ئێسپرێسۆ: ئەوەی بەچاوی هەموومان دەیبینین لە ئێستادا ئەو بە نمایشکاریەیە کە باڵی کێشاوە بەسەر هونەری گۆرانیدا. ئەستەمە گۆرانییەک ببێتە بابەتێکی بەناوبانگ و جیهانی هەتا کلیپێکی پڕۆفشناڵ و سەرکەوتو پڕ تازەگەی تێدا نەبێت. ئەگەر ڕوونتر بۆچونەکە بخەینە ڕوو پێمان وایە دەنگ ئەو یاریە گەورەیەی جاران ناکات لە گۆرانیدا، هەرچەندە بۆ سەلماندنی ئەمە پێویست بە نمونە ناکات بەڵام لە گۆرانیە ڕاپەکاندا بەباشی ئەم بابەتە سەلماوە. لێرەدا پرسیارەکە ئەمەیە ئایا هونەری کوردی لە کوێی ئەم چەمکەدایە لەم قۆناغەدا؟ ئایا وەکو لە پەیامە ڕۆحییەکان بە یەکجاری دابڕا، بوە بە سیمبۆلێک لەم ستایلە نوێیە جیهانییەدا؟





کوردیش ئێسپرێسۆ: لە بابەتی هەفتەی پێشوماندا باسمان لە دابەشبوونی هونەر کرد بەسەر دوو چەمکی سەرەکیدا. ئێمە ئەو چەمکانەمان ناونان ( هونەر وەک پەیامێکی ڕۆحی،، هونەر وەک کاڵایەکی نمایشکاری) بەڵێنمان پێدان باس لە پێگەی هونەری کوردی بکەین لە نێوان ئەم دووچەمکەدا.
ئێسپرێسۆ-قاوەچی: بەدڵنیاییەوە ئەوانەی لە موزیک دەزانن دەتوان باشتر و ووردتر دەنگەکان ببیستن، تۆنەکان لێک جیابکەنەوە، هەڵە و نەشازەکان بگرن و هونەر و جوانکاریی و دێکۆراتەکانی ناو ئەداکردنی ئاوازێک بە چێژەوە ببیستن.
ئێسپرێسۆ :ڕای کوالیتی وەک کۆمپانییەک بۆ بەرهەمهێنانی کلیپی کوردی خۆی ناساند. لە سەرەتاوە پێش دەرکەوتنی بەرهەمەکانیان، ڕیکلامەکانیان هەڵپە و بەتواناییەکی زیاتریان پێشان دەدا، بەوپێیەش خەڵک بەهیوای بەرهەمی نوێ و داهێنان و تازەگەری بوون لەم کۆمپانیە.
چرا.تیڤی بابه‌تێکی هه‌ستیاری ورووژاند. ئه‌ویش هێنانی هونه‌رمه‌ندانی نامۆ بوو بۆ کوردستان. ئێسپرێسۆی ئه‌مجاره به خۆڕایی نیه. وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره تاڵانه به قاوه‌یه‌کی تاڵه. له کاتێکدا کوردستانی خۆمان خاوه‌نی کاروانێکه له هونه‌رمه‌ندانی به‌توانا له ناوه‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌ڵام له بۆنه‌و ئاهه‌نگه‌کاندا هونه‌رمه‌ندانی نامۆ بانگ ده‌کرێن بۆ کۆنسێرت و ئاهه‌نگ گێڕان. ئایا کێ به‌رپرسه له‌م نادادپه‌روه‌رییه؟ له که‌مته‌رخه‌می هونه‌رمه‌ندانه‌وه‌یه که خاوه‌نی دامه‌زراوه‌یه‌کی هونه‌ری سه‌ربه‌خۆ نین؟ یان خاوه‌نی ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی کوردستان نین و کۆمپانیاکان نا‌وێرن پاره‌ی خۆیان له‌واندا سه‌رف بکه‌ن؟ یان ده‌سه‌ڵات و کۆمپانییه‌کان به ویستی خۆیان به‌بێ هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌ک به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان پێش هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌ک ده‌خه‌ن؟
ئەرسەلان مەحمود : شاز‌و نەشاز، دو دیوی ریتم و هارمۆنی دنیای هونەرن، ئەمە بەرئەنجامی تێگەیشتنی دنیابینییەكی هونەریشە بۆ ژیان، بۆ سروشتی مرۆڤبوون. ئەوەی نەشازی لەوەها ریتم و هارمۆنییەك دا دەماڵێ، ئاستی خواستی بەمرۆڤبوون و پەروەردەی زانستی و مەدەنی پەنجەكانە!، خوڵقاندنی ژینگەیەكی هونەری نوێ و بەسیستەم رێكخراوە لەبۆتەی بەدامەزراوەییكردنی جڤات. بێگومان هیچ تاك یا فەرمانڕەوایەكی وەها بەبیروباوەڕ شتڵ و شكڵگرتوو، ناتوانێ بۆیەك ساتیش لەسروشتی مرۆڤبوونی خۆی دوربكەوێتەوە.
چی ده‌ڵێن به یه‌که‌وه ئاوڕێک له نوێترین دیارده بده‌ینه‌وه که ئێستاکه له‌گۆڕه‌پانی زۆرانبازی میدیاکان باوه؟ با سه‌رێک بکه‌ین به زۆرانبازیه‌کان بزانین چ خه‌به‌ر و چ باسه؟ میدیاکانمان هه‌ر هه‌مووی چاوی بڕیوه‌ته کاری یه‌کتر نه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی خوانه‌خواسته له‌یه‌کتر فێر بن !!؟ یان دانیشن کارێکی باشتر بکه‌ن !؟ به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی کار بۆ هێڕشێکی ڕێکخراوی داڕێژراوی جه‌ماوه‌ری بۆ سه‌ر به‌رامبه‌ره‌که‌یان ده‌که‌ن ئه‌وه‌نده بۆ کارێکی باشتر کار بکه‌ن له‌م بڕوایه‌دام داهێنان بکه‌ین و سنوور ببه‌زێنین.!؟
زۆرێک لە گۆرانی بێژانی کورد لە هەندەران بێ کارن. ئەوان لە ساڵێکدا چەند کاتێکی دیاریکراو هەیە گیرفانیان گه‌رمه، لە دەوروبەری سەری ساڵ و جەژنی نەورۆز و بۆنە حیزبییەکاندا، بەهۆی ئەو ئاهەنگانەی بۆیان ڕێک دەخرێت بە موزیکێکی نەشاز و دەنگێکی ناقۆڵای ئامادەکراوەوە لەلایەن ڕێکخەرانی ئەو ئاهەنگانەوە. لەبەر ئەوەی ئامانجی ئەو ئاهەنگانە تەنها کێشانەوەی پارەیە لەو خەڵکەی ئازارەکانی نامۆیی پڕی کردوون لە کابوس و بێتاقەتی، هەمیشە لە ئاهەنگەکاندا هونەر و ڕێزگرتن لەو ڕەهەندە وونە. زۆرێک لەوانەی هونەرمەندن گەشتوون بەم ڕاستییەو ساڵانێکە بەشدار نابن لەم جۆرە گردبوونەوانەی بە ئاهەنگ ناودەبرێت.
شیعر زۆر گوناهە، هەمووکەس پێی دەوێرێت، بەڵام بەدەستی هەموکەس ناگات، ئەوانەی دەیگرن، لە جیاتی ئازاردانی.. وشەکان ڕادەسپێرن کڕنوشی بۆ ببەن. تێکستێک ئەوکاتە دەبێت بە شیعر کە داهێنانێکی نوێی تێدابێت. کە ڕێساکانی شیعربوون لەخۆ بگرێت، کە خاوەنەکەی چرایەکی پێبێت و لە جەنگەڵە تاریکەکانی ژیاندا پێشڕەوی مرۆڤایەتی بکات، کە پەیامێکی سەنگین هەڵبگرێت.
و: ئیلیڤان خالید : مێینه هونه‌ره‌و په یوه ستی مێینه یه هه‌ر له دایکبوونه‌وه، مه‌به ست دیاریکردنی ڕه‌گه‌زه‌که‌ی نیه ، مه‌به‌ست ڕه‌فتار نواندن و خۆ نیشاندان وه‌ک کچێک یا ژنێک که ته‌واو جیاواز بێت له ڕه‌گه‌زی نێرینه . هه‌ر که‌سێک به جۆرێک گوزارشت له‌و هونه‌ره ده‌کات که به پێی بیرکردنه‌وه بۆچوونه‌کانی د‌رکی پێ ده‌کات ئنجا بابه‌تیانه بێت یا خود ئاره‌زوو مه‌ندانه و مه‌زاجیانه بێت بێ گوێدانه هه‌ست و ڕاستیه‌کانی ژیان و سه‌یرکردنی وه‌ک مرۆڤێکی خاوه‌ن ماف . نه‌رمی نواندن و ناز وشه‌رم و ره‌فتاره مێینه سه‌رنج ڕاکێشه‌کان و بێده‌نگی و سه‌لاری وسۆزنواندن و...هتد ڕه‌ووشت و که‌سایه‌تی مێنه‌یه ، گه‌ر سه‌رنجی بده‌ین کۆمه‌ڵێک ره فتاری جوانن و کچان و ژنانی پێ جوانتر ده بێت و پێی ده‌ڵێن هونه‌ری مێینه ، وه ک کچێک یا ژنێک ویستێک هه‌یه تا شانازی به هونه‌ری مێینه‌وه بکرێت ، چی ده‌ڵێن؟ کاتێک ئه‌و هونه‌ره بوونی نیه یا نامێنیت وه‌ک :