CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 52 میوان

سه‌ر سام مه به‌

هێنده‌ به‌ به‌ر ده‌مما مه‌ رۆ

نیگا له‌ رووخسارم مه‌که‌

چاوانم تانه‌ی له‌ سه‌ره‌

دڵم ووردوو خاشکراوه‌

چی له‌ ناخی من تێ ئه‌ گه‌ی

یه‌ک پارچه‌ ره‌ش  دا گه‌ڕاوه‌

چاوه‌ڕوانی خه‌ نده‌ مه‌که‌

له‌ لێوی من قه‌د نابارێ

من له‌ پایز ..پایزترم

سه‌وزایم تیا هه ڵکێشراوه‌

ئه‌وه‌ی هه مبوو لێم هه ڵوه‌ری

هه موو عوومرم به‌ ئه‌و به‌ خشی

ئیتر لێره‌  گوزه‌ر مه‌که‌ ...

دڵی خۆت به‌ من خۆش مه‌ که‌

هه رچی گوڵی ئاواتم بوو

بۆ ئێخه‌ی تۆ وه‌ریو ووشک بوو

ئیتر چۆن تێ هه ڵبچمه‌ وه‌

ته‌ مه‌نم  چۆن نوێ که‌ مه‌ وه‌

ڕۆمانی ئه‌و ئه‌ شقه‌ی هه مبوو

قه‌د به‌ تۆ نانوسرێته‌ وه‌ ...

 

 

شه‌ماڵ ئه‌حمه‌ د بچکۆل