ئێمە هەمانە 117 میوان سەرهێڵ

بـیـروڕا

ئەمن پێچەوانەی ڤۆلتێر؛ تا مردن دژی مافی گۆتنی رای بەرانبەرەکەمم کە دڵنیام دەمچەوسێنتەوە

دارا ئەحمەد: کەس گومانی لەوە نییە دەستە بەڕێوەبەرییەکانی رۆژنامە و گۆڤارەکانی ئێستای کوردستان هەرهەموویان بە حیزبیی و بە بەناو ناحیزبییەکانیانەوە خەریکی کاسبیی خۆیانن و نەک فڕیان وەسەر خزمەتکردنی میللەتەوە نییە بەڵکە دژایەتیی ئامانجە رەوایە مرۆییەکانیشی دەکەن، بە بێ ئەوەی میللەت داوایان لێبکا هەر لە خۆیانەوە دەبێژن ''ئێمە دەمانەوێ زانیاریی بە میللەت بگەیەنین''! هەر لەو گۆڕەی و بە تۆبزیی خۆیان بەسەر شانی میللەت دابڕییە و لەسەر قووتی ئەوان دەژین، زانیارییەکانیشیان لە هێندەک ژەهری کۆمەڵایەتیی و دەنگوباسی بەرپرس و دەسەڵاتدارە گەندەڵ و سیاسەتبازەکان پتر بترازێ هیچی دیکە نین، لە راستییشدا وەک ئەوەی دەیبینین ئەوەیە کە کاتەک لە نێو میللەت پێناسەی قسەیەکی پووچ و نابەجێ دەکرێ دەگۆترێ ''ئەوە وەک قسەی میدیاکارانە کە هەر خەریکی تەلەکەبازیی و درۆهەڵبەستنن''! زۆربەی هەر زۆری رۆژنامە و گۆڤارەکانیش بە بێ ئەوەی بخوێندرێنەوە دەکرێنە سفرەی نانخواردن یان کەلوپەلی جوارجۆریان پێ دەسڕدرێتەوە.

خۆپیشاندانێک له ‌هۆڵه‌ندا دژی خه‌ڵاتکردنی حسین شه‌هرستانی

ساسان ده‌روێش – هۆڵه‌ندا : له‌ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی بانگه‌وازێک که‌ له‌ نێوه‌ڕۆکیدا له‌ ژێر ناونیشانی 44 ڕێکخراوی کوردی وعێراقی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی داوای سازدانی خۆپیشاندانێکیان کرد له‌ دژی پێشکه‌ش کردنی ئه‌وخه‌ڵاته‌ی که‌ ده‌درێ به‌ حسین شه‌هرستانی جێگری دووه‌می سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بۆ کاروباری وزه‌ له‌ شاری

سەردانەکەی مالکی و ناوی کەرکوکیش ھەر تەئمیمە

ھۆشیار سەید وەلی:ھاتنەکەی نوری مالکی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ شاری کەرکوک بەو چەک و فرۆکە و تانک و ھێزە زەبەلاحەی ھێنابوی لەگەڵ خۆی وەک ھەڕەشە کردنێک و ئیستیفزازی بوو بۆ میلەتی کورد بەگشتی و خەڵکی شارەکە بە تایبەتی  بۆیە جێی خۆیەتی ڕەخنەی توندی لێبگیرێت چونکە لە سەردانەکەیدا چەند بڕیار و لێدوانێکی داوە سەبارەت بە دەرکردنی ھێزیەکانی ئاسایش و گۆرینی ناسنامەی کەرکوک ,

بازاڕو نوێژی هەینی پیاو بێتاقەت ئەكا لەم مەملەكەتە!

لەو وڵاتە وێرانەدا، وێران بەو ماناییە كە هیچ كام لە ژێرخانەكانی تەواو نین وداروخاون، هێشتا دەستور ویاسا ورێساكان گۆشەنشین كراون، لە جێی ئەوانەش، میزاج وكەیفی شەخسی حوكمی دار بەرد ئەكا، رۆژانە لە ئاستی جۆراو جۆر ولە جێی جودا، تەڕو وشك بە ئاگری یەكدی ئەسوتێن.

کرێکاران چەندە گەورەن

توانا تەھا :کرێکاران شایەنی ھەمووشتێکن، زۆرجار لەکاتی کارکردن دەمرن کەسیش جورئەتی ئەوەناکات باسیان بکات، ئەوان سەندیکای تایبەتی خۆیان ھەیە وەلێ جارێک نەم بینیوە سەندیکا لەگرفتەکانی کرێکارن بکۆڵێتەوە،

شارە حەیاتەکەی کەرکوک بە شێوەیەکی تر تەعریب دەکرێت

ھۆشیار سەید وەلی : شارە حەیاتەکەی کەرکوک یەکێکە لە شارە بێنازەکانی کوردستان کە بەردەوام بەھۆی دەوڵەمەند بوونی لە ڕووی ئابوری و کێڵگە نەوتەکان و کشتوکاڵەوە بەردەوام کەوتوتە بەر ھەڕشەی دوژمنان و داگیرکەرانی کوردستان ,

له یادى ۱۱٤هەمین ساڵه ى ڕۆژامەگەرى کوردى دا ،تەنها پیاوه ڕۆژنامەنووسه خۆپەرستەکان میوانى دیوانى سەرۆکایەتى بوون ئفسوس

وێڕاى پیرۆزبایى کردنم له سه رجه م ڕۆژنامه نوس توێژى ڕۆشنبیرانى ووڵاته که م ،له بۆنه یه کى پڕبه هاى وادا که تیایدا ڕۆژنامه یه  کى ناودارى تێدا له دايك بوو. خۆم به خۆشحاڵ ئه زانم که له ڕیى ئه و یاده وه ڕه خنه یه کى زه به لاح له و کۆبونه وه ڕۆژنامه نوسى یه بگرم که به ماده بونى سه ۆکى ووڵاته که م له گه ڵ پیاوه ڕۆژنامه نوسه خۆپه رسته کان سازکرا.

ببوره‌ په‌رله‌مان، لێبوردنه‌که‌تان ته‌نها خۆڵکردنه‌ چاوه

قه‌یس قه‌ره‌داغی :له‌م مانگه‌دا په‌رله‌مانی کوردستان بۆ پڕکردنه‌وه‌ی بۆشایی سیاسی بریارێکی به‌ ناو لێبوردنی گشتی ده‌رکرد که‌ پڕه‌ له‌ مه‌رجی جۆراوجۆر به‌ شێوه‌یه‌ک ده‌ ده‌رسه‌دی به‌ندکراوه‌کانی کوردستان ناگرێته‌وه‌.

برینی ئەنفال

ھۆشیار سەید وەلی :( یسڕلونک عن الڕنفال قل الڕنفال للە والرسول )
ئەوە دیسان  یادی کارەساتەجگەرخوێناویەکی بەدناوی ئەنفالە و ئەنجامدەرانی نەدراونەتە دادگا و برینەکانمان ھەر ساڕیژ نەبوو,

باوکم لە هەڵەبجەوە بۆ نوگرەسەلمان

دانا هەڵەبجەیی : پاش ئەوەی دوو ڕۆژ بە بەردەوامی لە ژیر بەزەیی ڕاجیمە و تۆپەکاندا لە ژێرزەمینەکەی خۆمان شەومان کردەوە، ئیدی لە14-03-1988 هەموو خیزانەکەمان گواستمانەوە بۆ ژێرزەمینی ماڵی براگەورەکەم، بۆ ئەوەی ئەگەر مردین، یا ڕزگارمان بێت، پێکەوە بین بەڵام لەوێش دوای ئەوەی ڕەتلێک راجیمە حەوشە و کۆڵانەکەی ویران کرد و تراکتۆرێک و ئۆتۆمبێلێکی سوتاند، وە بووە هۆی پەڕاندنی قاچی حەمە تاڵ و گیان لەدەستدانی کاک ناسری حمەکەریمی چایچی بە بەرچاوی خۆمەوە. ئیترچرکە بە چرکە هەستمان بە نزیک بونەوەی مەرگ ئەکرد، نە ئەمانتوانی لە ژێر زەمینەکە بێینە دەرەوەو نەبواری هەڵاتن و دەربازبوون لە هەڵەبجە هەبوو،،،،.