ئێسپرێسۆ
وونبوونی هونەری کوردی لە نەگەشتن بە کاڵایەکی نمایشکاری
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن ئێسپرێسۆ
ئێسپرێسۆ: ئەوەی بەچاوی هەموومان دەیبینین لە ئێستادا ئەو بە نمایشکاریەیە کە باڵی کێشاوە بەسەر هونەری گۆرانیدا. ئەستەمە گۆرانییەک ببێتە بابەتێکی بەناوبانگ و جیهانی هەتا کلیپێکی پڕۆفشناڵ و سەرکەوتو پڕ تازەگەی تێدا نەبێت. ئەگەر ڕوونتر بۆچونەکە بخەینە ڕوو پێمان وایە دەنگ ئەو یاریە گەورەیەی جاران ناکات لە گۆرانیدا، هەرچەندە بۆ سەلماندنی ئەمە پێویست بە نمونە ناکات بەڵام لە گۆرانیە ڕاپەکاندا بەباشی ئەم بابەتە سەلماوە. لێرەدا پرسیارەکە ئەمەیە ئایا هونەری کوردی لە کوێی ئەم چەمکەدایە لەم قۆناغەدا؟ ئایا وەکو لە پەیامە ڕۆحییەکان بە یەکجاری دابڕا، بوە بە سیمبۆلێک لەم ستایلە نوێیە جیهانییەدا؟
هونەر وەک پەیامێکی ڕۆحی، ئەرشیفکرا
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن ئێسپرێسۆ
کوردیش ئێسپرێسۆ: لە بابەتی هەفتەی پێشوماندا باسمان لە دابەشبوونی هونەر کرد بەسەر دوو چەمکی سەرەکیدا. ئێمە ئەو چەمکانەمان ناونان ( هونەر وەک پەیامێکی ڕۆحی،، هونەر وەک کاڵایەکی نمایشکاری) بەڵێنمان پێدان باس لە پێگەی هونەری کوردی بکەین لە نێوان ئەم دووچەمکەدا.
ڕای کوالیتی لە نێوان داهێنان و بەردەوامی دان بە ڕابردوو
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن ئێسپرێسۆ
ئێسپرێسۆ :ڕای کوالیتی وەک کۆمپانییەک بۆ بەرهەمهێنانی کلیپی کوردی خۆی ناساند. لە سەرەتاوە پێش دەرکەوتنی بەرهەمەکانیان، ڕیکلامەکانیان هەڵپە و بەتواناییەکی زیاتریان پێشان دەدا، بەوپێیەش خەڵک بەهیوای بەرهەمی نوێ و داهێنان و تازەگەری بوون لەم کۆمپانیە.
ئایا مێینه هونه‌ره؟
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
و: ئیلیڤان خالید : مێینه هونه‌ره‌و په یوه ستی مێینه یه هه‌ر له دایکبوونه‌وه، مه‌به ست دیاریکردنی ڕه‌گه‌زه‌که‌ی نیه ، مه‌به‌ست ڕه‌فتار نواندن و خۆ نیشاندان وه‌ک کچێک یا ژنێک که ته‌واو جیاواز بێت له ڕه‌گه‌زی نێرینه . هه‌ر که‌سێک به جۆرێک گوزارشت له‌و هونه‌ره ده‌کات که به پێی بیرکردنه‌وه بۆچوونه‌کانی د‌رکی پێ ده‌کات ئنجا بابه‌تیانه بێت یا خود ئاره‌زوو مه‌ندانه و مه‌زاجیانه بێت بێ گوێدانه هه‌ست و ڕاستیه‌کانی ژیان و سه‌یرکردنی وه‌ک مرۆڤێکی خاوه‌ن ماف . نه‌رمی نواندن و ناز وشه‌رم و ره‌فتاره مێینه سه‌رنج ڕاکێشه‌کان و بێده‌نگی و سه‌لاری وسۆزنواندن و...هتد ڕه‌ووشت و که‌سایه‌تی مێنهیه ، گه‌ر سه‌رنجی بده‌ین کۆمه‌ڵێک ره فتاری جوانن و کچان و ژنانی پێ جوانتر ده بێت و پێی ده‌ڵێن هونه‌ری مێینه ، وه ک کچێک یا ژنێک ویستێک هه‌یه تا شانازی به هونه‌ری مێینه‌وه بکرێت ، چی ده‌ڵێن؟ کاتێک ئه‌و هونه‌ره بوونی نیه یا نامێنیت وه‌ک :
ئیشی هونەر، ئیغراو ڕواڵتگەرایی نییە!
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
ئەرسەلان مەحمود : هونەر ئەوە نییە" پۆشاكی ئافرەتی بیانی بكەیتە بەر كوڕانی كورد‌و، سەمای شەرقی و غەربیان لەسەر شاشەی تیڤی پێبكەی" ئیشی میدیاش بەشینەوەی هزری سازشكاری بەهاكانی مرۆڤبوون نییە لەسەر كەوڵی بەناو تێكشكاندنی باوگەرایی و، فەزڵپێكردنی ئازادی تاك!، جیاوازیش ئەوە نییە ڕواڵەتگەرایی لەچاوی بینەردا بكەیتە داهێنان!..
ئیشی هونەر، هونەرو سیاسەت!
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن Erselan Mahmoud
ئەرسەلان مەحمود : جوگرافیایی بیركردنەوەو، ئەداكردنی سیاسەتكارە خۆرهەڵاتیەكان، هەرگیز لەكاری شمولكاری تێناپەڕێ، رێگەكانی دنیابینی ئەوان سنوردارەو، لەهونەری ژیانكردنێكی فرە ڕەهەندو بەمانا تێناگەن، خۆیان وەك شوانكارەی مێگەڵ دەبینن و لەو باوەڕەدان ئیتر ئەوە رونادات ببنەوە تاكێكی سادەو ئاسایی!
ئێسپرێسۆ : ده‌ستی لێمهده با سه‌قه‌ت نه‌بێت
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن Tara Tahsin
ماندوو مه‌به، ته‌نها تێکستێک بگونجێنه‌وه و مۆسیقاکه‌ی به حازری بۆ بێنه، ئه‌گه‌ر ده‌نگیشت له‌گه‌ل گۆرانیه‌که نه‌هات ئه‌وا بۆتی چاره‌سه‌ر ده‌که‌ین، له هه‌ر شوێنێک نهشازت کرد به ته‌کنیک ده‌نگه‌که‌ت ده‌گۆڕین و بۆت به‌رز و نزم ده‌که‌ینه‌وه.
هونەری کوردی لە نێوان کوالیتی و پەیامە ڕۆحییەکەیدا
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن ئێسپرێسۆ
ئێسپرێسۆ-قاوەچی: بەدڵنیاییەوە ئەوانەی لە موزیک دەزانن دەتوان باشتر و ووردتر دەنگەکان ببیستن، تۆنەکان لێک جیابکەنەوە، هەڵە و نەشازەکان بگرن و هونەر و جوانکاریی و دێکۆراتەکانی ناو ئەداکردنی ئاوازێک بە چێژەوە ببیستن.
قاوه‌یه‌کی تاڵ بۆ هونه‌رمه‌ندانی کورد
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
چرا.تیڤی بابه‌تێکی هه‌ستیاری ورووژاند. ئه‌ویش هێنانی هونه‌رمه‌ندانی نامۆ بوو بۆ کوردستان. ئێسپرێسۆی ئه‌مجاره به خۆڕایی نیه. وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره تاڵانه به قاوه‌یه‌کی تاڵه. له کاتێکدا کوردستانی خۆمان خاوه‌نی کاروانێکه له هونه‌رمه‌ندانی به‌توانا له ناوه‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌ڵام له بۆنه‌و ئاهه‌نگه‌کاندا هونه‌رمه‌ندانی نامۆ بانگ ده‌کرێن بۆ کۆنسێرت و ئاهه‌نگ گێڕان. ئایا کێ به‌رپرسه له‌م نادادپه‌روه‌رییه؟ له که‌مته‌رخه‌می هونه‌رمه‌ندانه‌وه‌یه که خاوه‌نی دامه‌زراوه‌یه‌کی هونه‌ری سه‌ربه‌خۆ نین؟ یان خاوه‌نی ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی کوردستان نین و کۆمپانیاکان نا‌وێرن پاره‌ی خۆیان له‌واندا سه‌رف بکه‌ن؟ یان ده‌سه‌ڵات و کۆمپانییه‌کان به ویستی خۆیان به‌بێ هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌ک به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان پێش هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌ک ده‌خه‌ن؟
ئه‌لیسا له هه‌ولێره.. ته‌نها بۆ سکی تێره
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
مژدە .. مژدە .. ئەلیسا لە هەولێرە... دەیەوێت گۆرانی بڵێت بە عەرەبی، بەڵام بۆ گوێگری کوردی. دەڵێن سوکە وەعدێکی داوە لە ئەلبومە تازەکەی گۆرانی کوردیش بڵێت ووتوویەتی زۆر ئاسانە ئاوازەکان هەر ئەوەی خۆمانە، وشەکانیش لەبەر ئەکەم. دەڵین وا تێگەشتووە گۆرانی کوردی هەر ئەوەیە کە ڕاوێژکارەکە دروستی دەکات. دەڵێن هەر ڕاوێژکارەکە بە فەرمی بانگهێشتی کردووە. زۆر شتی تریش دەڵێن بەڵام کاتی نیە جارێ.
ئیشی هونەر، لەناوبردنی ڕوانگەی باوە
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن Erselan Mahmoud
ئەرسەلان مەحمود : ئیشی هونەر (( هونەری نوێ/ هونەر بەگشتی )) جوینەوەی ئاوەزی بەسەر چوو نییە، خۆ دوبارەكردنەوەی دوێنێش نییە لەبەرگی ئەمڕۆدا، ئەمەیش نییە كەلەزۆرینەی تیڤییە لۆكاڵ و فەزاییەكانی ئەم هەرێمەدا بێپەروا تەخش و پەخش دەكرێ، ئیشی هونەر لای ئێمە دەبێ بەر لەهەر شتێك تێكشكاندنی فەرهەنگ و دەسەڵاتی زەینی باو بێ لەئێستادا.