CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 49 میوان

بیره‌وه‌ری

من که‌هه‌گبه‌ی بیره‌وه‌ی

له‌دایك بوونێکی ترم

کانیاوێکم ڕوونووبێ گه‌رد

تیشکی هاتاوکردوومیه‌ته

‌ جێ ژوانی خۆی

سه‌بره‌سه‌بره‌ ده‌م کۆڵێنی

ده‌بمه‌هه‌ڵمووسه‌رم ده‌خا

به‌ره‌وئاسمان

خودایه‌ بۆگه‌وره‌یی خۆت

ئه‌مجاره‌مه‌مکه‌

چؤڕاوگه‌ی بارانوو

دڵۆپ دڵۆپ دامبه‌زێنیه‌

سه‌رباوه‌شی ئه‌وماڵه‌ی خۆت‌

لێم ببوره‌ نامه‌وێ ئه‌مجاره‌ش

داهاتووم

ببته‌ پشکۆی ئه‌م ژیانه‌

هه‌ڵی وه‌رێنی ڕۆژێ هه‌زارجار

ئه‌م ڕۆحه‌بێگه‌رده‌ی من

ئه‌وه‌تاژیان لێره‌خوێن مژێکه‌

که‌جوگرافیای تاك په‌رستی

حه‌شرده‌کاله‌به‌رچاوم

که‌مه‌مکی دادپه‌روه‌ری تێدا بڕاوه‌

زه‌حمه‌ته‌ بۆ به‌ریئێکی وه‌ك من

ڕۆژانه‌ زووخاوی بمژم

له‌ئاوێنه‌ی چاوی شۆخێك

بنه‌خشێنم خۆشه‌ویستیم

که‌ته‌نها خاوه‌نی یه‌ك ڕووبێ