ئه‌مستردام – پێش خه‌وتن تۆزێک سه‌یری ته‌له‌فزیۆن ئه‌که‌ن. زۆربه‌ی منداڵان له‌به‌ر ئه‌وهۆیه به‌ئاستێکی به‌رچاو خراپ ده‌خه‌ون ،له تازه‌ترین لێکۆڵینه‌وه‌دا ده‌رکه‌وتوه .
ته‌ندروستی
خراپ خه‌وتنی منداڵان به‌هۆی ته‌له‌فزیۆنه‌وه
- Gashawa Jaff
ئاسایشی خۆراک و ته‌ندروستی له مه‌ترسیدایه!!
- Awni khosnaw
م.عه‌ونی خۆشناو/ هۆڵه‌ندا - لاهای : ئاسایشی خۆراک و ته‌ندروستی بۆ گشت هاووڵاتیان گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆراک و ده‌رمان بۆ مرۆڤ گرنگه و کاریگه‌ری زۆری هه‌یه و ئه‌مه‌ش پێویسته به شێوه‌یه‌کی ته‌ندروست دابین بکرێت، له هه‌مانکاتدا ئاسایشی خۆراک و ته‌ندروستی کۆله‌که‌یه‌کی سه‌ره‌کین له چوارچێوه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، چونکه به گوێره‌ی توێژینه‌وه و سه‌رچاوه ئه‌کادیمییه‌کان بۆمان ده‌رده‌که‌وێت مه‌ترسی ئاسایشی خۆراک و ته‌ندروستی چ مه‌ترسییه‌ک له‌سه‌ر ئارامی و سه‌قامگیری وڵات دروست ده‌کات، چ نه‌خۆشی و په‌تایه‌ک تووشی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌کات، چه‌ند زه‌ره‌ر و زیان له ئاسایشی ئابووری ووڵات ده‌دات، چه‌ندان هه‌زار که‌س ئاواره‌ی نه‌خۆشخانه‌کانی جیهان ده‌کات، بۆیه مه‌ترسی ئاسایشی خۆراک و ته‌ندروستی به گرفتێکی نه‌ته‌وه‌یی سه‌یر ده‌کرێت، چاره‌سه‌رکردنه‌که‌ی به دابینکردنی خۆراک و ده‌رمانی ته‌ندروست و چاک و کوالیتی باش و هوشیاری بازرگانی و بازرگانی مرۆڤدۆست و نیشتمانپه‌روه‌ر ده‌کرێت.
خواردنى پياز مرۆڤ له چه‌ندين جۆرى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه ده‌پارێزێت
- کازیوه تەندروستی
توێژينه‌وه‌يه‌كى نوێى زانستى له په‌يمانگاى زانست له‌واشنتۆن ئه‌مه‌ريكى كه‌سه‌ربه ڕێكخراوى ته‌ندروستى جيهانيه بڵاوى كرده‌وه كه خواردنى پياز باش‌ترين پاراستنه له نه‌خۆشيه‌كانى شێرپه‌نجه زانايان ئه‌وه‌يان ده‌رخست كه كوڵانى پياز يان سوركردنه‌وه‌ى له پاشان خواردنى باش‌ترين ڕێگايه بۆ خۆپاراستن له نه‌خۆشيه‌كانى شێرپه‌نجه. به‌م توێژينه‌وه‌يه (پياز) باشييه‌كى تر‌ى خسته سه‌ر باشيه‌كانى تر‌ى بۆ ته‌ندروستى مرۆڤ.
ته‌ندروستی - كیوی سوودی له سێ‌و زیاتره بۆ دابه‌زاندنی فشاری خوێن
- کازیوه تەندروستی
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ له كۆمه‌ڵه‌ی زانستیی دڵ له ئۆرلاندۆی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كردووه, خواردنی سێ كیوی له رۆژێكدا ده‌بێته هۆی دابه‌زاندنی فشاری خوێن. به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن یه‌ك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی تووشبوونی مرۆڤه به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ كه تا ئێستا هۆكاری یه‌كه‌مه بۆ مردنی مرۆڤ له جیهاندا.
حه‌بی رێگرتن له منداڵبوون ئه‌گه‌ری تووشبوونی پیاوان به شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات زیاد ده‌كات
- کازیوه تەندروستی
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردووه زۆر بەکارهێنانی حه‌بی رێگرتن له منداڵبوون لەلایەن ئافرەتانەوە زۆربوونی رێژه‌ی تووشبوونی پیاوان به شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات زیاد دەکات. توێژه‌ران ده‌ڵێن ئه‌وان توانیویانه له‌و هۆكارانه دڵنیا ببنه‌وه كه ده‌بێته هۆی ئه‌و حاڵه‌ته.
سوودەکانی هەنار
- کازیوه تەندروستی
له وه‌رزی خۆیدا رۆژانه خواردنه‌وه‌ی یه‌ك په‌رداخ شه‌ربه‌تی هه‌نار له‌ڕ‌ووی ته‌ندروستییه‌وه تا ئه‌ندازه‌ی كۆتایی به‌سو‌وده، ئه‌مه له‌لایه‌ن پڕفیسۆر د.جۆشكون، مامۆستا له زانكۆی ئاكدێنیز راگه‌یه‌ندرا و وتی: "هه‌نار، به‌تایبه‌تی له قۆناغی ده‌وامی خوێندندا بۆ گه‌شه‌ی منداڵان میوه‌یه‌كی گرنگه به‌كاربهێنرێت".
سودەکانی مۆز چیە ؟
- Sara Rashid Afandy
مۆزیش میوەیەکی دەولەمەندە بە چەندەها فیتامین مەعدەن وەیەکەم میوەیە بۆ وزە لەکاتی وەرزش کردندابۆماوەی ٩٠ دەقە بەرگە ئەگرێت ئەو یاریزانەی کە دەیخوات بە کوردێکەی بەر تێرە وە مۆز ٣ جۆر شەکری سروشتی تیدایە وەک شەکری کلۆکۆز سکروز وئالیاف وە بەبەردەوامی وزەیەکی باش دەداتێ،
ئایا دەزانیت سێ‌و چی تیایە ؟
- Sara Rashid Afandy
سێ‌و پتر لە ٣٠ جۆر فیتامینی تێدایە، وە ١٠ بۆ ١٨٠ میلیگرام پۆتاسێوم وەچەند چۆر مەععدەنی تری تیاویە وەک فسفۆر و کالسیوم مەگنیسیوم وە ئاسن لە یەک سێوی گەورەدا لەژێر توێکڵەکەیەوە لە %٨٥ ئاوە وە تەنها ٦٠ کالۆری تیایە ، وە زۆر باشە بۆ ددان بۆ ریخۆلە وە برێکی باشی جۆری شەکری ترێی تێدایە یان بڵێن شەکری کلۆکۆس وەبە خێرای وەزە دەبەخشێت
بۆ دابەزینی کێش چای زەنجەفیل (زنجبیل) بەکار بهێنە
- Sara Rashid Afandy
بەکوردی چای زەنجەفیل باشترین چایە بۆ زۆر نەخۆشی، وە بەتایبەتی بۆ نەخۆشی سەرماو ئەنفلۆنزا وە بۆ گەدەو وە دەبێتە هۆی مەناعە لە لەشی مرۆڤدا خواردنەوەی بە شێوەی چا یان شەربەت بەکاردەهێنرێت وە بۆ جەلدەی خوێن نەهێشتنی چەوری لە لەش و خوێندا وە ئەوانەی کە توشی قەلەوی هاتون بەکاری دەهێنن بۆ کێش کەم کردنەوە وە بۆ سوتانەوی برین یاخود گەدەتێکەل هاتن،
زۆر خواردنی گوڵەبەڕۆژە زیانبەخشە
- MEDIA
گەلێك كەس بڕی زیاد لە یەك جۆری خۆراك دەخۆن، ئەمەش هەرگیز رێگەیەكی تەندروست نییە. تۆوی گوڵەبەڕۆژە یەكێكە لەم خۆراكانە. با سەرەتا بزانین تۆوی گوڵەبەڕۆژە چەند كالۆری لەخۆدەگرێت؟ كوپێك گوڵەبەڕۆژە نزیكەی 800 كالۆری لەخۆدەگرێت كە دەكاتە 40%ی پێویستی وزەی رۆژانە كە لە دەوری 2000 كالۆریدایە.
دووكەڵی جگەرە بە رێژەی%7 رادەی تووشبوون بە سیل زیاددەكات
- MEDIA
رێـكخراوی تەندروسـتی نێونەتەوەیی، لە دواترین راپـۆرتیدا بۆ یەكەم جار ئاماژەی بەوە داوە كە ژمارەی ئەو كەسانەی بە هۆی نەخۆشی (سیل)ـەوە گیان لەدەسـتدەدەن، لە كەمبوونەوەدایە، بەڵام توێژینەوەیەكی زانسـتی نوێ رایوایە لەبەر ئەوەی هێشـتا نزیكەی یەك لەسەر پـێـنجی دانیشتووانی زەوی جگەرەكێشن، رەنگە پـێشـڕەویـیەكان لە رووی زاڵبوون بەسەر نەخۆشی سیلدا بنكۆڵ بـبن. توێژینەوەكە دەڵێت "هەتا سـاڵی 2050 جگەرەكێشـان دەبێتە هۆكاری 34 ملیۆن حاڵەتی مەرگ كە زیاتر بەهۆی سیلەوە دەبێت".




