گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له‌هه‌نده‌ران.. کوردمانی
- زياتر
-
30 نیسان 2015
- دواین نوێکردنەوە پێنج شەممە, 30 نیسان 2015 05:24
- بڵاوكراوەتەوە لە پێنج شەممە, 30 نیسان 2015 05:24
- نوسراوە لە لایەن Dilshad Taqane
له‌خۆڕا و بێ به‌رپرسیاریه‌تی نی یه وشه‌یه‌ک هه‌ڵبژێری یا ناوێک لێ بنێی زۆر تایبه‌ت بۆ منداڵان، جگه له‌ده‌رکه‌وتنی ئاستی هۆشیاری و ئه‌رکه کلتوریه‌کان مێژووێکی پێ تۆمارده‌کرێ ئۆباڵی ده‌که‌وێته سه‌رشان. هه‌موو گۆته‌کان چاوگ و ئاڕاسته‌یان بۆ مه‌به‌ستێک هه‌یه بۆچی گۆتراوه؟ پێکهاتنی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌رده‌کرێ ده‌بێته ناوی ناسراو. لێره‌دا ده‌یکه‌ینه منجڕی مه‌ته‌ڵێکه هه‌ڵی بێنه کوردمان چیه؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌که نه‌دۆزرایه‌وه ئه‌وه له‌م کورته گوزاره ئادگاری هۆکار و ده‌رهاویشته‌کان وێنانوس ده‌که‌ین وه‌ک سه‌ره‌تای کێشانی نیگارێک جارێ لههێڵکاری زیاتر ڕوون نه‌بووه! ڕۆژی نیشانه شایی و لۆغان ڕه‌شبه‌ڵه‌ک گه‌ڕی داوه‌ته‌وه کوڕه‌ی هه‌نده‌رانی بیست و هه‌شت نه‌ورۆز به‌هاره‌کانی ژیانی ده‌ڕازێنێته‌وه، زاوایه به‌ده‌م شایی.. کا بوکێ لیلم لیلی لیلم لیلی بوکا سورێم وای وای، گۆڤه‌ند کرمانجی یه هه‌رکه‌س که‌یف خوهیشه، بهههڤڕا ده‌سترن، ژ حهزکرنا خۆ دلهیزن. بووکه‌که بیستوشه‌ش نه‌ورۆزی پڕ نێرگزی چنیوه، کچه گهشمهرگێکی باکوره له‌خۆشبه‌ختی ڕۆژی بووکێنی بێ وه‌ستان ههڵپهڕکێیهتی. له‌گه‌ڕێکی شهییهکهدا لاوۆ خه‌یاڵ بردیه‌وه.. له‌مێژه عه‌وداڵی خوازبێنی کچه کوردێک بوو سه‌رڕای ئه‌وه‌ی له‌هه‌نده‌ران گه‌وره بووه و دایکی ئه‌ڵمانه! گۆشکراوی زمان و هه‌ڵگری پێناسه‌ی ئه‌ڵمانی یه له‌بێ که‌سی به‌گرانی هه‌نده‌ک کرمانجی فێربووه تاق و جۆت ده‌کا، هه‌ر له‌منداڵیه‌وه باوکی کورد و نیشتمانپه‌روه‌ری کۆچی دوایی کرد جگه له‌دیتنی وێنه هیچ یادگاریه‌کی له‌گه‌ڵیدا نیه به‌ڵام له‌جیاتی ناوه کانی حه‌مه و ئه‌حه و قاله و ناله‌ی عه‌ره‌بی ئیسلامی یا دۆغان و ئۆڕهانی تورکی یان جمشید و قورشیدی فارسی ناوی تاقه کوره‌که‌ی نا کورد* تا له‌داهاتوو خۆی بناسێته‌وه. له‌به‌رئه‌وه‌ی پێکهاته‌ی ژیانی له‌نێوان که‌لتور و ڕه‌گه‌زی دوو نه‌ته‌وه‌ی ئه‌ڵمانی و کوردیه ئه‌و بووه به..... ها لهناکاوێك بووکه ده‌ستی ڕاکێشا بۆ سه‌مای ڕۆژئاوایی ڕێزه‌ی بیره‌وه‌ریه‌کانی بۆ ئێمه گرێداوه به‌س چ سه‌مایه‌ک ڕتمهکهی ئێمه‌ش ههڵدهبهزێنێ کوردمان.
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.