو لە گەڵ سەماو نەریتەکانیدا وەشاوەتەوە، مۆسیقا شتێک نە بوە کە کورد لەسەرەتاوە نەی ناسیبێت بەڵکوو خاوەن چەند ئالەتێکی تایبەت بەخۆی بووە بۆیە دەنگ بێژی و گۆرانی چڕین لەنێو کورد دا مێژووێکی کۆنی ھەیە.
کۆمهڵهی هونهره جوانهکانی "یۆتۆبۆری" داهاتی چالاکییه هونهرییهکانی بهخشییه نهخۆشخانهی "سۆزی دهروونی" له سلێمانی
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
کۆمهڵهی هونهره جوانهکانی "یۆتۆبۆری" داهاتی چالاکییه هونهرییهکانی بهخشییه نهخۆشخانهی "سۆزی دهروونی" له شاری سلێمانی.
زەنگی_مەترسییەکی_گەورە: سڕینەوەی گۆرانی کوردی لە یوتوب و ئۆنڵایندا..
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن Twana Hama Ali
#نەوید_زەردی و #ھەردی_سەلامی بە نموونە...
سەرجەم پەیج و دەزگاکان ئازادن لە بڵاوکردنەوەی... تکایە بێ خوێندنەوە لایکی مەکە.
ئاشکرایە بەر لە نەوید و ھەردی سەدان گۆرانیبێژی کورد ئاوازی میللەیانی دیکەی بەکارھێناوە، بەلام لەبەر نەبوونی ھۆشیاری کلتوری (پاراستنی مافی دانەر -
دەشنێ لەوە زیاتر مەمانڕەنجێنە
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن Zana D Dizeyi
نووسینی: زانا دزەیی
دوای ٣ ساڵ دابڕان لە گۆرانیگوتن، دەشنێ بە گۆرانییەک خۆی لە میدیاکان دەرخستەوە کە بە بڕوای ئەو گۆرانییەکەی نزیکە لە روح، بۆیەشە ناوی ناوە "ئازاد"، من واز لەوە دێنم دوورکەوتنەوەی ٣ ساڵ پاشان دەستپێکردنەوە کارێکی ئاسان نابێ بۆ دەشنێ بۆئەوەی جارێکی دی لەسەرپێ بوەستێتەوە، چونکە بەڕاستی ئەو کەوتووە، ئەوە جێدێڵم بۆ خۆی، چونکە ئەو لەمن باشتر دەزانێ پارە گەورەکانی جارانی لێ بڕاوە، بۆمنیش ئەوە گرنگە باسێکی کورت لەم گۆرانییە بکەم کە لەم ھەفتەیەدا بە کلیپێکی ئێمەنەیشن بڵاوی کردەوە.
دەبێ دەشنێ ئەوە باش بزانێ ئەگەر پێشتر تاقانە بوو ھەموو کارێکی لێ وەردەگیرا و لە مەیدانەکە ساغی دەکردەوە، بەڵام ئێستا زیاتر لەیەک رکابەری ھەیە، بۆیە پێویستە دەست بۆ کاری لاواز نەبا ئەگەر بیەوێت ببێتەوە یەکێک لە دیارەکان.
بەھەرحاڵ گۆرانی "ئازاد". ھەم لەرووی تێکستەوە ھەمیش لەرووی میلۆدییەوە ھێندە نزیکە لەگۆرانییەکی ئامۆژگاریکاری منداڵان ھێندە نزیک نییە لەگۆرانییەکی ئاسایی کە ھونەرمەندێک بۆ گەورەکانی گووتبێ. سەرەڕای ئەوەی کارێکی زۆر وردی بۆ دەنگی کراوە کە ئەوەش گەورەترین کێشەی دەشنێیە. چونکە دەنگی دەشنێ ناتوانێ بە ئاسانی دەرقەتی ھەموو جۆرە میلیۆدییەک بێت. بۆیە من لەسەرەتای دەرکەوتنی دەشنێ ئامۆژگاریم بۆی ئەوە کە دەست بۆ گۆرانی ئیقاع ببات و گرنگیەگی زۆر بە موزیک و دانس و کلیپ بدا، لەوێوە بتوانی
ھونەرێکی بەھێزترمان نیشان بدا کە پێی دەگوترێت ھونەری "ئیستعراجی". واتا ھونەری نمایش و ھونەری چاو، ئەمەش لەھەموو دنیا ھونەرێکی گرنگ و کاریگەرە ئاسایە دەشنێ لەم جۆرە ھونەرەدا تواناکانی تاقی بکاتەوە و لەو بڕوایەدام سەرکەوتوو دەبێ.
بەڵام ئەم جۆرە ھونەرەی کە دەشنێ پێشکەشی ئێمەی دەکات زۆر زەحمەتە لێ وەربگیردرێت و بەردەوامبوون لەسەری بەئاوابوونی خۆی کۆتایی دێت، وەکو چۆن لە حەوت ساڵی کارکردنی لەبواری گۆرانیگوتن نەیتوانی بەجۆرێک خۆی دروست بکات ئەگەر ھونەرمەندی تریش بێنە ناو مەیدان بەڵام دەشنێ ھەر ھەبێ و رێگە نەدا کەس تۆپەکەی لێ بسەنێت. وەکو چۆن ھێلی لەڤ زۆر بە ئاسانی تەنیا بەیەک گۆرانی مەیدانی بە دەشنێ چۆڵ کرد، دوای سێ ساڵ دوورکەوتنەوە دەبوو بەکارێکی زۆر بەھێزتر خۆی نیشانی ئێمەمان و رکابەرەکانی بدایە نەک ئەم کارەی بە کە بەراستی بە یەکێک لەکارە ھەرە خراپەکانی دەشنێ دەبینم.
ھیچکات ئەوەندەی ئێستا دەشنێ پێویستی بە راوێژکار نییە، بۆیە زۆر گرنگە پێش ھەر کارێک راوێژ بەکەسانی شارەزا لەھەر سێ بواری موزیک و دیزاینەر و کلیپسازدا بکات، واز لە دژایەتیکردن بێنێ و بە جۆرێک کار بکا رق و کینەی کەسی تری لەدڵ نەمێنێ، چونکە ئەگەر رۆژێک لەرۆژان بە حوکمی ئەوەی نزیک بوومە لە دەشنێ دەبێ ئەوەش بزانم کە ئەو کەسێکە بە رق ئیش دەکا و وا تێگەیشتووە ھەر کچە کوردێک بە ئینگلیزی گۆرانی بڵێت و ھەوڵی ناوبانگی جیھانی بدا ئەوە دژە دەشنێیە و ئەوەشی گۆرانی بە کوردی بڵێت و ھەوڵی ناوبانگی جیھانی نەدا ئەوە خۆشەویستی دەشنێیە!! بەڵام من ھەموو کات ھەوڵمداوە دیوە راستەقینەکەی نیشان بدەم، نەخێر ھەر ھونەرمەندێک رەنگ و ھونەرێکی جیاواز پێشکەش دەکات و بەلای بینەریش چێژێکی جیاواز دێتە بەرگوێی، خۆ بای ئەوەشم ھێشتۆتەوە کە خوا ئافرەتی بەجۆرێک دروستکردووە لەگەڵ سروشتی خۆی غیرەی ھەیە، ئەگەر ئەم ئافرەتە فریشتەش بێت کە پێی دەگوترێت "غیرەی ئافرەتانە". دەکرێ ھەموو ئافرەتە ھونەرمەندەکانمان بەدەر نەبن لەم غیرە، بەڵام نەبێتە ھۆی دژایەتی وەکو دەشنێ و ھێلی لەڤ دەستیان پێکردووە.
ھیوادارم چیتر دەشنێ بە ئەم بەرھەم لاوازانە نەمانڕەنجێنێ و دەنا دڵنیام ئەگەر رق و کینە فڕێ بدا تواناکانی دەشنێ زۆر لەوە زیاترە کە لەم بەرھەمەدا نیشانی داوین.
دڵزار شەنگە کۆتایی بەغوربەت و دووری هێنا
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
لەدوای ماندووبونێکی زۆر، لەگەڵ کۆمەڵێك کەسی ماندو نەناس و هونەردوست و ئازیزان، توانیمان کارێکی هونەری و سەردەمیانە و پڕ لە هەستی عاشقانە وەبەرهەم بهێنین.
قارەمانێتی (پێشمەرگە) لە دووا بەرهەمی قادر ئەسعەد
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
دووا کاری هونەریی هونەرمەند قادر ئەسعەد کە ئێستا لە قۆناغی کۆتاییدا دایە سروودێکە باس لە نەبەردی و قارەمانێتی پێشمەرگەو کۆتایی هێنانی تیرۆریستان لەسەر دەستی پێشمەرگە دەکات.
ڕەخنە بە تامی چەکوش: جەنگێک لەسەر ڕۆشبیری موزیکی عەدنان کەریم بە نموونە...
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن Twana Hama Ali
لە کاتێکدا سەدا ھەشتای #موزسیانی کورد، ڕۆشنبیری گشتی و موزیکی بەتایبەتی لە خوار پەنجایە، کەچی ھەمووی سەرقاڵی بەرپاکردنی جەنگێکن لەسەر ناڕۆشنبیری موزیکی، ھەمووی دەبنە پارێزەری ئەوەی کە ئایا بۆچی کەسێک دوای چڵ ساڵ لە کارکردن لە موزیکدا، ڕۆشنبیری موزیکی ھێندە لاوازە، بە پاپ موزیک دەڵێت: جاز؟
(ناشرین)ـەکەی شێرزاد نانەکەلی لە جوانترین فۆرمدا
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
لە فۆرمێکی جوان و بێ وێنە، کلیپێکی پڕ لە ڕەنگ و هەڵپەڕکێ، دەیان دیمەنی سەرنجڕاکێش، بە دەست و پەنجەیەکی ناسک لە وێنەگرتن و پڕ لە داهێنانی دەرهێنەر بڕوا تەها کلیپی (ناشرین) بە جوانترین فۆڕم لەدایک بوو.
تارا هەقیقی دەگەڕێتەوە بواری ڕاگەیاندن
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن Zana Galali
کچە پێشکەشکاری پێشوی کەنالی کۆرەک تیڤی " تارا هەقیقی " لە لێدوانێکی تایبەت بە چرا ، دەلێت پێمخۆشە لەداهاتوو بگەرێمەوە کاری راگەیاندن.
سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم وەڵامی (کوردستان ستارس) دەداتەوە
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای (سامی ئەرگوشی)ییەوە وەڵامی سکاڵانامەیەکی ستافی (کوردستان ستارس) دەداتەوە و بەڵێنی بەدواداچوونی سکاڵاکەیان دەدات. لەنجە عەبدولواحید وتەبێژی کوردستان ستارس لە نامەیەکدا سوپاسی بەهاناچوونی بەڕێزیان دەکات و ڕۆڵی بەڕێزیان بەرزدەنرخێنێت.
دەقی نامەکەی (کوردستان ستارس) لە خوارەوە بخوێنەوە
به ناوی خوای گه وره و میهره بانه وه
سوپاس و پێزانینی کوردستان ستارس بۆ به ڕیز سه رۆکی حکومه تی هه رێمی کوردستان ڕیزدار نێچیرڤان بارزانی ،
پاش ئه وه ی له ماوه ی ڕابردودا نامه ی دوهه مم سه باره ت به ده ربڕینی ناڕه زای ڕێکخراوه که مان و، نه پاراستنی پڕۆژ ه که مان پڕۆژه ی کورد ئایدل له لایه ن به ڕێز وه زیری ڕۆشنبیری .
هه ر هه مان کات و به ر له تێپه ڕبوونی ٢٤ کاتژمیر په یامی به ده نگه وه هاتنی به ڕێز سه رۆکی حکومه تی هه رێمی کوردستانمان له لایه ن به ڕێز کاک سامی ئه رگوشی یه وه پێ گه شت.
له په یامی به ڕیزیاندا وێڕای به ده نگه وه هاتنی به رێزیان و به دوادا چونی به ڕێزیان ، ده ست خۆشی به ڕیزیان بۆ کوردستان ستارس و ستافی گه نجانی پڕۆگرامه که گه شته ده ستمان.
به ڕاستی ئێمه وه ک کوردستان ستارس و ووته بێژو ڕۆژنامه نوس و ئه ندامان و به شداربوان سه رسام بوین به به ده نگه وه هاتنی به ڕیزیان و ده ستخۆشی کردنیان له کاره کانمان.
ئه و هه ڵوێسته ی جه نابی کاک نێچیرڤان مایه ی شانزی یه بۆ سه رجه م ئه ندامانی کوردستان ستارس له لایه ک و بۆ من وه ک د ه نگی ژن که جه نابی سه رۆک به گرنگی یه وه له نامه که مانی ڕوانی .
ئه و هه نگاوه ئه وپه ڕی له خۆ بورده یی سه رۆکی حکومه تی هه ریمی کوردستانه بۆ هاوڵاتیانی ، و له به ره به یانی ڕۆژی دوایی دا سه رۆک نێچیرڤان بارزانیمان له به ره کانی جه نگدا بینی ... سوپاس کردنی ئه م به ڕیزه به وتارێک و داون و سیان کۆ تایی نایه ت .
بۆ یه ئێمه وه کوردستان ستارس سوپاس و پیزانینی خۆمان ئاڕاسته ی سه رۆکی حکومه تی هه رێمی کوردستان ده که ین هیوای سه رکه وتنیان بۆ ده خوازین هیوادارین که نمو نه یان زۆربیت و هه ربژنی بۆ خزمه تی گه ل و نیشتمان ...
سه رۆکی هه رێم اسپاتی کرد که سه رۆکی هه موهاوڵاتیا نه به هه مووڕه نگه کانه وه بێ ڕانینه ئایدۆلژیاو شتی لاوه کی.
هه روه ها کوردستان ستارس سوپاسی به ڕێز کاک سامی ئه رگوشی ده کات که به ئامانه ته وه په یامی جه نابی سه رۆکی هه رێمی گه یانده ئێمه ، ئه مه ش دڵسۆزی به ڕیزیان بۆ هاوڵاتیان و بۆ حکومه تی هه ریم ده ر ده خات . که پردیکی باوه ڕپێکراوی نیوان حکومه ت و هاولاتیانه..
له کۆ تایدا کوردستان ستارس بریاری دا که سکاڵاکه مان له سه ر کورد ئایدل له که ناڵی کوردسات و وه زاره تی ڕۆشنبیری به شێوازی فه رمی له ڕیگه ی پاڕیزه ره کانمانه وه چ له سوید و چ له هه ولێر و به ڕێگه ی باڵوێزخانه ی سوید ئه گه یه نینه نوسینگه ی جه نابی سه رۆکی حکومه تی هه رێم و یاسا له خاک و ووڵات ...
بژین بۆ کوردوکوردستان.
له نجه عبدلواحد
کوردستان ستارس
تازەترین بەرهەمی کچە گۆرانیبێژی کورد دڵنیا ڕەزازی سەرکەوتنێکی بەرچاو بەدەستدێنێت
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن Zana Galali
کەشەو دادێت ، تازەترین کلیپی هونەرمەند دڵنیا ڕەزازییە، ئەو بەرهەمە سەرکەوتنێکی بەرچاو بەدەست دێنێت و لەماوەی تەنیا ١٠ رۆژ دا زیاتر لە ١٠٠ هەزار بینەری هەبووە .
کۆمەڵەی کوردی موردایك لە زیڤن بیرخن ی هۆڵەندا
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن Ashti Germyani
ئاشتی گەرمیانی .. هۆڵەندا
لە رۆژی ١٢ / ١١ / ٢٠١٦ کۆمەڵەی کوردی موردایك کە کۆمەڵەیەکی کوردی یەو لەساڵانی ڕابردوودا چەندین چالاکی هونەری و ڕۆشنبیری و کەلتووری کوردی هۆڵەندی پێشکەش کردوە