CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 55 میوان

ئه‌گه‌ر كار له‌گه‌ڵ هه‌ڵكه‌وت زاهیر نه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتن و ناوبانگی باش به‌ده‌ست ناهێنی

دیداری: هاوكار نامۆ: كانیاو محه‌مه‌د ناسراو به‌(كریستاڵ) ئه‌گه‌رچی پێشتر خه‌ریكی شانۆ و دراما بووه‌، به‌ڵام له‌ئێستادا زیاتر سه‌رقاڵی گۆرانی وتنه‌و ئه‌لبومێكی تۆمار كردووه‌، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت خه‌ریكی كاركردنه‌ بۆ ئه‌لبومی دووه‌م، كریستاڵ زۆر به‌متمانه‌وه‌ وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌، له‌دیدارێكی تایبه‌تی گۆڤاری ده‌نگ به‌م شێوه‌یه‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی داینه‌وه‌:

 

ده‌نگ: به‌ مناڵی كه‌سێكی چۆن بوویت؟ له‌ كوێ‌ له‌ دیك بویت و سه‌رده‌می منداڵیت چۆن بووه‌؟
كریستاڵ: مناڵێكی ئارام بووم حه‌زم به‌ فێربوون بوو له‌ شاری سلێمانی له‌ دایك بووم.
ده‌نگ: باوه‌ڕت به‌وه‌ هه‌بوو رۆژێ‌ له‌ ڕۆژان ببیته‌ هونه‌رمه‌ند و ناوبانگت هه‌بێت؟
كریستاڵ: به‌ بێ گومانی خولیای هونه‌ری حه‌زێكی مناڵێم بوو هه‌میشه‌ خه‌ونم كاری هونه‌ری بووه‌.
ده‌نگ: سه‌ره‌تا وه‌كو ئه‌كته‌رێكی دیار ناسرایت، له‌م دوایه‌دا وه‌كو گۆرانی بێژێك ده‌ركه‌وتیت و جێگاری سه‌رنج بوو لای خه‌ڵكی،  له‌م دوو بواره‌ كامیانت خۆش ده‌وێت؟ له‌ داهاتودا گرنگی به‌ كامیان ده‌ده‌یت؟
كریستاڵ: هه‌ردوو لام خۆش ده‌وێت كاری بۆ ده‌كه‌م, به‌ڵام زیاتر له‌ بواری گۆرانی زۆرتر خۆم ئه‌بینمه‌و حه‌زم لێیه‌تی.
ده‌نگ: گۆرانی (وه‌یش) خۆی بۆ خۆی ناوێكی سه‌رنج راكێش و سه‌یره‌، تۆ مه‌به‌ستت له‌م گۆرانی یه‌ چی یه‌؟
كریستاڵ: ئه‌و وشه‌یه‌  به‌به‌رده‌وامی به‌كار دێت چ له‌ مناڵان و چ له‌ گه‌وره‌، مه‌به‌ستم به‌كار هێنانی ئاسایی بكرێت وه‌ك ته‌نزێك وشه‌كه‌ش سه‌رنج ڕاكێشه‌ره‌ به‌ چه‌ند شێوه‌یه‌ك.
ده‌نگ: له‌ مێدیاكانه‌وه‌ ڕه‌خنه‌ له‌سه‌ر ئه‌و گۆرانی یه‌ هه‌بوو، ده‌وترا وشه‌یه‌كی نه‌گونجاوه‌؟
كریستاڵ: ئه‌وه‌ ڕای خۆیانه‌و منیش ڕای خۆمم هه‌یه‌ هه‌موو شتێكی تازه‌ ده‌بێته‌ جێی ڕاكێشانی محافیز كاران ئه‌وه‌ش بۆ من جێی خۆشحاڵیه‌وه‌ توانیومه‌ كارێكی جیاواز بكه‌م بناسرێ.
ده‌نگ: تۆ ویستت ئاراسته‌ی بۆچونی خه‌ڵك بگۆڕی به‌ تێگه‌یشتنیان له‌ گۆرانی وه‌یش، ئه‌ویش به‌ كلیپ كردن كه‌ شێوازێكی منداڵانه‌ بوو؟
كریستاڵ: وه‌ك ئاماژه‌م پێدا چه‌ند بۆچوونێكی هه‌یه‌و یه‌كێك له‌و بۆچوونانه‌ وه‌یشه‌، بۆ مناڵ دواتریش خه‌ڵكان هه‌ریه‌ك به‌ حه‌زی خۆی بیری لێبكاته‌وه‌ بۆ هه‌موو لایه‌كه‌ ئه‌و وشه‌یه‌.
ده‌نگ: ئایا له‌و كاره‌ ویستت كارێكی وه‌كو هونه‌رمه‌ندان نانسی و هه‌یفا بكه‌یت؟ یان بڵێین تۆ ته‌قلیدی هه‌یفا ده‌كه‌یت؟
كریستاڵ: نه‌خێر ته‌قلید ناكه‌مه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وانیش هه‌مان مه‌به‌ستی كاریان كردووه‌، به‌ڵام هه‌میشه‌ مامۆستا هه‌ڵكه‌وت زاهیر داهێنانی نوێی و سه‌رده‌میانه‌ی له‌لایه‌.
ده‌نگ: ئه‌و لێشاوه‌ ئیعلامی یه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵكه‌وت زاهیره‌، پێت وانی یه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر تۆش ده‌بێت؟ یان تۆش به‌شێك بیت له‌و هێرشانه‌؟
كریستاڵ: مامۆستا هه‌ڵكه‌وت زاهیر داهێنه‌ره‌و قوتابخانه‌یه‌ و ئێمه‌ش قوتابی ئه‌و قوتابخانه‌ین هه‌موومان پێكه‌وه‌ ته‌واوكه‌ری یه‌كین ئینجا هێرش بۆ سه‌رمامۆستا هه‌ڵكه‌وت زاهیر كه‌ ده‌كرێ ئێمه‌ش به‌شێكین له‌و گۆڕانكاریه‌.
ده‌نگ: ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌ڵكه‌وت زاهیر كارت نه‌كردیایه‌، پێشبینی چیت بۆ كاره‌كانت ده‌كرد؟ئه‌وا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ناهێنی و نابیته‌ ئه‌وناوه‌ ئه‌مه‌ ڕاستیه‌؟
كریستاڵ: له‌ هونه‌ری گۆرانی ئه‌گه‌ر كار له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتن و ناوبانگی باش به‌ده‌ست ناهێنی ئه‌مه‌ ڕاستیه‌ دواتر كاری پرۆفشوناڵ چۆنیه‌تی وتنی گۆرانی بۆ ئافره‌ت ته‌نها شاره‌زایه‌كه‌ له‌و بواره‌ له‌ كوردستان .
ده‌نگ: ئێستا كێ به‌ مینافسی خۆت ده‌زانی؟ یان كێبڕكێ‌ له‌گه‌ڵ كێ‌ ده‌كه‌ی؟
كریستاڵ: له‌گه‌ڵ كه‌س، من خۆمم وه‌ك خۆم كار ده‌كه‌م شێوازی تایبه‌ت به‌ خۆمم هه‌یه‌.
ده‌نگ: ده‌رباره‌ی خانمه‌ گۆرانیبێژ (موژدێن)، له‌م دوایه‌دا كلیپێكه‌ بڵاو كرده‌وه‌ و وه‌كو خۆی ده‌ڵێت ڕێچكه‌ی شكاندووه‌، تۆ پێت وایه‌ ئه‌وه‌ ڕێچكه‌ شكاندن بێن؟
كریستاڵ: من نامه‌وێ له‌سه‌ر هیچ كه‌س قسه‌ بكه‌م، هه‌موو مرۆڤه‌كان ئازادن له‌ ڕاده‌ربڕینیان.
ده‌نگ: گۆرانی وتن خه‌ونی كه‌ییت بوو؟ به‌ سودفه‌ گۆرانیت وت؟ یان خه‌ونێكی له‌ مێژه‌ بوو؟
كریستاڵ: خه‌ونی له‌ مێژی من بوو مامۆستا هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئه‌و خه‌ونه‌ی هێنامه‌دی سوپاسی ئه‌كه‌م.
ده‌نگ: حه‌رز به‌ ده‌ركه‌وتن و ناوبانگ ده‌كه‌یت؟ حه‌ز ئه‌كه‌یت بگه‌یته‌ چ ئاستێكی هونه‌ری؟ یان بۆ نمونه‌ بگه‌یته‌ چ ئاستی هونه‌رمه‌ندێ؟
كریستاڵ: بێگومان كاری هونه‌ری به‌شێكی گه‌وره‌ی ناوبانگه‌، ئه‌مه‌ من بمه‌وێ نه‌مه‌وێ وایه‌، هه‌ر ئاستێك كه‌ هونه‌مه‌ندێكی باش به‌ده‌ستی هێناوه‌ ماندوو بووه‌ ئه‌گه‌ریش من ئه‌و هه‌وڵه‌م دا ده‌مه‌وێت وه‌ك كریستاڵ ئاست ناوبانگی خۆمم هه‌بێت.
ده‌نگ: خه‌ونی كریستاڵ له‌ كاری هونه‌ریدا چی یه‌؟
كریستاڵ: كاری باش و سه‌ركه‌وتنو هه‌نگاو نان بۆ به‌رزكردنه‌وی موزیك و گۆرانی له‌ كوردستاندا هه‌نگاو نان بۆ ده‌روه‌ی كوردستان تا هونه‌ری ئێمه‌ش شان به‌شانی وڵاتانی ده‌روه‌ ناوبانگ وه‌رگرێ و بناسرێ.
ده‌نگ: چاوه‌ڕوان ده‌كه‌یت ئه‌م ئه‌لبومه‌ت پێشوازی لێ‌ بكرێ‌؟
كریستاڵ: انشاالله‌ وه‌ دڵنیام له‌سه‌ركه‌وتنی كاره‌كانم.
ده‌نگ: ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌ر كه‌وتن یان شكستت هێنا هه‌ستت چۆن ده‌بێت؟
كریستاڵ: پێم وانییه‌ كه‌سێك كار له‌گه‌ڵ مامۆستا هه‌ڵكه‌وت زاهیر بكات شكست بهێنی ئه‌و هه‌موو كاره‌كانی و هونه‌مه‌نده‌كانی سه‌ركه‌وتوو بوون منیش دڵنیام له‌كاره‌كانم دواتریش جه‌ماوه‌ر بڕیار ده‌دات.
ده‌نگ: چۆن بوو بڕیارتان دا له‌گه‌ڵ كۆمپانیای كورد میلۆدی ئاڕت پرۆدێكشن ئه‌لبومه‌كه‌ت بڵاو بكه‌یته‌وه‌؟
كریستاڵ: ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ مامۆستا هه‌ڵكه‌وت بڕیارمان داو ئه‌و پێی باش بوو منیش به‌خۆشحاڵیه‌وه‌.
ده‌نگ: ئه‌و گرێبه‌سته‌ی له‌ نێوانتایه‌ تا كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت؟
كریستاڵ: تا كار بكه‌ین به‌رده‌وام ده‌بین.
ده‌نگ: ئه‌ی مه‌ودای بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌لبومه‌كه‌ت تا چه‌ند شاری كوردستان بڵاو ده‌بێته‌وه‌؟
كریستاڵ: له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانی كوردستان بۆ ئه‌وروپاش.
ده‌نگ: ستایلی ئه‌م ئه‌لبومه‌ت زیاتر له‌سه‌ر كام له‌ ستایله‌كانه‌؟
كریستاڵ: ڕۆمانسی و هه‌روه‌ها گۆرانیه‌كی هه‌ڵپه‌ركێم وتتوه‌و چه‌ند ستایلێكی تری تیایه‌.
ده‌نگ: (شارێكی چۆڵ) ناوی ئه‌لبومه‌كه‌ته‌، هۆكارێك هه‌یه‌ یۆ ئه‌م ناوه‌؟
كریستاڵ: تێكستی مامۆستا حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌نه‌  و گۆرانیه‌كی زۆر جوانه‌و ناوه‌كه‌ش جیاوازه‌ بۆیه‌ بیرمان لێكرده‌وه‌.
ده‌نگ: خۆت شاره‌زاییت له‌ مۆزیك هه‌یه‌؟
كریستاڵ: نه‌خێر، به‌ڵام هه‌وڵ ئه‌ده‌م بۆ له‌مه‌ودوا.
ده‌نگ: هه‌ڵبژاردنی تێكسته‌كان له‌سه‌ر ئاره‌زوی خۆت بوو یان مامۆستا هه‌ڵكه‌وت زاهیر؟
كریستاڵ: ئه‌و كارانه‌ تایبه‌تن به‌ مامۆستا هه‌ڵكه‌وت زاهیر به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پێ ئه‌وتم ئه‌م تێكسته‌ت پێخۆشه‌ بیرو ڕامان ئاڵو گۆر ئه‌كرد.
ده‌نگ: پێت چۆنه‌ كه‌ ئێستا ئه‌و مۆدێله‌ دروستبووه‌ كه‌ وه‌ك چۆن له‌ دونیا گۆرانی بێژ، ئاوازدانه‌ری تایبه‌ت به‌ خۆی هه‌بێت، كریستاڵیش ئاوازدانه‌رێكی تایبه‌تی هه‌یه‌؟
كریستاڵ: ئه‌مه‌ هه‌نگاوی پرۆفشوناڵه‌ و زۆر گۆنگه‌ مامۆستا هه‌ڵكه‌وت بۆ من و هه‌موو هونه‌مه‌نده‌كان زه‌حمه‌تی زۆر ئه‌كێشی و كاره‌كانمان بۆ ئه‌كات.
ده‌نگ: ئێستا جگه‌ له‌ كاری هونه‌ری به‌چی یه‌وه‌ سه‌رقاڵی و له‌ كوێ‌ ده‌ژیت؟
كریستاڵ: له‌ سلێمانی زۆرتر به‌كاری هونه‌ری خه‌ریكم.
ده‌نگ: تا چه‌نێك له‌ خۆت ڕازی؟ رقت له‌ چ شتێكی خۆته‌؟
كریستاڵ: بڕوام به‌خۆمه‌و ڕقم له‌ هیچ شتێكی خۆم نییه‌.
ده‌نگ: ئه‌گه‌ر كه‌سێك قسه‌یه‌كی ڕه‌ق به‌رامبه‌رت بكات، تۆ چی پێ‌ ده‌ڵێیت؟
كریستاڵ: خوا ئه‌فوی بكات.
ده‌نگ: له‌ هونه‌رمه‌نده‌ گۆرانی بێژه‌كان گوێ‌ له‌ كێ‌ ده‌گری؟
كریستاڵ: گۆێ بۆ هه‌موو كارێكی باش ده‌گرم .
ده‌نگ: ژیانی هاوسه‌ری كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌ره‌و پێش چونی هونه‌رمه‌ند هه‌یه‌؟ كه‌ی بیر له‌و پڕۆژه‌یه‌ ده‌كه‌یته‌وه‌؟
كریستاڵ: جارێ بیرم لێنه‌كردۆته‌وه‌ قسه‌م له‌سه‌ری نییه‌.
ده‌نگ: تێكسته‌كان كێنووسیونی؟
كریستاڵ: مامۆستایان ( حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن و حه‌مه‌سه‌عید ئیبراهیم و ڕه‌نج سه‌نگاوی و هه‌ڵكه‌وت زاهیر و ئه‌دیب چه‌لكی و قادر ئه‌سعه‌د و چه‌تۆ حه‌سه‌ن).
ده‌نگ: نزیكترین كه‌س له‌ كریستاڵه‌وه‌ كێیه‌؟
كریستاڵ:  دایكمه‌.
ده‌نگ: چی به‌ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ت ئه‌ڵێی؟
كریستاڵ:  هه‌موویانم خۆش ده‌وێت هیوادارم نوسخه‌ی ئۆرجیناڵی به‌رهه‌مه‌كه‌م گۆێ لێ بگرن نه‌ك كۆپی.
ده‌نگ: باسی كاره‌ نوێ یه‌كانت  بكه‌؟
كریستاڵ:  ئه‌لبومه‌كه‌م له‌ 10 گۆرانی پێك هاتووه‌و سه‌رجه‌م میلۆدیه‌كانی ماۆستا هه‌ڵكه‌وت زاهیر دایناوه‌و تێكسته‌كانیش باسم كردوه‌و ناوی ئه‌لبومه‌كه‌م ( شارێكی چۆڵ) كاری دابه‌ش كردنیش كاك هێمن حسێن كردویه‌تی و به‌رهه‌می شانێل موزیكه‌ چه‌ندین ستایلی جۆراو جۆری تیایه‌.
ده‌نگ: له‌ كۆتایدا چی وته‌یه‌كت ماوه‌؟
كریستاڵ:  سوپاس بۆ ئێوه‌ش زۆر خۆشحاڵ بووم سوپاس بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی هاوكاریان كردم له‌ ئه‌لبومه‌كه‌م به‌تایبه‌ت مامۆستا هه‌ڵكه‌وت زاهیرو كاك كاوه‌ شێخ  وهه‌روه‌ها ئه‌و شاعره‌ به‌ڕیزانه‌ی كه‌ناوم بردن   هه‌موو ئه‌وكه‌سانه‌ی هاوكارم بوون، هه‌روه‌ها سوپاسێكی بێپایانم بۆ كورد میلۆدی هه‌روه‌ها كاك نالی بۆ دیزاین ئه‌لبومه‌كه‌م كاك هاوبه‌ش بۆ وێنه‌ گرتنم  بۆ به‌ڕێزتان دووباره