ستانده‌ر: تایبه‌ت هه‌شت ساڵ به‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ی یه‌كی شوبات له هه‌ولێر تێده‌په‌ڕێت كه تێیدا له ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژیدا له‌به‌رده‌م هه‌ردوو باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی 3 ی رێكخستنی هه‌ولێری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و و لقی 2 ی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕوویداو له ئه‌نجامدا زیاتر له 300 هاولاتی و به‌رپرسی حیزبی بوویه قوربانی.
ستانده‌ر هه‌ندێك لایه‌نی شاراوه‌ی ئه‌و كرده خۆكوژیه بڵاوده‌كاته‌وه:
1- ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه له لایه‌ن انصاری اهلی سوننه‌و جه‌ماعه‌ی عه‌ره‌ب ئه‌نجامدرا.
2- له به‌یانێكی انصاردا كه تێیدا ئیمزای (ابو حسن محمودی) له‌سه‌ر بووه‌و له 13ی ذالحجه ی 1424 ده‌رچووه باس له‌وه ده‌كات كه انصار ئه‌و كرده خۆكوژیه‌یان له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌نجامداوه كه كورد‌و به‌رپرسانی كورد هۆكاری ئه‌وه‌بوون كه جه‌یشی غه‌رب و سووپای كافر بێننه سه‌ر عێڕاق، به‌ڵام ئه‌و زانیاریانه‌ی انصار ته‌واو هه‌ڵه‌بوون، چونكه سووپای ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی له وڵاتانی عه‌ره‌بی ئه‌رده‌ن، سعودیه و كوه‌یته‌وه هاتن و كورد هیچ ڕۆڵێكی نه‌گێڕا، یه‌كه‌مجار سێ فرۆكه له ئوردنه‌وه به‌ره‌و عێڕاق فڕین و پاشان سووپای ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانانی له سعودیه‌و كوه‌یته‌وه داخڵ بوون.
هه‌روه‌ها هێزه ده‌ریایه‌كانیش له كه‌نداوی عه‌ره‌بی و و قه‌ته‌ر و اماراته‌وه به‌ره‌و عێڕاق هاتن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه له تكریت عه‌ره‌به‌كان خۆپێشاندانیان كردوو وتیان نابێت هێزی پێشمه‌رگه بێته تكریته‌وه.
له لایه‌كی تریشه‌وه له‌ناوچه سوننیه‌كاندا هێزی تایبه‌تی هاریكاری هێزه‌كانی ئه‌مریكا دروست كرا كه ئه‌مریكا مانگانه بۆ هه‌ر چه‌كدارێك 3 وه‌ره‌قه‌ی ده‌دا، وه زۆرینه‌ی لایه‌نه عێڕاقیه‌كان په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاو غه‌ربدا هه‌بوو، كورد سه‌ربه‌خۆیانه مامه‌ڵه‌ی ده‌كرد و نه‌بووه ژێرده‌سته‌ی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانانی، وه هۆكاری سه‌ره‌كیش كه ڕێگه‌ی نه‌دا پێشمه‌رگه كۆنتڕۆڵی ته‌واوی كه‌ركوك و موصڵ بكات ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانانی بوو، كورد په‌یوه‌ندییه‌كی وه‌های له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاو به‌ریتانیدا نه‌بووه.
ئه‌وه‌ی پێویسته ئاماژه‌ی پێ بكه‌ین ئه‌وه‌یه كه هێزه ناوخۆییه‌كان و ئه‌منیه‌كان و ئاسایش لاواز بوون به‌وه‌ی چۆن نه‌یانتوانیوه ڕێگه له كرده‌یه‌كی وابگرن كه له دووره‌وه نه‌خشه‌ی بۆ كێشراوه‌و بكوژه‌كانیش له دوور وڵاته‌وه هاتبوون.
شایانی باسه له‌و به‌یانه‌ی كه انصار ی سوننه‌و جه‌ماعه‌ی عێڕاقی به‌بۆنه‌ی ته‌قینه‌وه خۆكوژیه‌كه‌ی 1ی شوبات ده‌ریكردبوو هێرش كرابوویه سه‌ر هه‌ندێك له زانای ئیسلامی به‌ناوی مه‌ندیل به‌سه‌ر ناویان هێنرابوو.




