رووداو- به‌غدا : ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ى عێراق رایگه‌یاند، له ساڵى رابردوودا ژماره‌یه‌ك كه‌س به‌تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵێ دراونه‌ته دادگا، هه‌ر دادگاش تۆمه‌ته‌كه ساغ ده‌كاته‌وه‌و سزایان ده‌دات. حسێن كه‌ریم عاتی وته‌بێژی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ى حكومه‌تى عێراق رایگه‌یاند "له ساڵی 2011دا له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌وه زیاتر له 5600 كه‌س به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی دراونه‌ته دادگا وه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی ره‌وانه‌كردنی 4300 سكاڵا بۆ به‌رده‌م دادگا تایبه‌تمه‌نده‌كان".
حسێن كه‌ریم گوتى "ده‌سته‌كه‌یان ده‌ست له بڕیاره‌كانی دادگا‌و لێكۆڵینه‌وه‌كانی وه‌رناده‌ن هه‌ربۆیه‌ش دادگای عیراقی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ كارده‌كات‌و تۆمه‌تباران سزا ده‌دات".




