CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 70 میوان

ئەی ئەشقە نێر

ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ هاتی

چاوه‌کان به‌ عیشوه‌ مه‌نوێنه‌

ده‌سته‌کان پر خامه‌ی ره‌نگین که‌

مه‌مدوینه‌ به‌ حیله‌

عه‌یار عه‌یار خۆت رامه‌ژێنه

رومه‌تی ئالت لێوه‌کانت

مه‌ستی کردوم

ئای بالا جوان چۆن شێتت کردوم

خه‌نده‌که‌ت پر له‌ فێڵه‌

سه‌یر کردنت بۆ من به‌نازو

هه‌ندێ جار زۆر وێڵە

تێت ناگه‌م قه‌د

ئه‌ی عه‌شقه‌ نێر

تۆ له‌ هه‌لۆ ئه‌چیت

زۆر ترسناکه‌ تێروانینت

هه‌ر بۆیه‌ زۆر زۆرم

خۆش ده‌وێیت

تاوێک به‌ ساده‌یی بمدوێێه‌



سارا ره‌شید ئه‌فه‌ندی

٥/٢٠١٠