CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 33 میوان

پێش ئه‌وه‌ی بتچێنم له‌ڕۆحما ڕوابوویت

خاڵه‌ به‌کر

(1)

هێنده‌ ماندووم،

ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م گه‌ردوونه‌،

کۆڵی ئازاره‌کانم له‌کۆڵ نێت،

ئه‌وا بێ شک نغرۆ ئه‌بێت..!

جــــا،نـــه‌کــــه‌ن..!

لــــه‌سارای ناخـــمـــا،

 

به‌سوتووی قه‌ده‌رم،ته‌یه‌مموم که‌ن..؟

بـــنـــی پێشم نه‌که‌ن به‌به‌رده‌ نوێژ..؟

نه‌بـــــا،له‌نێوچه‌وانتان ‌‌هه‌ڵبده‌م..

هێنده‌ ماندووم،

ڕۆحـــــم کــــــه‌وێـــــکه‌،

دیــــــــــــــــــــــــلــــــــــــه‌،

بــێ کـــــێـــــوه‌،

بـــێ کـــــــــه‌ژه...،

دوندی عیشقم

سه‌ر به‌ته‌مه‌

قه‌فه‌س زیندانه‌

وه‌ردیانه‌که‌ی ڕه‌شپۆشێکی سپی خه‌مه‌‌

نه‌غمه‌ی قاسپه‌ قاسپم بۆنی عیشقی گرتوه

ساڵانێکه‌ به‌بێ ووچان به‌هره‌ی شیعرم بۆی ماندوه‌.

 

 

(2)

 

وتم جێم بهێڵه‌..!

نه‌ک به‌ئێجگاری ته‌نیام که‌یت..

لێ..،

ئه‌گه‌ر هاتوو،هاتیته‌وه‌

له‌سه‌ر له‌پی ده‌ستم ڕاکشێ ..

تاوه‌کو،قه‌ده‌رم وێنه‌یه‌کی نوێت بۆ بگرێ،

تاوه‌کو قه‌ده‌رم..،

جوداتر له‌م شیعره‌م،

به‌ئیلهامی شیعرێکی تازه‌ترمت بسپێرێ

 

(3)

باڵه‌کانی قازوقوڵینگی ئاسمانی،شه‌وانی، به‌هارانم باوه‌شێنی ڕوخساری ئه‌کردیت،

ماندوو ترم مه‌که‌،

شێتانه‌ مه‌فڕه‌،

باڵه‌کانت لێک نێ،

له‌سه‌ر ته‌ڕایی دڵم بنیشه‌وه‌،

تــــــــــــا،سینه‌ت به‌ر زه‌وی نه‌که‌وێ.

شێتانه‌ مه‌فڕه‌،

ئاسمانم بۆ کردویته‌ شانۆ..

ترپه‌و لێدانی دڵ و قه‌ده‌ریش به‌نۆته‌،

ئه‌ستێره‌کانیش به‌موزیک ژه‌ن...

مانگیش به‌حیکایه‌ت خوانێکی ڕه‌سه‌ن.

 

(4)

هه‌ڵچونی (نـــیـــل) وه‌رزی هه‌بوو

لێ،هه‌ڵچونت وه‌رزی نه‌بوو

کۆرپه‌ شیعریش نه‌ما..،

بـــــــــــــــــۆ، ئارامییت نه‌زری نه‌که‌م..!

 

(5)

کێڵگه‌یه‌کیت...

ته‌نها بۆ قه‌ده‌رو تۆوی من به‌پیت نیت...

ئاسمانێکیت..،

ته‌نها بۆ قه‌ده‌رو نیگای من ساماڵ نیت...

ئه‌ستێره‌یه‌کیت..،

ته‌نها بۆقه‌ده‌ری من دره‌وشاوه‌ نیت...

 

(6)

بێ ئاگا بووم،

خۆت،ووتتت، بیرت ئه‌که‌م..!

+ وتیشت، خۆش به‌ختم،

ئه‌گه‌ر بێت و،وه‌ک دێر زه‌مان..،

له‌دوو کوپی په‌مه‌ییدا،

کونجی قاوه‌خانه‌یه‌کی وێرانه‌ بکه‌ین ئاوه‌دان.

 

(7)

چاوه‌ڕێ بووم

پاش دابڕانێکی کتوپڕ

له‌به‌ر ده‌می نوری عیشقا به‌چۆکدا بێین...

چاوه‌ڕێ بووم

سبه‌ی بێم

تاوه‌کو،جارێکی تر

ده‌روازه‌ی نووری عه‌شقت بترازێنی

چونکه‌..،

شێتانه‌ خۆشم ئه‌وێیت..،

ناشتوانم ژیرانه‌ ڕقم لێت بێت

(8)

پێش ئه‌وه‌ی بتچێنم له‌ڕۆحما روابویت

به‌ڵام ئێستا سوێیه‌کیت هه‌ر چه‌ند ئه‌که‌م ساڕێژنابیت

***