CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 87 میوان

دیمانه‌

گوڵستان پەروەر: دوای مەرزییە، ناسر رەزازی عەقلی لەدەستداوە

چاوپێکەوتن: زانا دڵشاد دزەیی : خانمە ھونەرمەند گوڵستان پەروەر ھاوسەری ھونەرمەند "شڤان پەروەر" دوای ساڵانێکی زۆر نیشتەجێبوونیان لەئەوروپا ساڵی رابردوو گوڵستان بەیەکجاری گەڕایەوە کورستان و ئێستا لەشاری دھۆک لەگەڵ کوڕەکەی "سەرخۆبوون" دەژی، بەڵام تائێستا "شڤان پەروەر" بڕیاری گەڕانەوەی یەکجارەکی نەداوە، گوڵستان پەروەر بەمەبەستی ئەنجامدانی بەرنامەیەک لەکەناڵی زاگرۆس کە تایبەت بوو بەکوردەکانی رۆژئاوا ھاتە ھەولێر و لەدەرفەتێکدا (سڤیل) ئەم چاوپێکەوتنەی لەگەڵ ئەنجامدا، ئەو کە خاوەنی ١٠ کاسێتی بڵاوکراوەیە ئەوەی ئاشکراکرد، ساڵی داھاتوو ئەلبوومە نوێیەکەی بڵاودەکاتەوە.

گرفتتێک نیە کە پێشتر ناوم (کانیاو) بووە، گیرینگ ئەوەیە کە ئێستا من (کریستاڵ)ـم"

کارۆخ مەلا ئەسعەد: کریستاڵ) لەم دیمانە تایبەتەدا باسی ھەندێ لە شتە تایبەتییەکانی خۆی دەکات، کە پێشتر لە ھیچ دیمانەیەکدا ئاماژەی بۆ نەکردوون، بۆ نموونە دەڵێت: "بە گرفتی نازانم کە پێشتر ناوم (کانیاو) بووە و، ئێستایش بە (کریستاڵ) ناو دەبرێم، چونکە مامۆستا (ھەڵکەوت زاھیر) ئەو ناوەی پێ بەخشیووم، بۆیە خەیاڵم ئاسوودەیە." ئەو ھیچ بەلایەوە شوورەیی نییە کاتێک ڕاستەوخۆ "بەحەی" گۆرانی دەچڕێت. بۆیشی کارێکی ئاستەم نابێت کە لە ھەردوو بواری گۆرانی و درامادا درێژە بە کارە ھونەرییەکانی خۆی بدات.

هونەر هێمایە بۆ گەییشتن بە خۆشەویستییەكی كامڵ”تا ئێستا توانای دەنگم بە باشی دەرنەكەوتووە.

كارۆخ مەلائەسعەد: "گۆرانیبێژ (سیریل) خەڵكی شاری سلێمانییە و ماوەی 20 ساڵە لە وڵاتی سوید نیشتەجێ بووە.
هاوكات خاوەنی سێ بەرهەمی تایبەت بەخۆیەتی و، ئێستایش سەرقاڵی بەرهەمهێنانی ئەلبوومێكە كە سەرجەم ئاوازەكانی لە لایەن (هەڵكەوت زاهیر)ـەوە دانراوە. لە دیمانەیەكی “هەولێر”ـدا پێیوایە ئەو كارە تازەی بۆ ئەو ئەزموونێكی نوێیە و بڕوای وایە بتوانێ بە باشی ئەو ئەزموونەیش ببڕێت. هەروەها باس لەو كارە تازەی دەكات و تیشكیش دەخاتە سەر چۆنییەتی سەرخستنی دەنگی گۆرانیبێژ.

(نلیسیا) ده‌ڵێت میدیاكان به‌ میزاج كارده‌كه‌ن

كارۆخ مەلائەسعەد: (نیلیسا) یەكێكە لەو گۆرانیبێژانەی پێشتر چاوپێكەوتن و هەواڵی لە ڕۆژنامە و گۆڤارەكاندا بڵاو كراوەتەوە و وەكوو گۆرانیبێژێكی سەركەوتوویش ناوی هاتووە.

پ. د یه‌حیا حمید :ده‌خوازم هه‌ولێر ببێته‌ سه‌نته‌رێکی پزیشکی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا

پرۆفیسۆر دکتۆر یه‌حیا حمید ڕه‌زا:ده‌خوازم هه‌ولێر ببێته‌ سه‌نته‌رێکی پزیشکی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا
دیمانه تابلۆ حه‌سه‌ن  :. پرۆفیسۆر دکتۆر یه‌حیا حمید ڕه‌زا له‌ دایک بوی شاری که‌رکوکه له‌ کوردستان هه‌ر له‌ وێش خوێندنی سه‌ره‌تای و دوا ناوه‌ندی ته‌واو کردوه له‌ ساڵی 1961 له‌ لایه‌ن پێشه‌وا عبدولکه‌ریم قاسم ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ی  وڵات بۆ ته‌واو کردنی خوێندنی باڵای خۆی، له‌ڕۆمانیا کۆلێژی پزیشکی ته‌واو ده‌کات هه‌ر له‌وێش پله‌ی دکتۆرای پێ ده‌به‌خشرێت بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ ده‌چێته‌ لیبیا وئه‌فریقاو کاری پزیشکی ده‌کات ئێستا نیشته‌جێی ئه‌ڵمانیایه‌ و یه‌کێکه‌ له ‌پرۆفیسۆره‌ ناوداره‌کان له‌بواری ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌ت به ‌به‌رزه‌هار، له‌یه‌کێك له‌ سمیناره‌کانی له‌شاری به‌رلین فرسه‌تێکی کورتم لیقۆسته‌وه‌ ئه‌م دیمانه‌یه‌م ئه‌‌نجام دا.

ئایا سه‌ردانی کوردستانتان کردوه‌، ئه‌گه‌ر سه‌ردانی کوردستانت کردوه ‌چیت کردوه‌ له‌ کوردستان؟

دارا ئەحمەد: خەندان و (کەی ئێن ئێن) میدیای حیزبیین و تەنیا کاریان ستایشی دیکتاتۆرۆکەکان و جوانکردنکردنی سیستەمەکەیانە.

سازدانی: رزگار ره‌زا : رزگار ره‌زا: ماڵپەڕی دەزگای خەندان لە وەڵامی ھێرشەکانی کەناڵی کەی ئێن ئێن. پەنای بۆ بەکارھێنانی دەستەواژەی میدیای مارکسیی بردووە، کە چەند رستەیەک لەو بارەوە دەڵێن، وەک ئەوەی لە وەڵامەکەیاندا بۆ کەی ئێن ئێن ھاتووە ”میدیای مارکسیستیی بڕوای وایە ئەوەی ئەو دەیڵێ راستە و ئەوەشی وەک ئەو نییە ھەڵەیە، با ئیدی باشیش بێ. لۆژیکی میدیای ناو بازنەی بیری مارکسیزمیی، پێمی دەڵێ مادام من نایکەم خراپە و گەر منیش بیکەم قەیدی ناکا، گرنگ ئەوەیە تۆ نەبی، میدیای مارکسیستیی، گەر ھێرشی لەسەر نەبێ ئەوا خۆخۆریشە”..

لۆکە : ھەندێ کاری نوێم لەبەردەستدایە لەپێش مندا کاری وا نەکراوە

شانازی بە بوێریەکەم دەکەم

چاوپێکەوتن: زانا دڵشاد دزەیی

کچە گۆرانیبێژ لۆکە زاھیر دوای بڵاوبوونەوەی دوو ئەلبوومەکەی نوێکەی، کە یەکێکیان بادینی و ئەویتریان سۆرانی بوو (سڤیل) چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئەنجامدا و لەگەڵ دەستبەکاربوونی نێچیرڤان بازرانی وەک سەرۆکی حکومەتی کوردستان لۆکە داوایەکی ئاستەکرد و دەڵێ "داوا لەکاک نێچیرڤان بارزانی دەکەم ھەوڵی ئاشتبوونەوەی لایەنەکان بدات کە پێم وایە بەڕێزیان دەتوانێ ئەم دەورە ببینێ، گرنگی بەبواری ھونەری بداتەوە کە لە کابینەری رابردوودا کەمتر گرنکی بەبواری ھونەری درا".

سڤیل: ئامانجت لەوەدا چی بوو لەیەک کات دوو ئەلبووم بڵاوبکەیتەوە، بادینییەک و سۆرانییەک، تەنیا ویستت وەک یەکەمین ھونەرمەندی ئافرەتی کورد وابکەی، یاخود مەبەستێکی ترت ھەبووە؟

(خەسرەوی ماملێ) بۆ یادی ڕاپەرین و نەورۆز لە پایتەخت كۆنسێرت ساز دەكات

كارۆخ مەلائەسعەد: (خەسرەوی ماملێ) كە كوڕی هونەرمەندی كۆچكردوو (محەممەدی مامڵێ)ـیە، ماوەی 14 ساڵە لە وڵاتی نەرویژ نیشتەجێیە. چەند ڕۆژێكە بە فەرمی لە لایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری بۆكوردستان گەڕاوەتەوە، بە مەبەستی ڕێكخستنی كۆنسێرتێك بۆ یادی ڕاپەرینە مەزنەكەی كوردستان و ڕۆژنامەی "هەولێر"ـیش ئەم دیمانەیەی لەگەڵ ئەنجامدا.

شیلان عوسمان: من بە قەڵەوی خۆم ئیزعاج نیم خەڵک حەقی چییە !؟

*  زۆر بەئاشکرا جانتاکەیان لێ دزیم، داوا لە دزەکە دەکەم بەس مەڵەتی شوفێرییەکم بۆ بگەڕێنێتەوە سوپاسی دەکەم
چاوپێکەوتن: زانا دڵشاد دزەیی
خاتوونی ھونەرمەند شیلان عوسمان دوای ساڵانێک لەگۆرانی گوتن، لەدوای بڵاوبوونەوەی ئەلبوومەکەی لەساڵی ٢٠٠٣ بەشێوەیەک لەکاری ھونەری دوورکەوتەوە، بەڵام وەک خۆی باسی دەکات دەیەوێ زۆر بەجدی دەست بەکاری ھونەری بکاتەوە، لەکاتی بەشداریکرنی لەکۆنسێرتی "ئاشتی و پێکەوە ژیان" کە تایبەت بوو بەگەنجان و لەشاری سلێمانی ئەنجامدرا (سڤیل) ئەم چاوپێکەوتنەی لەگەڵ شیلان عوسمان ئەنجامدا.
سڤیل: بۆچی ئەو دەنگدانەوەی ساڵانی پێشووت نەماوە، چەند ساڵێکە بەرھەمی نوێت نییە؟

ئەگەر لەبەر غیرەکردن نەبوایە ئێستا ھاوسەری کوردێک بووم

ئەگەر دومینیک حورانی باس لە پێکەوەژیانی خۆی لەگەڵ کوڕە کوردێک دەکاتلەبەر غیرەکردن نەبوایە ئێستا ھاوسەری کوردێک بووم
چاوپێکەوتن: زانا دڵشاد دزەیی- بەیروت:

سڤیل: پڕۆژەی ھونەری تازەت چیە بۆ ھەوادارانت؟
دومینیک حورانی: زنجیرەیەکی تەلەفزیۆنیم بۆ بینەران ئامادەیە، لە مانگی رەمەزاندا پەخش دەکرێت، زنجیرەیەکی کۆمیدیە وەک "فەوازیر". ھەروەھا گۆرانیەکی تازەم ھەیە، کە رۆمانسیە و خۆم شیعرەکەم بۆ نوسیوە، "حوسام خوری" ئاوازی بۆ داناوە. ھەروەھا کۆمەڵێک گۆرانی تریشم لەبەردەستە، کە بە شێوەی "شۆ" لە نمایشەکاندا لەگەڵ سەماکەران دەگوترێت، بەنیازین لە نمایش و فیستیڤاڵە گەورەکاندا لە ھاوینی داھاتوودا دەیڵێین، شتێکی تازەیە و ستایلێکی جیاوازە.

ھونەرمەند سالار مەحموود: کاروان عوسمان کچێکی دیکەی خۆشدەویست نەک کەژاڵ ئەحمەد

چەند مانگێکی تر خۆم یەکلایی دەکەمەوە بە یەکجاری دەگەڕێمەوە سلێمانی یان نا
چاوپێکەوتن: زانا دڵشاد دزەیی
ھونەرمەند سالار مەحموود، کە خاوەن جەماوەرێکی تایبەتە لەسلێمانی، بە ھاوڕێیەکەی کەمال محەمەد و کاروان عوسمان دەناسرێنەوە، ساڵانیچکی زۆرە کوردستانی جێھێشتووە لەوڵاتی سوید نیشتەجێیە، دوای چەندین ساڵ دابڕان لەگۆرانیگوتن بڕیاردا دەست پێ بکاتەوە و دوو مانگە بە مەبەستی چەند پڕۆژەیەکی ھونەری گەڕاوەتەوە کوردستان ئەلبوومە تازەکەی بڵاوبکاتەوە، (سڤیل) چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئەنجامدا و رایگەیاند "لەچەند مانگی داھاتوودا بڕیار دەدەم بە یەکجاری دەگەڕێمەوە کوردستان یاخود نا".