CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 40 میوان

دیمانه‌

ئەیوب عەلی بۆ سڤیل: دایکم بەردەوام پێم دەڵێ ژن بێنە

چاوپێکەوتن: زانا دڵشاد دزەیی
زۆربەی گەنجان یادگاریان لەگەڵ گۆرانییەکانی دروستکردووە، چونکە خۆیشی گۆرانی وەک یادگاری بۆ خۆشەویستەکەی خۆی دەڵێت، کە لەگۆرانیشدا یادگارییەکان ھەرگیز نامرن، گۆرانییەکانی ئەیوب عەلی پڕاوپڕن لەیادگاری و ئێستا بەردەوامە لەتۆمارکردنی یادگاری دیکە و بڕیارە لەنزیک جەژنی رەمەزاندا ئەلبووێکی نوێ بڵاوبکاتەوە بەناوی "بێسنور". ئەیوب عەلی لەبارەی ئەم ئەلبوومە و ھەندێ پرسیاری تایبەت بەژیانی خۆی، بۆ (سڤیل) دوا.

مه‌هتاب ماجید: حه‌ز ده‌كه‌م له‌ به‌رنامه‌ی (the voice) به‌شداربم

ئینته‌رڤیو: هۆنیار محه‌مه‌د،
تایبه‌ت به‌ شه‌پۆل
مه‌هتاب ماجید ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ خنجیلانه‌یه‌ی شاری كه‌ركووكه‌ كه‌ توانی له‌ به‌رنامه‌ی (من جیاوازم)ی زاگرۆس تیڤی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستبێنێت و ببێته‌ خاوه‌نی خه‌لاَتی یه‌كه‌م. ئێستاش له‌ هونه‌ر و چالاكییه‌كانی به‌رده‌وامه‌.
شه‌پۆل: له‌ دوای به‌شداریت له‌ به‌رنامه‌ی "من جیاوازم"، له‌ هیچ به‌رنامه‌یه‌كی تر به‌شدار نه‌بوویت؟.

ئایناز رواندزی: شیعرەکانم گوزارشت لە خۆشەویستی و جوانی گەردوون و مرۆڤایەتی دەکەن

دڵڤین مەلا ئەحمەد نازناوی شیعری (ئایناز رواندزی)یەو١٩٩٩لە شاری رواندز لە دایک بووە.ئێستاش قوتابیە، ئەوشیعر دەنوسێت و حەز لە مۆسیقاو خوێندنەوە دەکات . لە چەندین کۆڕدا بەشداری کردووەو دەیەوێت بە شیعرە ناسکو جوانەکانی خۆی ژیان جوانتر و گەشتر بکات و بە بەھرەو تواناکانی خۆی بێتە نێو جیھانە فراوانەکەی شیعر ، بەھەستە جوانەکانی خۆمان ئاشنامان بکات.
............................................ یاسین برایم

جەیلان بۆ سڤیل: چوار جار شووم کردووە و کوڕی ئیبراھیم تاتلیساس مێردی دووەمم بوو

چاوپێکەوتن: زانا دڵشاد دزەیی
ھونەرمەندی بەناوبانگ جەیلان لە کەرنەڤاڵی دھۆک راستەوخۆ چەند گۆرانییەکی پێشکەش کرد، ئەمەش یەکەم سەردانی جەیلان بوو بۆ ھەرێمی کوردستان، کە لەدوو ھەفتەی رابردوودا لەرۆژی بەپارێزگابوونی دھۆک ئەم کەرنەڤاڵە لە "زەری پارک" ئەنجامدرا و جگە لەجەیلان شەش ھونەرمەندی دیکە بەشداریان تێدا کرد. پێشئەوەی جەیلان بچێتە سەرشانۆ گۆرانییەکانی پێشکەش بکات، (سڤیل) لەنزیکەوە چەند پرسیارێکی ئاراستە کرد.

چۆپی فەتاح: ئەلبوومەکەی ئەمجارەم زۆر عەجایب دەردەچێت

لەناو حەیران کوڵاوم

پاکترین ماڵم ھەیە بەڵام نازانم وەک دایکم و خەسووم یاپراخ و کفتە لێنێم و کوبە بکەم
چاوپێکەوتن: زانا دڵشاد دزەیی

گەزیزە عومەر: شانۆ.. دەریایەكە تا مەلەی تێدا بكەیت هەر پێویستت بەوە هەیە پەل بهاویت

یوسف خەلیل: گەزیزە عومەری شانۆكار لە دایك بووی 1961 لە سلێمانی و لە 1969وە بۆ یەكەم جار چووەتە سەر شانۆ و لە 1988 لە ئەكادیمیای هونەرەجوانەكانی بەغداد بەشی شانۆ / نواندن بڕوانامەی (بكالۆریۆس) ی بەدەست هێناوەو كچی مامۆستا(عومەری عەلی ئەمین) ی نوسەر و شانۆكارە و هەروەها هاوسەری هونەرمەندی شێوەكار (ئیسماعیل خەیات) ە واتە لە سەرچاوەیەكی هونەرییەوە چاوی هەڵهێناوە..

دوای (١٧) لەسەرەتای مانگی داھاتوودا یەکەم کۆنسێرتی لە سلێمانی ساز دەکات

نەریمان بابان : " ئەو کۆنسێرتە پرۆژەیەکی گەورەیی ھونەریی منە و پێش کەشی جەماورەی دەکەم!".

ھێلی لۆڤ.. کچە کوردێک بەرەو بەجیھانیبوون دەڕوات

چاوپێکەوتن: زانا دڵشاد دزەیی
کچە کوردێک لەئەمەریکا دوای چەندین ساڵ ھەوڵدان لەگەڵ بەناوبانگترین بەرھەمھێنەر، خەریکە ناوبانگی بەرەو جیھانیبوون دەڕوات و بەکارێکی ھونەری ئێستا لەھەولێرە، ئەو کچە کوردە ناوی ھێلانەو بە (ھێلی لۆڤ)ـە ناسراوە، یەکەم چاوپێکەوتنی رۆژنامەوانی لەگەڵ (سڤیل) ئەنجامدا و رایگەیاند، لەسەر داوای بەھمەنی قوبادی گەڕاومەتەوە کوردستان، کە بەشداریکردنی بوو لەفیلمێکی سینەمایی.

کوردە: چوار جار خۆشەویستیم کردووە

چاوپێکەوتن: زانا دڵشاد دزەیی
رۆژێک دوای گەڕانەوەی بۆ کوردستان (فاملی مۆل) شوێنی چاوپێکەوتنەکەی ئێمە بوو لەگەڵ ھونەرمەندە کوردە عومەر، کە وەک خۆی دەڵێ بۆ چەند پرۆژەیەک ھاتۆتەوە ئەگەر سەربگرێ بەیەکجاری لەکوردستان دەمێنێتەوە. کوردە لەم چاوپێکەوتنەی لەگەڵ (سڤیل) باسی چەند لایەنێکی ژیانی تایبەتی خۆی دەکات کە وەک دەڵێ پێشتر باسی نەکردوون.

ئاوێزە بۆ سڤیل: ئەو کچانەی نەشتەرگەری جوانکاری دەکەن دەیانەوێت وەکو منیان لێبێت، ئەی من وەکو کێ خۆم جوان بکەم؟

چاوپێکەوتن: زانا دڵشاد دزەیی
ئەو (ئاوێزە)ـیەی کە ھەموو ئێوارانێک لە (گەردەلوول)ـەوە دێتە ماڵەکانمان کوێستان خوسرەوییە، کە بە ئەسڵ خەڵکی رۆژھەڵاتی کوردستانە و بەھۆی کاری سیاسی دایک و باوکی، ئەو لێرە لەدایکبووە و زێدی خۆیان جێھێشتووە. ئێستا کوێستان لەکۆیە نیشتەجێیە و یەکەمجارە لەدراما بەشداری دەکات. ئاوێزە وەڵامی پرسیارەکانی (سڤیل) دەداتەوە، کە جگە لەباسکردنی ئاوێزە، باسی ژیانی تایبەتی خۆیشی دەکات.

باڵادەستیی پیاوان له ‌کاتێکدا پتر ده‌رکه‌وتوه‌ که‌ ئاین و کلتوور بواریان بۆ ره‌خساندوه‌، حکومه‌ت بە‌رپرسی سه‌ره‌کییەلەو ژنکوژییه‌

باڵادەستیی پیاوان له ‌کاتێکدا پتر ده‌رکه‌وتوه‌ که‌ ئاین و کلتوور
بواریان بۆ ره‌خساندوه‌، حکومه‌ت بە‌رپرسی سه‌ره‌کییەلەو ژنکوژییه‌

دیمانە لەگەڵ ئەڵماس مستەفا
سازدانی: پایزە ئەحمەد