وتار و بیروڕا وتار و بیروڕا
بەلقیسە واز دێنێ و دەچێ بۆ تورکیا
- زياتر
-
17 ئاب 2010
- بڵاوكراوەتەوە لە سێ شەممە, 17 ئاب 2010 09:23
- نوسراوە لە لایەن Zana D Dizeyi
زانا دڵشاد دزەیى : دکتۆرە بەلقیس رایگەیاند، لەبەر سەرقاڵى بەکارە هونەرییەکانى خۆى وازى لەپڕۆگرامى (من جیاوازم) هێناوە و دەشڵێ "باهەر من لەسەر شاشە نەبم، باخەڵکانى دیکەش دەربکەون".
پیاوێک دوو کوڕى خۆى پێشکەشى ناسلى دەکات..لەیەک مانگدا زیاتر لە 700 کوڕ نامەیان بۆ ناسلى ناردوە
- زياتر
-
15 ئاب 2010
- بڵاوكراوەتەوە لە یەک شەممە, 15 ئاب 2010 21:14
- نوسراوە لە لایەن Zana D Dizeyi
زانا دڵشاد دزەیى : ناسلى بە وروژێنەرترین قوتابی هەڵکەوت زاهیر دەناسرێتەوە، ئەو تەنیا مانگێکە کلیپى گۆرانى (بەقسەم کە)ـى لەکەناڵەکان بڵاوکردۆتەوە، بەڵام راگەیاندنەکان پێشئەوەى گوێیان لەدەنگى ناسلى بێت، گرنگیەکى زۆریان پێداوە و تائێستا زۆرترین هەواڵى لەسەر بڵاوکراوەتەوە.
گۆرانی کوردی و ستایلی جۆراوجۆر
- زياتر
-
05 حوزەیران 2010
- بڵاوكراوەتەوە لە شەممە, 05 حوزەیران 2010 11:24
- نوسراوە لە لایەن دڵشاد حسێن
له نێو هونه‌ری مۆسیکی کوردی‌دا دیارده‌یه‌کی سه‌یر به‌دی ده‌کرێت ئه‌ویش گۆڕانی ووتنه به‌چه‌ند ستایلێکی جیاواز له یه‌ک به‌رهه‌می هونه‌ریدا ، به‌بڕوای من هه‌ر گۆرانیبێژێک خاوه‌نی ستایلی خۆیه‌تی و وا جوانتر و هونه‌ری تره که له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ستایله‌ی خۆیدا داهێنان بکات ، نه‌ک بێت و له به‌رهه‌مێکی هونه‌ریدا به‌چه‌ند ستایلێک گۆرانی بڵێت، له به‌ر خاتری گوێگرانی له به‌رهه‌مێکی سێدێدا چه‌ند گۆرانیه‌کی هه‌ڵپه‌ڕکێی و چه‌ند گۆرانیه‌ک به‌له‌هجه‌ی جۆراو جۆر بئاخنێته نێو گۆرانیه‌کانی تره‌وه ،
ئه‌رکی گۆرانی بێژ ئه‌وه‌یه گوێگر به‌لای ده‌نگی خۆیدا راکێشێت و ئاشنای بکات به‌گوێگرتن له‌و ستایله‌ی که خۆی گۆرانی پێده‌ڵێت ، نه‌ک شوێنی گوێگر بکه‌وێت و به‌ئاره‌زوی ئه‌و گۆرانی بۆ بڵێت ، لای من له‌زه‌ت له‌و گۆرانیانه ده‌بینیم که به‌ستایلی راسته‌قینه‌ی خۆی ده‌وترێت ، بۆ نمونه من له‌زه‌ت له‌گۆڕانی شیوه کرمانجی سه‌روو ده‌بینم کاتێک گۆرانیبێژێکی ئه‌و شیوه کرمانجه به‌ستایلی خۆی ده‌ڵێت ، به‌ڵام هه‌رگیز له‌زه‌ت له‌وه نابینم گۆرانی بێژێکی شیوه کرمانجی خواروو که گۆرانیه‌کی کرمانجی سه‌روو ده‌ڵێت ، پێچه‌وانه‌که‌شی هه‌روایه .. یان ئه‌وه‌نده‌ی له‌زه‌ت له گۆرانی هه‌ڵپه‌ڕکێی ئه‌و گۆرانی بێژانه ده‌بینم که ستایلیان ته‌نها شێوه گۆرانی ههڵپهڕکییه هه‌رکیز له‌زه‌ت له‌وه نابینم له‌وه‌ی گۆرانیبێژێکی شیوه ستایل هێمن گۆرانیه‌کی هه‌ڵپه‌ڕکێ ده‌چڕیت ، زۆر هونه‌رمه‌ندمان هه‌یه که تائێستا هه‌ر به‌و ستایله‌ی خۆیان گۆرانی ده‌ڵێن و بۆ خۆیان خاوه‌نی گوێگرێکی تایبه‌ت و زۆرن ، خۆیان نه ئاڵاندۆته ئه‌و په‌تایه‌ی ئێستا توشی زۆرێک له گۆرانی بێ‌ژان هاتووه به‌وه‌ی له سێدیهکانیاند به چه‌ند ستایلێک گۆرانی ده‌ڵێن. هه‌موو ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌رێزانه‌ی که‌وتوونه‌ته ژێر ئه‌م شێوه فره ستایلیهوه وا باشتره هه‌ریه‌که‌و رێچکه‌ی ستایلی تایبه‌تی خۆی بگرێت و له ستایلی خۆیدا هه‌وڵی داهێنان بدات ، بروا بکه‌ن گوێگر له کات و ساتی جیاوازدا گوێ له گۆرانی ده‌گرێت ، ئه‌گه‌ر له‌کاتی ئاهه‌نگدا حه‌زی له‌گۆرانی هه‌ڵپه‌ڕكی بوو ، ئه‌وا له‌کاتی ته‌نیایی یان له شه‌ودا یان له‌هێمنیدا یان له‌سه‌فه‌ردا حه‌زی له جۆره ستایلێکی تره ، به‌ڵام هه‌ر ستایله‌وه به خاوه‌ن ستایله‌که‌ی خۆیه‌وه له‌زه‌تبه‌خش تره بۆ گوێگر. بۆیه له کۆتایدا هه‌رتۆی گۆرانی بێژیت ده‌توانی منی گوێگر بۆ ده‌نگی خۆت و ستایلی راده‌کێشیت نه‌ک منی گوێگر تۆ بۆ ئاره‌زوی گوێگرتنی خۆم رابکێشم.
دڵشاد حسێن
بۆچی شانۆگەری "دارستان و یاساکەی" ئەم ساڵ لەشاری هەولێر نمایش نەکرا؟؟!!
- زياتر
-
25 تەمموز 2010
- بڵاوكراوەتەوە لە یەک شەممە, 25 تەمموز 2010 21:26
- نوسراوە لە لایەن Abdoulghafar Abdulla
تیپی هونەری "رەنگاڵە" یەکێکە لەو تیپە چالاک و بەرچاوانەی شاری سلێمانی، ئەو تیپە هونەرییە ساڵانە بەرهەمێکی شانۆیی و چەند بەرهەمێکی درامی تەلفزیۆنی پێش کەشی جەماوەری هونەری دەکەن. لەو تیپە هونەرییەدا چەندیین هونەرمەندی بەتوانا و لێهاتووی تێدا کۆبۆتەوە، هەروەک خۆیان ئاماژەی بۆ دەکەن ئەو بەرهەمە شانۆیانەی ساڵانە پێش کەشی جەماوەری شانۆیی لە شاری سلێمانی دەکەن، پتر لە (3) مانگ نمایش دەکرێت و جەماوەریش بەشێوەیەکی بەرچاو ئامادەی بینی بەرهەمەکانیان دەبن،
له‌که‌رکووك پێشانگای هونه‌ری ته‌نها بۆ چه‌ند کاتژمێرێکه
- زياتر
-
21 ئایار 2010
- بڵاوكراوەتەوە لە هەینی, 21 ئایار 2010 21:27
- نوسراوە لە لایەن Ashti Germyani
له‌پاش رووداوی پرۆسه‌ی ئازادی و له‌ناو بردنی دیکتاتۆریه‌ت له عێراقدا ، وێستگه‌ی که‌رکووك پێگه‌یه‌ك بوو بۆ چاو لێ گرتن ، دیارده‌ی پێشانگای هونه‌رمه‌ندانی کوردستان یان کورد یان هونه‌رمه‌ند بۆ خۆی جێگای سه‌ره‌نج و تێرامانه که مرۆڤ سه‌ره‌نجی لێ بدات وه خۆیی به‌ئاگا بهێنێته‌وه ، له سه‌ره‌تایی نه‌وه‌ته‌کاندا تا کۆتایی نه‌وه‌ته‌کانیش پێشانگا هونه‌رمه‌ندێك ئه‌وه‌نده سه‌رقاڵی و رۆتنی ئیداری و مقۆ مقۆی تیادا نه‌بوو به‌راستی که‌چی ئێستا من له مانگی فهبری واری یه‌وه داوایه‌کم داوا کردوه ئه‌وا کۆتایی مانگی مارسه یه‌شتان گه‌لاڵه نه‌بوه بۆ پێشانگایه‌ك له هه‌ولێری پایته‌خت که‌من ماجستهرو ها به‌ی ئۆی هونه‌ره جوانه‌کانی هۆڵه‌ندیم هه‌یه. رۆتینی ئیداری و مشه خۆری به شێوه‌یه‌ك ده‌زگاکانی حکومه‌ت بۆ خۆشیان سه‌ریان له‌م تێکه‌ڵ و پێکهڵهیه ده‌رناچێت؟ جێگای سه‌رسورمان و پرسیاره که وه‌زاره‌ت و ئیداره ئه‌وه‌نده قه‌ڵه‌باڵغه که‌س جێگای که‌سی تیادا نابێته‌وه وه ئالیهتیهکیش نی یه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشانه؟
عەلی مەردان)؛ ئەو هونەرمەندەی نەمامی مەقامی کوردیی کردە درەختێکی فرەچڵ و بەردار
- زياتر
-
24 تەمموز 2010
- بڵاوكراوەتەوە لە شەممە, 24 تەمموز 2010 00:00
- نوسراوە لە لایەن Mamayara Ahmed
مامەیارە ئەحمەد : لە ساڵی 1981ـەوە، 24ـی یۆلیۆ (تەممووز)ـی هەموو ساڵێک، یادی کۆچی دوایی مەقامزانی ناوڕۆییشتووی کورد (عەلی مەردان)ـە، هەرچەندە بەندە پێوەنووساوی بواری ڕۆژنامەنووسیی وەرزشیم، وەلێ بە هۆی ئەوەی زۆربەی ڕۆژنامەنووسە هونەرییەکانی ئێستا، هونەرمەندانی ڕەسەنیان لە بیر کردووە، من ئەرکی یادکردنەوەیم خستە سەر شانی خۆم.
(عەدنان كەریم) ئەلبومی (وەفایی) بەدەنگێكی پر لەهەواری جوانی پێش كەشی عاشقانی كۆڕی گۆرانی كوردیی دەكات
- زياتر
-
16 ئایار 2010
- بڵاوكراوەتەوە لە یەک شەممە, 16 ئایار 2010 21:57
- نوسراوە لە لایەن Abdoulghafar Abdulla
هونەرمەندێكی بە ئەزموون لە نێو دونیای گۆرانی كوردیی، هونەرمەندێك لێوان لێو لەجوانی، هەستێكی پڕ لە جوانی هونەركارانە. ئەو هونەرمەندە هەمیشە بە شێوازێكی جوان و تایبەت كار بۆ ناوەرۆكی گۆرانییەكانی دەكات، بەرهەم دوای بەرهەم جوانی گۆرانییەكانی ئەو هونەرمەندە لەگەشە كردن و لە هەڵكشان بەرەو ئاستێكی گەورەتر دەڕوات، ئەو هونەرزان و هونەرناسە (عەدنا كەریم)ـە.
شیركۆ بێكەس : (زیاد ئەسعەد) نەورەسی سپی ئاواز و گۆرانی گۆرانی كوردییە
- زياتر
-
07 حوزەیران 2010
- بڵاوكراوەتەوە لە دوو شەممە, 07 حوزەیران 2010 00:16
- نوسراوە لە لایەن شیركۆ بێكەس
لە ئەمڕۆدا ئاواز و گۆرانی كوردی بەگشتی ئەوەندەی لە چەند و ژمارەدا زۆ بووە، لە چۆنایەتیدا كزەو مەگەر دەگمەن ئاوازی بەشی زۆری ئەو گۆرانیانەتێك ببیستی لە ئاستێكی موزیكی و هونەری بەرزدابێت. بەشی زۆری ئەو گۆرانیانە تێكەڵیەكی بێ سەر و بەری لەگۆرانی توركی و فارسی و عەرەبی و بەشی هەرە زۆری گۆرانیبێژەكانیش ئاگایان لە كەللتوری گۆرانی و موزیك نیە. دیارە من لێرەدا مەبەستم ئەو نیە كە ئەبێ گۆرانی كوردی بەدەر بێ لەكاریگەریتی گۆرانی و موزیكی دەورو بەر، بەڵام نابێ مۆرك و تایبەتمەندی گۆرانی كوردی وون بكرێ، واتە ئەو كاریگەریەتیە نابێ بگاتە ئەو شوێنەی كە كەللتوری دەورووبەردا بتوێنێتەوە.