ئاوێزانم که
- زياتر
-
25 ئایار 2011
- دواین نوێکردنەوە پێنج شەممە, 06 کانونی یەکەم 2012 20:32
- بڵاوكراوەتەوە لە چوار شەممە, 25 ئایار 2011 23:17
- نوسراوە لە لایەن سارا عومەر
له قورئانی یاده‌کانتا ئاوێزانم که
به ته‌نها ئایه‌تێک
پیرۆزم که و
بمنووسه‌وه
خۆ من کچی نێردراوێک نیم
له‌گه‌ڵ ڕۆحیانهتهکهم
چمکی به‌ڕماڵه‌که‌ت بگرم و
له به‌رپێتا کڕنوشت بۆ به‌رم
خۆ هه‌رگیزیش نابمه ژنه پێغه‌مبه‌رێک
له قاپی خودادا
ناڵه ناڵ
بۆت بپاڕێمه‌وه
چاوه‌ڕوانیش نه‌بیت
ده‌روێش ئاسا
له ته‌کی باخچه‌که‌تدا
زکری عه‌شقت بۆ بکه‌م
تا خوا لێت خۆش بێت
تۆ
که شێخی بێ ناونیشان بیت و
منیش
كچێکێ هه‌ست جێماو
که‌ی ڕه‌وایه بۆ یه‌ک ببین
که‌ی ڕه‌وایه .... بۆ یه‌ک ببین
ده‌سا ئاوێزانم که
تا له‌گه‌ڵ تاڵی قاوه‌که‌مدا
بتکه‌مه شه‌کری خۆشه‌ویستی و
بتنۆشمهوه.... بتنۆشمهوه
نووسینی سارا عومه‌ر ، دانمارک
ڕێکه‌وتی 12/5/2006