بێ که‌س و وه‌ته‌ن
- زياتر
-
22 ک یەکەم 2009
- دواین نوێکردنەوە پێنج شەممە, 06 کانونی یەکەم 2012 20:32
- بڵاوكراوەتەوە لە سێ شەممە, 22 کانونی یەکەم 2009 22:21
- نوسراوە لە لایەن Bawki Dwin
ئه‌ی وه‌ته‌ن له‌یادته
برینم ده‌کولێته‌وه
یادی ڕۆژانی سه‌ختم
قه‌ت له بیر ناچێته‌وه
رۆژی به‌ندی و تێ هه‌ڵدان و
رۆژی کوشتاری وڵات
رۆژی بارانی ژه‌هرو
ڕۆژی ڕه‌وی دوور وڵات
له ده‌شتی نوگره سه‌لمانه
خه‌می دل ئهروێتهوه
ئه‌ی وه‌ته‌ن سه‌رده‌مێکه
بهختهوهرانت شاد بووه
به‌ڵام خه‌می هه‌ژارانت
برینه....ده‌کولێته‌وه
ژانی دڵم هه‌مان ژانه
له ناخمدا کۆ بووه
باری نه بووی بی ده‌سته‌ڵات
چه‌رخێکه ده‌خولێته‌وه
توڕه‌یی گه‌نجه‌کانمان
گۆمی خه‌مه... په‌نگ ده‌خوات
یاسا تان به‌سه‌ر بێ چاره
هه‌رده‌م.....ده‌ڕشێته‌وه
ئه‌ی وه‌ته‌ن قه‌ت مه‌پرسه
بۆ زوخاوم ده‌ر ئه‌خه‌م
بۆ چی گه‌نجانی وڵاتم
کۆچ وباری به‌خت ده‌که‌ن
ڕێگایه‌که یان ده گا
یاخوود سه‌ر ئه‌نێته‌وه
به‌خته‌وه‌ران رۆژیان خه‌ونه
بۆ سه‌رده‌مێک ده‌نگ ئه‌ده‌ن
به‌ڵام نه‌وه‌ی بێ چاره م
له خه‌مه ئه‌توێته‌وه
ئه‌ی وه‌ته‌ن جۆن قبووڵته
به‌سه‌ر هاتی ....ووڵات
واسه‌ر له نوی له‌سه‌ر بودجه
خه‌رێکه شه‌ڕ بێته‌وه
بڵی بودجه بۆ هه‌ژار ه
به‌سه ئیتر .....بۆ گیرفان
جارێک یادی ڕابردووکهن
هه‌ژارتان بیر بێته‌وه
باوکی دوین