یادمانی قائید
- زياتر
-
19 ک یەکەم 2015
- دواین نوێکردنەوە شەممە, 19 کانونی یەکەم 2015 16:45
- بڵاوكراوەتەوە لە شەممە, 19 کانونی یەکەم 2015 16:45
- نوسراوە لە لایەن Dilshad Taqane
هه‌موو ساڵێ لهیادتدا چه‌پکێ وشه‌ی به‌هه‌ست و سۆز
ده‌هۆنمه‌وه له شیعرێکی گڕ بڵێسه‌ی چه‌شنی نه‌ورۆز
پێشکه‌ش به‌تۆ شاسواره‌که‌ی هه‌یبه‌سوڵتان و باواجی
جهعفهرهکهی حه‌مه ده‌روێش قائیدهکهم یادت پیرۆز
له‌چاوی ماری نه‌ده‌گه‌ڕاوه هه‌تا برێی ئازا و جوامێر کوڕی ته‌نگانه‌ی پشت پێبه‌ستن. فه‌رمانده‌یه‌کی پێشمه‌رگه‌په‌روه‌ر هه‌میشه داکۆکیکاری مافی ئه‌وان بوو له‌هه‌مبه‌ر فه‌رمانده و به‌رپرسه‌کان لۆیه زۆرینه‌ی پێشمه‌رگه براده‌ر و هاوده‌می دڵسۆزی بوون، که‌س نه‌بوو پێیوه په‌یوه‌ست نه‌بی و خۆشی نه‌وێ! چونکه که‌سایه‌تیه‌کی گونجاوبوو، هه‌رکه‌سیش جاره‌ک لێی کشابیتهوه ئێستا به‌خۆیدا ده‌چته‌وه خۆزگه ده‌خوازی وانه‌بایه. ئاوکوفی کوڕه هه‌ژار و ڕه‌نجده‌ران هه‌میشه ده‌م به‌پێکه‌نینی خۆشیبه‌خش، گێی له‌هه‌مووان ڕاده‌گرت هه‌رگیز خۆسه‌پێنه‌ر و بێزارکارنهبوو له‌گه‌ڵ هه‌موو ئاسته‌کانی هۆشیاری و بێئاگایی یا پابهندان و سه‌ره‌ڕۆکان ده‌گونجا هه‌مووان گوێڕایه‌ڵیان ده‌کرد که‌سایه‌تیه‌کی به‌کێش و جێگای ڕێزی هه‌مووان بوو. له‌ڕواڵه‌ت واده‌رده‌که‌وت شل و شهپهت وات ده‌زانی بێ تاقه‌ت و بێباکه له‌وه‌ستان و ڕۆیشتنیدا به‌ڵام لۆ شه‌ڕ گورجوگۆر بێ وێنه‌بوو جێمتمانه‌ی هه‌موو فه‌رمانده پله‌به‌رزه‌کانی خۆی بوو. له‌شه‌ڕی بێتواته‌ی 1983 ئاربیجی لهکۆپتهردا و به‌په‌له‌پڕوزێ گه‌یشته‌وه سه‌ربازگه‌ی چارقوڕنه، به‌شداری زۆرینه‌ی هه‌ره‌زۆری داستانه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانی کردیه له‌سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌کان له هه‌رهه‌موویان ده‌سته‌ی هێرش و ههرهپێشهوهبووه! وه‌ک فه‌رمانده سه‌رپه‌رشتی چه‌ندین شه‌ڕی سه‌ختی کردیه له‌گوندی قۆڕیتان و دۆڵی خه‌له‌کان و ...تاد. جاره‌ک گوله به‌سه‌ر لای چه‌پی سینگی که‌وت واته سه‌ردڵی ده‌یگۆت: نارێم نایبڕی! جگه له‌گه‌وره‌یی و شایسته‌یی که‌سێکی خۆشبهزم و شاییزانهکی بێ هاوتابوو بهگۆچانێ سه‌رچۆپی ده‌گرت هه‌رده‌م وره به‌رز و نه‌شێواوی یه‌که‌م تاقه تا دوا ته‌قه‌ی شه‌ڕبوو. له‌شه‌ری کۆپته‌ر له‌سه‌ربانی واڵا ڕێزه فیشه‌کی زنجیری بیکه‌یسی لهکۆپتهر به‌تاڵ ده‌کرد ئه‌وانه‌ی نهیاندیتبی له‌وه‌یه به‌خه‌ون و فلیم بێتهبهرچاویان به‌ڵام جه‌عفه‌ر که‌سایه‌تیه قاره‌مانه ڕاستهقینهکهبوو هیچ که‌سه‌ک نکۆڵی پێ لێ ناکرێ!
قائید بوویته ناسناوی تایبه‌ت به‌خۆی، له‌ناو برا پێشمه‌رگه‌کانی پڕ به‌واتای ناسناوه‌که‌ی فه‌رمانده‌یی ده‌کرد. زۆربه‌ی پێشمه‌رگه‌کان هێز و وزه‌ی ئازایه‌تیان لێ وه‌رده‌گرت ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی ته‌قه‌یان نه‌دیتبوو به‌پشتیوانی ئه‌و چاویان ده‌کراوه! له‌دوای ئه‌نفالیش له‌خاکی سۆتماکی ده‌شتی کۆیه‌ی بێ ئاوه‌دانی فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه پارتیزانه‌کانی زۆر سه‌رکه‌وتووانه کرد. دووه‌مین سه‌رتیپی 93 ی کۆیه بوو له‌دوای کاک ڕه‌هبه‌ری سه‌یدبرایم که‌خه‌ڵکی کۆیه سه‌رپه‌رشتی ئه‌و تیپه‌ی کردبی تا دواسات له‌شه‌ڕی که‌رکوک بهدۆشکهی کۆپته‌ر له‌سه‌ر خاکی بابه‌گوڕگوڕ خوێنی پژانده سه‌ر بیره نه‌وته کوردیه‌کان تا ئێستاش بڵێسه‌یه‌کی سووری به‌ئاگری بابه‌گوڕگوڕ و نهورۆزداوه.
لهدواڕستهی دوان و یادمانی قائید:
تۆ پێشمه‌رگه‌ی پارتیزانی
تۆ فه‌رمانده‌ی هاوڕێمانی
بێ نازوفیزی زۆر ساده‌ی
قاره‌مانێک ههرئامادهی
چاو له‌گوله ناتروکێنی
وره‌ی دوژمن ده‌ڕوخێنی
نهدهشێوێی نه‌ده‌پرسی
هه‌رگیز له‌مردن ناترسی
ئێستا ده‌سته‌ی شه‌هیدانی
هه‌روای له‌ناو دڵ و گیانی
دڵشاد تاقانه