گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له‌هه‌نده‌ران
- زياتر
-
02 نیسان 2016
- دواین نوێکردنەوە شەممە, 02 نیسان 2016 05:20
- بڵاوكراوەتەوە لە شەممە, 02 نیسان 2016 05:20
- نوسراوە لە لایەن Dilshad Taqane
وه‌ره قوربان..
له‌وسه‌ری تا ئه‌وپه‌ڕی دنیا موزیک زمانی گشت نه‌ته‌وه‌کانه، ئاسانترین شێوازی لێک تیگه‌یشتنه چونکه ناخ ده‌دوێنێ. زۆرجار لهوشه شیعریه‌کانی ناگه‌ی ئه‌وه‌ش پێناسه‌ی نه‌ته‌وه و نیشتمانیه به‌ڵام ڕتم و میلۆدی ئاوازه‌که ئاوێزان دروست ده‌کا سه‌رمه‌ستانه گوێی بۆ هه‌ڵده‌خرێ و له‌گه‌ڵیدا ده‌گۆترێته‌وه.
کیژۆڵه چاوڕه‌شه‌که یازدهم نه‌ورۆزی له‌هه‌نده‌ران کردبۆوه بهحهلا حه‌لا کوردی ده‌دوا به‌ڵام گۆرانی وه‌ره قوربانی حه‌سه‌ن زیره‌کی له‌به‌ربوو به‌ڕه‌وانی ده‌یگۆته‌وه له‌گه‌ڵ شکانی سه‌روگێلاکی هه‌ندێ له‌وشه‌کان تام و چێژی تایبه‌تمه‌ندی خۆی دابوویێ که‌سیش لۆی ڕاست نه‌ده‌کرده‌وه! له‌وانه‌یه ئاوازه‌که هۆکاری سه‌ره‌کی بێت تا ئێستاش ڕوون نیه ج هێزێکی سیحراوی له‌دوای هۆگری و ئاشنایهتیانه؟ له‌به‌رخۆیه‌وه هه‌نده‌ی ده‌گۆته‌وه کۆڕسی موزیکی منداڵانی گروپه بیانیهکهش فێربوون و پێشکه‌ش بهحهشاماتێکیان کرد هه‌موویان هێنانه چه‌پڵه‌ی هاندان له‌سه‌ر شانۆ له‌گه‌ڵ پیانۆ ده‌یانچڕی: ڤه‌ره کوربان ئارامی دلان شیتت کردم ڤه‌ره کوربان، ئاکلت بردم هۆشت بردم سوتام سوتام ڤه‌ره کوربان، لهسۆڵۆ کیژه کورده‌ی هه‌نده‌رانی ده‌چووه پێش: به‌ژن و بالای جوانی، لۆ خۆم ده‌بمه کوربانی، شێت و شه‌یدای کردووم، بۆچ بهدهردم نازانی... ده‌ی ئه‌نگۆش تێههرکهن له‌گه‌ریان: ڤه‌ره کوربان ئارامی دلان .....
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.