ئێسپرێسۆ
ئێسپرێسۆ Espresso
- زياتر
-
21 شوبات 2010
- بڵاوكراوەتەوە لە یەک شەممە, 21 شوبات 2010 15:27
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
ئێسپرێسۆ Espresso قاوهیهکی خهست و تاڵه، ڕێژهی قاوهکهی وا خهست کراوهتهوه بیخۆیتهوه خهوت لێ دهبڕێت. ئێسپرێسۆی چرا تیڤیش ههمان کاریگهری ههیه، توانجهکانی پڕن له کافائین .. ههر کهسێک بیخواتهوه ئهوا به دڵنیاییهوه بێ خهو دهبێت. ههوڵ بده ئێسپرێسۆی چرا نهخۆیتهوه، کهی بۆمان تێکردیت ئهوا بزانه فاوڵێکت کردووه و پێوسیته قسهی لهسهر بکهین.
باوکی تهڕهبی کوردی گهیشته کوێ ؟
- زياتر
-
21 شوبات 2010
- بڵاوكراوەتەوە لە یەک شەممە, 21 شوبات 2010 15:27
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
دوای ئەوەی جڵەوی کۆڕەک تیڤی لە ژێردەستی هاتە دەرەوە، هەڵکەوت زاهیر لە لێدوانەکانیدا باسی لە پرۆژەیەکی زۆر گەورەتر و کاریگەرتر دەکرد لە بەرنامە و کاری داهاتوویاندا. ئەوە سات و کاتەکان تێدەپەڕن و ئێمە هەر لە چاوەڕوانیداین و ئەو بەڕێزەش هیچ جموجوڵێکی دیار نیە. دەشێت هەڵکەوت زاهیر وەک ئاوازدانەرێکی ستایلی عەرەبی بمێنێتەوە، بەڵام مەحاڵە بەبێ بوونی ئەو داهاتەی بەشی زۆرینەی هونەری کوردی بوو لە پارەی حکومەتەکەی کاک نێچیرڤان، بتوانێت ساڵانە دەیان ئەلبومی هونەری بەرهەم بهێنێت بۆ ئەو کەسانەی بە ئارەزووی ئەو، دەنگ و ڕەنگ و توانای خۆیان بەکار دەهێنن.
تۆ بڵێی گۆرانیبێژهکان ڕۆژێک بێت نوتق بکهن!؟
- زياتر
-
21 شوبات 2010
- بڵاوكراوەتەوە لە یەک شەممە, 21 شوبات 2010 15:27
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
ئەم هەفتەیە لە کۆڕێکی ماتەمینی و پڕ لە بێزاریدا بە دەوری مێزێکی گەورەدا لەگەڵ هەموو گۆرانیبێژانی کورد دادەنیشین و ئێوەی خوێنەریش لەم شانۆیەدا لەگەڵمانا بن. ئێمە قاوە دابەشدەکەین و پرسیاردەکەین... قاوەگێڕ ڕەخنە دەگرێت و توڕەبوونی لە لوتکەدایە. بەڵام پێش ئەوەی هەفتەکە کۆتایی بێت دەزانین هیچکام لەم کەڵە پیاوانەی بواری گۆرانی و موزیک نوتقیان لێوە نایەت. بەداخەوە بۆ ئەم بێهەڵوێستییە!!
سکانداڵ
- زياتر
-
21 شوبات 2010
- بڵاوكراوەتەوە لە یەک شەممە, 21 شوبات 2010 15:27
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
چاودێری کردنی ژیانی تایبەتی کەسە دیارەکانی ناو کۆمەڵگا ئەرکێکی ڕۆژنامەوانی تەندروستە و پێویستە بە گرنگ ببینرێت. لە وڵاتانی دنیادا ئەم دیاردەیە بە زەقی دەبینرێت و ئەو میدیایانەی گرنگی بەم بوارە دەدەن زیاتر جێگای سەرنج و تێڕوانینن لە لایەن خەڵکەوە. هونەرمەندان و وەرزشەوانان زۆرترینی لاپەڕە و شاشەکان داگیر دەکەن، ڕۆژانە دەتوانین بە ئاسانی ببینین و ببیستین کە هونەرمەندێک بە سەرخۆشی بینراوە لەکاتی سەیارە لێخوڕیندا، یان پەیوەندی ژێربەژێری نێوان هونەرمەندان یان بڵاوبوونەوەی گرتە سێکسیەکانیان ... زۆرێک لە ڕووداوە سکانداڵەکان و باسە ئاساییەکان کە دەبن بە سەردێڕی هەواڵەکان.