بەو دەلاقەی کە لەدوورترین ژوردا کرایەوە
بەسروەی شیعرم سوھراب
پێشکەشە
رەنجەی نابینا
بەو دەلاقەی کە لەدوورترین ژوردا کرایەوە
بەسروەی شیعرم سوھراب
پێشکەشە
رەنجەی نابینا
سەدیق سەعید رواندزی : بێگومان شیعر وەک ژانرێک, رەنگدانەوەی دنیابینی شاعیرە, پەیوەست بەو قۆناغءھەڵومەرمەجە کۆمەڵایەتیەی شاعیر تیایدا دەژیت. بەو مانایەی نووسینی شیعر ھێندەی کردارێکی خودیە , بابەتی نییە.واتە پەیوەستە بە ئاگایی زەینی شاعیرەوە. بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە رووداوو دیاردەکانی دەوروبەر کار نەکەنە سەر ئەو کردارە خودیە , بە پێچەوانەوە ھەمیشە شیعر لە زۆر ھەڵومەرجءکاتدا رەنگدانەوەی ئەو واقیعە بوە, کە شاعیر تیایدا ژیاوەو رووداوەکانی بینیوە.واتە بە شێوەیەک لە شێوەکان گوزارشت بوە لەو زەمەنء مێژووەی شیعرەکەی تیادا نووسراوە.
سەدیق سەعید رواندزی : پەندو داستانءگێرانەوە میللییەکان, سەرمایەکی رۆشنبیری و فەرھەنگی ھەرگەل و نەتەوەیەکە,لە رابردوودا .ھاوکات ئاماژەیەکی مێژوویی گرنگیشە, بۆ باگراوەندی رۆشنبیری و فەرھەنگی ئەو نەتەوە لە مێژوودا.چونکە ھەموو ئەو رەگەزانە, دەچنە خانەی ئەدەبی نەنووسراو. بەومانایەی لە رێی کرداری گێرانەوەوزمانەوە, لە کۆمەلگەدا ماونەتەوە.لەو سۆنگەیەشەوە ناتوانرێت بە دیاریکراوی مێژووی سەرھەڵدان و دەرکەوتنی ھەریەک لەو رەگەزانە دیاریبکرێت. بۆ نموونە وەک ئەوەی کەی پەندی کوردی سەریھەڵداوە؟ یاخود ئەفسانەو داستان و حیکایەت و چیرۆکی میللی کەی ھاتونەتە ئاراوە؟
ناوەندی کەلتوری کورد لە شاری نۆرنبێرگی وڵاتی ئەڵمانیا، لە بۆنەی ڕۆژی ژنان "٨ ی مارس" هەڵدەستێت بە ئێوارە کۆڕێک بۆ خانمی نووسەر و شاعیر ( سارا عومەر) بە هاوکاری موزیسیان ( فاروق میرزا ) لەژێر ناونیشانی "هەرەوەزێک بۆ ئاوەدانکردنەوەی میهرەبانی".
لهسهر کورسییهکی باخچه جوانهکهی (کونگترێدگۆردن _ باخچهی پاشا)ی ستۆکهۆلم گوێم لێبوو کوڕێکی گهنج بهزمانی کوردی تهلهفۆنی دهکردو دهیووت: لهبیرت چوو من و تۆ بهماچ گوڵ و باخچهی بهردهگای باڵهخانهکهمان ئاودهدا، بهیهکهوه بهماچ تهماشای فیلمی شهوانهمان دهکرد، بهماچ و زۆر بهشیرینی جنێوم بهتۆ دهدا، بهماچ دایک و باوکتم رهزیل دهکرد، بهماچ پلیتی فرۆکهم بۆ دهبڕیت، بهماچ بنهماڵهکهی خۆمم بهقوربان دهکردی، ههر بهماچیش نانمان دهخواردو پیتزامان بۆ یهکتری دهبڕی و پاروومان دهکرد، ههفتانه هاندلهمان (کڕینی کهرهستهی رۆژانه) بهماچ دهکردو لهسهر کاسهکهش بهتوندی ماچم دهکردی.
لەتورکییەوە: یوسف عیزەدین : }ئەو بابەتەی کەکردوومانەتە کوردی.. بریتییە لە پێشەکییەکی –دانیالڕ لادنسکی- و دوو نموونەی شیعری و چەند بەشێکی ئەو بابەتەی کە-ھنری س.میندلین- لەکۆتایی دیوانی ( گوێم لەقاقای یەزدان بوو-Heard God Laughing) ی حافزی شیرازی-دا سەبارەت بەژیانی بڵاوی کردۆتەوە.
خوێندنەوەی: ھاشم سەڕاج : دەکرێ بگوترێ تۆمارکردنی چرکە جوان و ترسناکەکانی دنیای ئاڵۆزی یادەوەری بەدایساندنی حاڵەت و لە کەشوھەوایەکی فەنتازی و میتۆلۆژیدا دیارترین سیفات و خەسڵەتی ئەم ڕۆمانە بێ، فەنەری یادەوەرییەکان لەڕێگەی یادگەی نائاگاییەوە ھەڵدەکرێ و بەھۆی دەرکەوتنی شتگەل و بوونەوەری جیاجیا کۆمەڵێک ڕووداوی پڕ خۆشی و ناخۆشی و دیمەنگەلێکی سەردەمی منداڵی وەبیردێننەوە، بەم جۆرە کردە نۆستالژییەکان ڕوو لە داڕژان دەکەن و ھێدی ھێدی ھێما میتۆلۆژییەکان دێننە ئاخافتن و سرووتگەلێکی ترسناکی ترسناکی خورافی دەخرێنە ڕوو، ئەگەر دوورگەی (سین)، سەر بەکۆمەڵێک بنەماو پرەنسیپی میتۆلۆژی و یۆتۆپی بێ، ھاوکات خەسڵەت و تایبەتمەندی و ھەڵسوکەوت و ڕەفتاری خەڵقەندەکانی بەشێکی سەرەکی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی پێکدەھێنن، بەتایبەتی کۆشک و تەلاری "کڕالڕ"و چەوساندنەوەی کۆیلەکان.
لەئەدەبی ئەمازیغییەوە...نووسینی: سەعید بلغربی...
گۆڕینی: یوسف عیزەدین
شەو لەناخیدا بەساڵدا چوو و چەند درزێکی لەناڵینی رەنگاو رەنگ؛ تەژیی بەئاوارەیی و ونبوون، لەنێویدا جێ ھێشت. تاڵە مووە سپییەکانی؛ وادەھاتە پێش چاو ،کەھێڵکاری پڕ وردەکاریی تاریکی رۆژانی رۆژگارێکی ئەو تەمەنەی بەرجەستە بکەن ؛ کەبەتەنیا مەودا رەشەکانی خۆی تێدا دەلێسایەوە.. لەقوڵایی تاڵاییەکەوە ئاخ و ئۆفێکی لێ بەرز بۆوە..
سەدیق سەعید رواندزی : باوک وەک سیمبولێک, ھاوکات وەک شوناسێکی کۆمەڵایەتی و پەروەردەیی و خێزانی ئامادەیەکی ھەمیشەیی ھەیە, لە رووبەری تێکستی ئەدەبی کوردیدا, بە ھەموو رەگەزەکانیەوە. وەلێ ئەو ئامادەیەی باوک ھێندەی لە چوارچێوەی وێناکردنێکی ناشرین دایە, کە تەنیا خەسڵەتەکانی وەک, جەلاد, ستەمکار, ئازادی کوژء,پەتریاکیەت,دەداتە پاڵ باوک, ھێندە نە یتوانیوە دیوە شاراووجوانەکەی باوک, کە ئەویش میھرەبانیءخۆشەویستی و پەیوەندی روحی بە جگەرگۆشەکانیەتی,پیشان بدات.
یوسف عیزەدین : ھەرچەند ھەردەم و ھەمیشە لەکات و شوێنە جیاجیاکاندا بەتەماشاکردن و روانینە ئاسمان، خەنی بووم و خەنی دەبم؟! بەڵام ئەو دەمەی لە"ئەمنە سوورەکەی سلێمانی" زیندانی بووم و بۆ یەکەمجار کەبەدیواری یەکێک لەژوورە ئینفیرادییەکانیدا ھەڵزنام و لەدەلاقەکەیەوە روانیمە ئاسمان، لەجێی ئەوەی وەک جاران بەبینینی ئاسمان خەنی ببم، بەشێوەیەکی سەیر و ھەژێنەر دڵم پڕبوو.
خۆی دەسەلمێنێ
کەریم دەشتی : لە کۆتایی نەوەدەکاندا، دەنگی تازەو تەوژمی جیاجیای گەنجانەو عاشقانە کەوتنە نێو پانتایی ئەدەبی کوردی، بەشداریانکردووە لەداڕشتنی پایەکی دیکەی شیعری تازەی کوردی، یەکێ لەو شاعیرانە کاکە زیاد نادر عاڵڵایی بوو، سەرجەمی ئەو شیعرانە بەگشتیء شیعرەکانی کاکە زیاد بەتایبەتی ھەڵگری حەماسەتێکی زۆری عاشقانەء وشەگەلێکی وەھابوون کە خوێنەریان بەرەو سەردەمانێکی دیکە دەبردەوە کە کاریگەریەتی زۆریان ھەبوو لە مشت و ماڵکردنی ھزرو زەینی شاعیراندا، بەمجۆرە بەرھەمو شیعرەکانی شاعیر ھەڵگری نەفەسێکی تازەگەرو جۆرێک لە پاڵاوتەیی و عیشقی پیرۆزە.