CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 48 میوان

دیمانه‌

مەھاباد ئیبراھیم: تەمەنم ١٢ ساڵ بوو کە دایکم منی بە شوودا

چاوپێکەوتن: زانا دڵشاد دزەیی
خانمە گۆرانیبێژ مەھاباد ئیبراھیم، کە خاوەنی ٤ ئەلبوومی گۆرانی بڵاوکراوەیە، دوای ٣٩ ساڵ مانەوەی لەئەمەریکا، ئێستا بڕیاری گەڕانەوەی یەکجارەکی بۆ کوردستان داوە.

بەیان مەحموود: حکومەت زۆر غەدرم لێکردووم کە دەبوو من لە پێشی زۆر کەس بم کەچی ئێستا لە دواوەی دواوەم

چاوپێکەوتن: زانا دڵشاد دزەیی
بەیان مەحموود ژنە ئەکتەرێکی کۆنە وەکو خۆی باسی دەکات زیاتر لە ٤٠ ساڵە کاری ھونەری دەکات و ئێستاش دەم بە گلەییە، لەم چاوپێکەوتنەی لەگەڵ (سڤیل) ئەو خۆی بەھونەرمەندێکی شۆرشگێڕ وەسف دەکات کە ھیچی بۆ نەکراوە و لەلایەک سەرپەرشیاری بەشی ھونەری چالاکی قوتابخانەکە لەسلێمانی لەلایەکی دیکە بەردەوامە لەتەمسیل لەگەڵ بەرنامەی یەترۆل لەکەناڵی ئێن ئارتی.

باران : من کوردم

زانا گەڵاڵی: کچە گۆرانی بێژی ئێران " باران " خەلکی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە لە شاری مەهاباد لەدایک بووە، ئەو تا تەمەنی ١١ساڵی هەر لەو شارە بەسەر بردووەو ئێستاش لە ئەمریکا دەژیت.

فرمێسک مستەفا: ھەست دەکەم لەناو جەرگەی کار و نیشتمانەکەمدا من غەدرم لێ کرا

چاوپێکەوتن: زانا دڵشاد دزەیی
شانۆکار فرمێسک مستەفا لەگەڵ نەخۆشکەوتنی لەکوردستان بە پەلە گەڕایەوە وڵاتی ئەڵمانیا، لەوێ خەریکی چارەسەری و ناوماڵە و لەگەڵ کوڕەکانی ژیان بەسەردەبات، دوای باشتربوونی تەندروستی (سڤیل) ئەم چاوپێکەوتنەی لەگەڵ ئەمجامدا کە تێیدا ھۆکاری نەخۆشکەوتن و زەحمەتی کارکردنی ھونەری لەکوردستان و بەربەستەکانی بەردەمی بۆ (سڤیل) باس دەکات.

زاھیر عەلی: ھونەر لە سلێمانی لە پاشەکشە دایە

چاوپێکەوتن: زانا دڵشاد دزەیی
ھونەرمەند زاھیر عەلی ئەکتەرێکی خۆرسکی شاری سلێمانییە، لەسەرەتای ساڵانی ھەشتاکان تەمسیلی (ژاڵە) دەرکەوت و خۆی ناساند، دواتر لەگەڵ دەرھێنەر حوسێن میسری چەند کاری درامایی کرد، دوای چەند ساڵێک لە بەرنامەی بەرنامە بەجۆرێکی دیکە خۆی بەئێمە ناساندەوە، چەند ساڵێکە زاھیر عەلی زۆر بەکەمی لەکارە ھونەرییەکان دەردەکەوێت و لەم چاوپێکەوتنەی لەگەڵ (سڤیل) ئەو دان بەوە دادەنێت کە ھەست بە پیربوونی خۆی دەکات و کاریگەری لەسەر ھونەرەکەی دروستکردووە.

سۆنیا بێتووشی: ھونەری من لە کوردستان گرنگی پێنادرێت، بۆیە دیزاینەکانم بە مارکەی وڵاتە ئەوروپیەکان دەفرۆشم

چاوپێکەوتن: زانا دڵشاد دزەیی
سۆنیا بێتووشی، کچە دیزاینەر و نمایشکارێکی کوردە و دانیشتووی تارانە، ئەو تەمەنی تەنیا ٢٣ ساڵە، بەڵام بەرھەم و دیزاینەکانی لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپا نمایش و دەفرۆشرێت، سۆنیا لەم چاوپێکەوتنەی لەگەڵ (سڤیل) ئەوە رادەگەیەنێت کارەکانی ئەو لەکوردستان ھیچ بایەخێکی پێنادرێت.

لەنجە: گۆرانی نەڵێم دەمرم

چاوپێکەوتن: زانا دڵشاد دزەیی
خانمە گۆرانیبێژ لەنجە لەبەر خاتری ھونەرەکەی زوو زوو بەریتانیا جێدێڵێ و دەگەڕێتەوە سلێمانی، ئەو کار لەگۆرانی فۆلکلۆر و کلاسیک دەکات و شەیدای محەمەدی ماملێیە.

غازی حەسەن: ئاسۆیەکی نوێ و ئایندەیەکی جیاواز چاوەڕوانی کوردستانە

ھەڤپەیڤین: توانا تەھا
نووسەرو چاودێری سیاسی غازی حەسەن، لەم گفتوگۆیە دەڵێت "کورد ھەر دەبێت لەگەڵ بەغدا ھاوبەش و بەشدار بێت لەبەر چەند ھۆیەک یەکەمیان ھیچ بڕیارێک لە کوردستان نییە بەغدا تەلاق داربێت. دووەم ئەگەر کورد سەربەخۆیش ڕابگەیەنێت ھەر دەبێت ڕەزامەندی بەغدا وەربگرێت بۆ ئەوەی پەیوەندییەکان ئاسایی بن و ناکۆکی توندووتیژانە ڕوونەدەن".

ئاڤان جەمال: ئازارەکانی خەڵک وایلێکردم تێکەڵی سیاسەت بم و لەوانەیە دوور بکەومەوە لە ھونەر، بەڵام دانابڕێم

سڤیل: زانا دڵشاد دزەیی

خانمە ھونەرمەند ئاڤان جەمال دوای دەرچوونی لە ھەڵبژاردنەکەی ئەمساڵ و بوونی بە ئەندام ئەنجوونی پارێزگاری سلێمانی،

سازگار سەعید: کاتێک دێمە ھەولێر دڵم دەکرێتەوە

چاوپێکەوتن: زانا دڵشاد دزەیی
سازگار ئەنوەر سەعید ناسراو بە "سازە سەعید"، خانمە ئەکتەرێکی چالاکە لەبواری نواندندا، نیشتەجێی سلێمانییە، ئەو دوای ھاتنەوەی لە وڵاتی سوید لەدوو زنجیرە دراما بەشداری کرد، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو ناتوانێ بەبێ سەفەر بژیت، ھەمیشە قاچێکی لە ھەولێر و ئەویتری لە سلێمانییە، لەدوا سەردانیدا بۆ ھەولێر (سڤیل) چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەنجامدا، باسی ژیانی تایبەتی خۆی و لایەنی ھونەری گێڕایەوە.

ھێمن میرانی:دەبێت کوردایەتی بکەین نەک حیزبایەتی

ھەڤپەیڤین: توانا تەھا
خوێندکاری دکتۆرا لە بواری سیاسەت و حوکمڕانی لە زانکۆی لێستەری ئینگلیزی ھێمن میرانی لەم گفتوگۆیەی زاری کرمانجیدا دەڵێت " کورد دەبێ یەک بەرەو و یەک دەنگ بێ، حیزبایەتی نەکا و کوردایەتی بکا، ھەڵبەت ھەندێ کەمتەرخەمی بە داخەوە لەم بوارەدا ھەیە.