CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 41 میوان

بۆ شێرکۆ بێکه‌س

زۆر شاعیر هه‌ن
گۆرانی بۆ وڵاته‌که‌یان ئه‌ڵێن
به‌ڵام که‌س وه‌ک تۆ خۆش ئاواز نییه‌
زۆر که‌س له‌ڕێگه‌ی خه‌یاڵه‌وه‌
شاخ، ده‌شت، به‌رد، ده‌ستی وڵات ماچ ئه‌که‌ن
به‌ڵام که‌س وه‌ک تۆ تامه‌زرۆی ماچی شاخ نییه‌

زۆر هه‌ن
زۆر که‌س هه‌ن
قاچی شیعره‌کانت ئه‌گرن و
لوره‌یان دێ به‌رامبه‌ر تۆ
به‌ڵام گه‌وره‌م نالی سه‌رده‌م
نه‌که‌س ئه‌گا به‌تۆ
نه‌که‌س ئه‌بێ به‌تۆ
نه‌ووشه‌ ئه‌وێرێ به‌تۆ
له‌ئاستت قه‌ڵه‌م شه‌رمه‌زاره‌
تۆ وه‌کو مانگ زۆر خه‌مباری
چونکه‌ ئازاری وڵات ئه‌بینی
هه‌موو شه‌وێک خاک لات ئه‌گری
تۆش به‌شیعر ئه‌یلاوێنی
زۆر شه‌و ئه‌گریت
گریانت دێ بۆغه‌ریبی بۆ نامۆیی
به‌ڵام تۆ وه‌کو پیشه‌ی خۆت
گوێ ناده‌یته‌ لوره‌ لوری سه‌گی خوێڕی
چه‌ند به‌هێزبن وه‌ک ڕه‌شه‌با
چه‌ند به‌تین بن وه‌کو گڕه‌
قه‌ت ناتوانن
ستۆکهۆڵم
قولانجێک له‌باڵای شیعرت که‌م بکه‌نه‌وه‌
چه‌ند ڕه‌نگ زه‌رد بن وه‌کو پایز
خۆ ناتوانن
بولبولی باخی شیعرت بتۆرێنن


ڕێباز عوسمان عزیز