ئێمە هەمانە 93 میوان سەرهێڵ

وتار و بیروڕا

ئەمن پێچەوانەی ڤۆلتێر؛ تا مردن دژی مافی گۆتنی رای بەرانبەرەکەمم کە دڵنیام دەمچەوسێنتەوە

دارا ئەحمەد: کەس گومانی لەوە نییە دەستە بەڕێوەبەرییەکانی رۆژنامە و گۆڤارەکانی ئێستای کوردستان هەرهەموویان بە حیزبیی و بە بەناو ناحیزبییەکانیانەوە خەریکی کاسبیی خۆیانن و نەک فڕیان وەسەر خزمەتکردنی میللەتەوە نییە بەڵکە دژایەتیی ئامانجە رەوایە مرۆییەکانیشی دەکەن، بە بێ ئەوەی میللەت داوایان لێبکا هەر لە خۆیانەوە دەبێژن ''ئێمە دەمانەوێ زانیاریی بە میللەت بگەیەنین''! هەر لەو گۆڕەی و بە تۆبزیی خۆیان بەسەر شانی میللەت دابڕییە و لەسەر قووتی ئەوان دەژین، زانیارییەکانیشیان لە هێندەک ژەهری کۆمەڵایەتیی و دەنگوباسی بەرپرس و دەسەڵاتدارە گەندەڵ و سیاسەتبازەکان پتر بترازێ هیچی دیکە نین، لە راستییشدا وەک ئەوەی دەیبینین ئەوەیە کە کاتەک لە نێو میللەت پێناسەی قسەیەکی پووچ و نابەجێ دەکرێ دەگۆترێ ''ئەوە وەک قسەی میدیاکارانە کە هەر خەریکی تەلەکەبازیی و درۆهەڵبەستنن''! زۆربەی هەر زۆری رۆژنامە و گۆڤارەکانیش بە بێ ئەوەی بخوێندرێنەوە دەکرێنە سفرەی نانخواردن یان کەلوپەلی جوارجۆریان پێ دەسڕدرێتەوە.

کوردستان لە پێشوازى جامى ڤیڤا دا

ئاکۆ عارف : لە مانگى ( 6 ) پێنجەم پاڵەوانێتى ڤیڤا لە کوردستان بە رێوەدەچێت ، بەرێوەچونى ئەو پاڵەوانێتیە کاردانەوەکانى فرە رەهەندەو خاڵى ئیجابى و ئەرێنى و پۆزەتیف و دەرنجامە باشەکانى زۆرن ، گومان لەوەش ناکرێت کاریگەرى لەسەر وەرزش و تەواوى کایەکانى تریش لە کوردستاندا دەبێت .

 

لە قاھیرەی پایتەختی میسر گفتوگۆ دەرکرێت دەربارەی رەوشی تەندروستی عێراق

لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمانی عێراق بەھاوکاری رێخراوی who و بەئامادەبوونی  چەند ئەندامێکی لیژنەی دارای و خێزان و ئافرەت و منداڵ و لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمانی کوردستان ، لە قاھیرەی پایتەختی میسر ۆرکشۆپێکی ٢رۆژە بەرێووە چوو بەمەبەستی دەست نیشان کردنی گرفتە تەندروستیەکانی ئەمرۆی عێراق و ھەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی.

سەبارەت بە خۆ ئامادەکردنی خویندکاران بۆ تاقیکردنەوەکانی خوێندنیان

چەند ڕێنماییەك لە ماڵپەڕی وەرزشی دەروونیەوە

کاتی نزیکبوونەوەی تاقیکردنەوەکان خوێندکاران زۆر سترێس ئەبن، خودا پشتیوانتان بێت و کارتان بۆ ئاسان بکات.

ئيستاتيكاي شار

ا)(مۆسکۆ بەنموونە)
سەدیق سەعید رواندزی: پەیوەندی شارنەک تەنھا بە دەقی شیعریەوە,بەڵکو بەکۆی رەگەزە ھونەریءئەدەبیەکانی تریش دەبینرێت.ئەم پەیوەندییە چ لە چوارچێوەی وێناکردنی شارەوە بێت, بە ھۆی کارتێکردنی کۆمەڵی بنەمای نێو خودی شار,یاخود بە ئەزموونی ژیانی شاعیرانەوە بێت.ئەم تایبەتمەندییە

پۆستەری ھونەرمەندی کورد لە یەکەمین و نایابترین کتێبی داریندا

بەرھەمی ھونەرمەندێکی کورد لە یەکەمین و نایابترین کتێبی دارین کە تایبەتە بە کارە گرافیکیەکانی ٤٥ ھونەرمەند لە ئێران چاپ دەکرێت.

لە پارکی شانەدەر شانۆگەری شاعیر نمایش دەکرێ

مەسعودی مەلا ھەمزە : لەدرێژەی چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی ھونەری شانۆی ھەولێر و تیپی شانۆی تیشک بڕیارە لە رۆژانی پێنجشەممە و ھەینی ١٠و١١/٥/٢٠١٢ لە گەلەری شانەدەری شاری ھەولێر شانۆگەری شاعیر نمایش بکرێ.

روونکردنەوەیەک لە لیژنەی رۆژنامەنووسانی وەرزشی کوردستان

بەریزان... رۆژنامەنووسانی وەرزشی و راکەیاندنکارانی ئازیز... لای بەریزتان ئاشکرایە کە لە ماوەیەی داھاتوو پاڵەوانیەتی (ڤیڤا) لە کوردستان بەرێوەدەچێت، بۆ ئەم مەبەستە یەکیەتیی تۆپی پێی کوردستان ئامادە باشی کردووە بۆ پێشوازی کردنی لەپاڵەوانیەتیەکەدا  کەجێی دڵخۆشی ھەموو لایەکە!! بەلام ئەوەی تایبەت

ئۆلۆمپی کوردستان پاڵپشتی خۆی بۆ ھەڵبژاردەی کوردستان لە بەشداری کردن پاڵەوانێتی فەلەستینی نێودەوڵەتی دووپاتکردەوە

پێشنیوەرۆی ئەمرۆ ٦-٥-٢٠١٢ لە بارەگای خۆی لە شاری ھەولێر کۆمیتەی تەنفیزی لیژنەی ئۆلۆمپی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەلاح حەسەن خەسرۆ سەرۆکی لیژنەی ئۆلۆمپی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدا و تیایدا چەندین خاڵ و تەوەری گرنک گفتوگۆیان لە سەر کرا،لەو بارەیەوە حەربی خالید لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی سەبارەت بە کۆبوونەوەکە ووتی"لەم کۆبوونەوەیەدا چەند خالێکی گرنک خرانە بەر باس و قسە کردن و چەند بریارێکی گرنک دەکرا:

Wi Camera تەنها بۆ دوو رۆژ بە خۆراییە

پرۆگرامی Wi Camera Live تەنها تا دوو رۆژی تر بەخۆراییە!

 

ئالین: ئەگەر بە یەکجاری بێمە کوردستان ئیشی ھونەری دەکەم عیادەی پزیشکی دادەنێم

دوو گۆرانی سۆرانیم گوتووە بۆئەوەی لە خەڵکی ئێرە نزیکبمەوە
چاوپێکەوتن: زانا دڵشاد دزەیی
ئالین، یەکێکە لەخانمە گۆرانیبێژە دیارەکانی کوردستانی رۆژئاوا، ساڵی ١٩٧٥ لەزاخۆ لەدایکبووە و لەسوریاش گەورە بووە، بەڵام وەکو خۆی دەڵێ لەبەر مەسەلەی سیاسی ١٧ ساڵە کوردستانی جێھێشتووە و لەوڵاتی ئەڵمانیا دەژی. ئالین لەوێ دەستی بەگۆرانیگوتن کرد و دوو ئەلبوومی بڵاوکردۆتەوە، ھەفتەی رابردوو ئالین بۆ جاری سێیەم ھات بۆ کوردستان و (سڤیل) چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئەنجامدا و رایگەیاند، بۆئەوەی زیاتر لەخەڵکی ئێرە نزیک بێتەوە دوو گۆرانی سۆرانی ئامادە کردووە.