CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 39 میوان

کولتووری

یادمانی قائید

هه‌موو ساڵێ له‌یادتدا چه‌پکێ وشه‌ی به‌هه‌ست و سۆز

ده‌هۆنمه‌وه‌ له‌ شیعرێکی گڕ بڵێسه‌ی چه‌شنی نه‌ورۆز

پێشکه‌ش به‌تۆ شاسواره‌که‌ی هه‌یبه‌سوڵتان و باواجی

جه‌عفه‌ره‌که‌ی حه‌مه‌ ده‌روێش قائیده‌که‌م یادت پیرۆز

پێشمه‌رگایه‌تی .. دۆمینه‌ و تاوڵه‌..

دۆمینه‌ و تاوڵه‌..

زۆرینه‌ی پێشمه‌رگه‌کان له‌خوێندنگا له‌وانه‌ی ‌بیرکاری خراپ بوون، که‌میان هه‌بوو چه‌ندین دار له‌ناو له‌پی نه‌داربی به‌ڵام له‌خوێندنی دۆمینه‌ و ئه‌زنیف تاکه‌ خاڵیان لێ نه‌ده‌گیرا و نه‌خوندرابا!

پێشمه‌رگایه‌تی..کچی به‌ته‌نوره‌

پێشمه‌رگایه‌تی دابڕان بوو له‌ژیانی تایبه‌ت و چوونه‌ پرۆسه‌کی کۆگیری نیشتمانی و نه‌ته‌وایه‌تی، زۆر مافی پێده‌دای و هه‌ندێ مافیشی لێ ده‌ستاندیه‌وه‌. ڕۆژه‌ک و دوو ڕۆژ نه‌بوو تا ته‌نیا ئه‌رک جێبه‌جێکردنی بی، ناچار جار جاره‌ حه‌ز و ئاره‌زووه‌ که‌سیه‌کان مافی مرۆڤانه‌ی خۆتی لۆ ده‌گێڕایه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئێستا بیگێڕیه‌وه‌ نوکته‌ی خۆشی لێ ده‌رده‌چی. 

پێشمه‌رگایه‌تی ..جاشایه‌تی..

جاشایه‌تی..

له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگایه‌تی دوو تای ته‌رازووێکی لاسه‌نگی ویژدان و پێوه‌ره‌ بیرکاریه‌کان بوو هه‌رپێشمه‌رگه‌یه‌ک به‌رابه‌ر ده‌یان و سه‌دان جاش پارسه‌نگ ده‌ردرایه‌وه‌،

شــەونـشـیـنـی کـوردەواری

هیوا عەوێنەیی:

ئێـمەی کورد لە بواری داب و نەریـتـی خۆماڵی دا، کە لایەنێکی گرنـگە لە کەلەپوور و کەلتـووری نـەتـەوەیــەتـیــمـان گـەڵــێ دەوڵـەمـەنـدیـن. ھەمووشی مۆرکـی ڕەسەنـایەتـی زۆر بە جوانـی پـێـوە دیارە. یـەکـێ لەوانە شـەونـشـیـنـی یە.

سالاره‌ سور بناسه‌ ..

له‌کموابی له‌ڕوح شیرینتر نیه‌، هه‌موومان چاومان له‌دوو ژیانه‌ تا به‌رده‌وام بین بمینێین! ئه‌دی چ ده‌ڵێی بۆ پێشمه‌رگه‌یه‌ک گیانی پێشکه‌ش به‌تۆ و گه‌ل و خاکه‌که‌ت کردبی؟ ئه‌گه‌ر نه‌تناسی سه‌یرێکی گزینگ و زه‌رده‌خه‌نه‌ی کازێوه‌ به‌ربه‌یانی بکه‌ یان له‌زه‌رده‌په‌ڕی ئێواره‌ بنواڕه‌ هه‌ردووکیان ڕه‌نگی سالارت پێده‌به‌خشن، به‌ڕاستی که‌سایه‌تیه‌کی به‌واتای وشه‌یی‌ سالار بوو، پێشمه‌رگه‌ی ئه‌وسا و فه‌رمانده‌ی ئه‌وڕۆکه‌مان ده‌بوو ئه‌گه‌ر بمابا به‌ڵام چونکه‌ به‌سالاری گه‌شمه‌رگی پێشمه‌رگ بوو هه‌رده‌م ده‌ژی.‌ 

کۆبه‌ندی کۆییان.. کۆبه‌ندی حه‌مامۆک..

کۆچه‌ر جه‌لال جۆبار:

ئه‌ی شه‌هیدان ئه‌ی شه‌هیدان

نامرێ ناو و نیشانتان

ئه‌وجاره‌ له‌جیاتی ماڕشی نیشتمانی ئه‌ی ڕه‌قیب، له‌گه‌ڵ شیعری شاعیری کۆیی مامۆستا محه‌مه‌د تۆفیق وردی، هه‌ستنه‌ سه‌رپێ لۆ گیانی شه‌هیدانی کوردستان، به‌یه‌ک ده‌نگ ده‌ڵێین:

گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له‌هه‌نده‌ران.. کوردمانی

له‌خۆڕا و بێ به‌رپرسیاریه‌تی نی یه‌ وشه‌یه‌ک هه‌ڵبژێری یا ناوێک لێ بنێی زۆر تایبه‌ت بۆ منداڵان، جگه له‌ده‌رکه‌وتنی ئاستی هۆشیاری و ئه‌رکه‌ کلتوریه‌کان مێژووێکی پێ تۆمارده‌کرێ ئۆباڵی ده‌که‌وێته‌ سه‌رشان. ‌هه‌موو گۆته‌کان چاوگ و ئاڕاسته‌یان بۆ مه‌به‌ستێک هه‌یه‌ بۆچی گۆتراوه‌؟

گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له‌هه‌نده‌ران.. نه‌وته‌ ڕه‌شه‌که‌

نه‌وته‌ ڕه‌شه‌که‌..

وانه‌ی نیگارکێشی هه‌موو منداڵانی نه‌ته‌وه‌ جیاکانی پۆله‌که‌ی له‌ئه‌فغان، فارس، تورک، عه‌ره‌بی مه‌غریبی، ڕوس و ئه‌ڵمان...