CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 247 میوان

sms ئێسێمێس

Saturday, 16 September 2006

ئه‌و زه‌مانه‌ی یه‌کمانناسی
نه‌ ئیمه‌یلو نه‌ ئێمێسێن
له‌م وڵاته‌ به‌شکراوه‌ی ئێمه‌ نه‌بوو
نه‌ تێلێفۆن نه‌ ئێسێمێس
له‌ نێوان منو تۆ نه‌بوو

له‌گه‌ڵ هه‌موو نامه‌یه‌کدا
جێپه‌نجه‌کانت ده‌نه‌خشا
تاڵێ له‌ پرچی خاوی تۆ
له‌ توێیه‌کی ئه‌و لاپه‌ڕه‌ بۆنخۆشه‌دا
ڕا ده‌کشا


وامده‌زانی ده‌ستوخه‌ته‌ خۆشه‌که‌ته‌
پڕ له‌هه‌ستی تازه‌م ده‌کات
جێ لێوی تۆ و
پێچاوپێچی ئه‌و پرچه‌ تێکئاڵۆسکاوه‌ت
فێره‌ خۆشه‌ویستیم ده‌کات

 

که‌چی ئێستایش
له‌م غوربه‌ته‌ حه‌زینه‌وه‌
له‌م ساڵانه‌ بێتویی و ته‌نهاییه‌وه‌

له‌و هه‌موو ده‌ربه‌ندو چیاو
وڵاتو سنورو ده‌ریا بێسنوره‌ی
له‌ نێوان منو تۆدایه‌

به‌ ئێسێمێسێکی تۆیه‌
به‌م شێوه‌یه‌ گه‌ش ده‌بمه‌وه‌
هه‌ر ده‌زانم له‌کام سه‌رجاوه‌ی عه‌شقه‌وه‌
هه‌ڵقوڵاوه‌

ده‌زانم له‌کام سکۆله‌ی دڵی تۆوه‌
هه‌ڵکه‌نراوه‌

وه‌کو جاران
نوسینی تۆ ده‌ناسمه‌وه‌
جێپه‌نجه‌کانیشت له‌سه‌ر
هه‌ندێ له‌پیته‌ گه‌وره‌کان ده‌دۆزمه‌وه‌

ئێوارانیش
ده‌مه‌و خۆرئاوا دێمه‌وه‌
له‌م بالکۆنه‌ بڵنده‌وه‌
چاوه‌روانی شه‌ماڵ ده‌که‌م

ده‌ڵێم به‌ڵکو
ڕۆژیی تاڵێ له‌پرچی تۆ
له‌گه‌ڵ ته‌پوتۆزی ڕێگای هاتوچۆی تۆ
به‌سه‌رمدا ببارێنێ

با ئه‌و عه‌شقه‌ غه‌مباره‌ی تۆ و
خۆشه‌ویستی نیشتیمانه‌ بێنازه‌که‌م
له‌ دڵمدا له‌ شوێنی خۆیدا بمێنێ ..
________________________________

ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.