نە ئێوە فریشتەیەکی ئەفسوناوی بوون
نە ئێمە سوارچاکی رۆژهەڵاتی
عەلی مەردان، ھونەرمەندی پایەبەرز، مامۆستای مەقامات و گۆرانی کوردی، ساڵی١٩٠٤[١] لە شاری کەرکووک لە گەڕەکی تەکیەی شێخ عەلی لە دایک بووە. مامۆستا، خوێندنی لە تەکیەی کەرکوک و لە لای ماموستا ساڵەح دەست پێکردوە و ھەر لەوێشەوە لە لای مامۆستای دەنگ خۆش مەلا ڕەووف فێری تەجویدی قورئان و ھەندێ مەقاماتی کوردی و قۆڕیاتی تورکمانی بووە.
لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد : ئەدەبی شاعیر ناوی تەواوی عەبدوڵڵا کوڕی ئەحمەد بەگی برایم بەگی رۆستەم بەگی‌سەیفەدینە. ساڵی ١٨٥٩ لە گوندی ئەرمەنی بڵاغی شاری بۆکان لەدایک بووە. لە بنەماڵەیەکی خوێندەوار ، ھەر لەمنداڵیەوە خراوەتە بەر خوێندن ومامۆستای تایبەتی بۆ تەرخان کراوە بۆ خوێندن و فێری خوێندنەوە و نوسین و فارسی و عەرەبی بووە .
شاعیری کوردی ناودار له‌ناو ئه‌ده‌بیات و مه‌یدانی که‌ڵه‌پیاوانی کورد پیره‌مێرد، ناوی (تۆفیق به‌گ)ی کوڕی (مه‌حمود ئاغا)ی کوڕی (هه‌مزه ئاغا مه‌سره‌فه)، به ناوی (پیره‌مێرد) ناسراوه؛ ئه‌و نازناوه‌شی له گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ وڵات له خۆی نا و به ئه‌ده‌بیاته‌وه خه‌ریک بووه و ئه‌و نازناوه‌یش ده‌گرێته خۆی. (هه‌مزه ئاغا)ی باپیری وه‌زیری (أحمد پاشا)ی دوامیره‌کانی بنه‌ماڵه‌ی بابان بووه.
نالی دامه‌زرێنه‌ری قوتابخانه‌ی شیعری بابان و گه‌وه‌ره‌ترین شاعیری كرمانجی خوارووه. نالی ناوی خدره، كوڕی ئه‌حمدی شاویسی ئاڵی به‌گی میكایلیه له‌گوندی خاك و خۆڵ ، له‌ده‌شتی شاره‌زوور هاتۆته دنیاوه .
مه‌وله‌وی” ناوی “سه‌ید عه‌بدولره‌حیم”ی کوڕی “مه‌لا سه‌عید”ه و له نه‌وه‌ی “مه‌لا یوسف جان”ی کوڕی مه‌لا “ئه‌بوبه‌کر موصنه‌فی چوری”یه، که ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر خواناسی به‌ناوبانگ “سه‌ید محه‌مه‌د سه‌ید زاهید”، که به “پیر خدری شاهۆ” ناوبانگی ده‌رکردبوو. له وه‌چه‌ی حه‌زره‌تی “حوسه‌ینی کوڕی ئیمامی عه‌لی کوڕی ئه‌بووتالب”ه. نازناوی شیعریشی”مه‌عدوومی” بووه و له‌ناو خه‌ڵک و له کۆڕی ئه‌دیباندا به “مه‌وله‌وی” ناوبانگی ده‌رکردبووه.
بێخود ناوی “مه‌حموود”ه و کوڕی موفتی حاجی مه‌لا ئه‌مینی کوڕی مفتیی گه‌وره حاجی مه‌لا ئه‌حمه‌دی چاوماره، که ناوبانگی به “پیرحه‌سه‌ن” ده‌رکردبوو. ئه‌میش کوڕی مه‌لا مه‌حموودی دێلێژه‌یی پیرحه‌سه‌نی کوڕی مه‌لا ئه‌حمه‌دی دێلێژه‌یییه،
كاكه‌ی فه‌لاح نازناوی شاعیری خه‌بات و ڕاپه‌ڕین و ڕۆژنامه‌نوسی لێهاتووی كورد حه‌مین كوڕی قادره. له‌ساڵی 1928دا له‌چوارتا (شارباژێڕ)ی سه‌ر به‌پارێزگای سلێمانی چاوی به ژیان هه‌ڵهێناوه و له‌خێزانێكی هه‌ژاردا په‌روه‌رده بووه و خوێندنی سه‌ره‌تایی له‌شاره‌كه‌ی خۆی و ناوه‌ندی له‌سلێمانی ته‌واو كردووه و چووه‌ته پاڵ پارتی كۆمنیستی و خه‌باتی چینایه‌تی كردووه و هۆنراوه‌ی نیشتمانی داناوه‌و له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی ڕامیاری چه‌ند گیراوه و ئه‌شكه‌نجه دراوه، به‌ڵام كۆڵی نه‌داوه و هه‌ر به‌رده‌وام بووه له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕی شۆڕشگێڕی خۆی.
بابا تاهیری عوریانی هه‌مه‌دانی، ناوی تاهیره. بابایان پێ ووتووه، چونكه یه‌كێ بووه له فریشته و پیاوچاكانی دانیشتووانی مافی یارسان. به‌كارهێنانی وشه‌ی “بابا” له‌پێش ناو بۆ ڕێبه‌رانی ئایینی یارسان و ڕێگایی ده‌روێشیزمی ئیسلامی له‌كورده‌واری دا هاوشانی وشه‌ی “پیر” به‌كارده‌هێنرێ.
شاعیری ئه‌م ماوه‌یه ناوی عه‌بدولڕ‌حیم كوڕی مه‌لا غه‌فوور كوڕی مه‌لا نه‌سڕوڵڵایه، له‌ناو خه‌ڵکی به‌میرزا عه‌بدولڕه‌حیم ناوبانگی ده‌ركردووه. نازناوی شیعری وه‌فایی بووه.
شاعیری مه‌زنی كورد محه‌مه‌دی ئه‌حمه‌دی ته‌های ناسراو به “كامه‌ران موكری” له ڕۆژی 1986.12.07 له شاری هه‌ولێر له‌ته‌مه‌نی 57 ساڵیدا دڵه گه‌وره‌كه‌ی له‌لێدان كه‌وت و له‌ڕۆژی 1986.12.08دا ته‌رمی پیرۆزی له‌شاری سلێمانی به‌خاك سپێرداێ.