ئێمە هەمانە 128 میوان سەرهێڵ

لەبڕیارەکانی یەکێتی تۆپی پآ,یاریەکانی تازەپێگەیشتووان بۆ دوو ھەفتە دواخرا

  • نیشاندان
  • 1 of 2
  • داهاتوو

حەسەن نەجمەدین : یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی کوردستان رۆژی یەک شەممە رێکەوتی ٤/٢/٢٠١٢ کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بە ئامادەبوونی سەرۆک و تەواوی ئەندامانی گرێدا و تیایدا ئەم بڕیارانەی خوارەوەی دەرکرد:  یەکەم: نوسراوی لیژنەی ئۆلۆمپی ھەرێمی کوردستان ژمارە(٣٤) لە ٣٠/١/٢٠١٢ کە یانەی لەیلان و کرێکاران یەکیانگرتەوە یانەکە بۆتە یانەی لەیلان لەخولی یانەپلەدووەکانی کوردستان بۆ وەرزی ٢٠١١-٢٠١٢.
دووەم: یەکێتی تۆپی پێی کوردستان پرسەوسەرەخۆشی لە سەرجەم وەرزشوانانی کوردستان ئاڕاستەی یەکێتی تۆپی پێی کۆماری میسر دەکات بەھۆی کارەساتەدڵتەزێنەکەی یاری نێوان یانەی میسری و یانەی ئەھلی لە خولی نایابی تۆپی پێی میسر کە لەشاری ئەسکەندەریە ئەنجامدرا بۆتە ھۆی شەھیدبوونی نزیکەی سەد ھاندەر و برینداربوونی نزیکەی ھەزار کەس, ھیوادارین ئەم کارەساتە جارێکی تر لەھیچ یاریکایەک روونەدات کە پێچەوانەی پیرۆزیەکانی تۆپی پێ یە..
سێیەم: راگرتنی سەرپەرشتیاری یاری نێوان یانەی ئاسۆ و سیروانی نوێ (شێروان فاروق)لە خولی پلەیەکی یانەکانی کوردستان غەرامەکردنی بەبڕی(١٠٠٠٠٠)سەد ھەزار دینارو دووخستنەوەی بۆ یەک مانگ  بەھۆی ھەڵەی یاسایی بە ھێنانەدەرەوەی یاریزان بەھۆی دوورەنگی پێڵاوەکەی.
چوارەم:لە یاری نێوان یانەی ھەولێرو سلێمانی لەخولی تازەپێگەیشتووانی یانەپلەنایابەکانی کوردستان بەھۆی کەمتەرخەمی سەرپەرشتیارو ناوبژیوانان لە بەرێوەبردنی یارییەکە.بڕیاردرا:
١.    سوپا رەفیق      سەرپەرشتیاری یاری      ٢- کاروان جەلال     ٣. سامی عەلی   ٤. کارزان فەیسەڵ      ٥ .احمد عبداللە سلیمان
ا. راگرتنی ھەریەکەیان بۆ ماوەی دوو ھەفتە.
ب.غەرامەکردنی ھەریەکەیان بە بڕی (١٠٠٠٠٠) سەد ھەزار دینار.
پێنجەم:راگرتنی ناوبژیوان (ئازاد حاتەم) بۆ ماوەی یەک ھەفتە بەھۆی دەرچوون لە رێنماییەکانی لیژنەی ناوبژیوانانی کوردستان.
شەشەم: لە یاری نێوان یانەی ھەولێرو کەرکوک لە خولی تازەپێگەیشتووان بەھۆی دەرھێنانی یاریزانانی یانەی کەرکوک لەنێو یارییەکە بەھۆی نارەزایی لە گۆڵێکی دروست بڕیاردرا:
ا. ھەژمارکردنی ئەنجامی یارییەکە(٣-سفر) بۆ یانەی ھەولێر.
ب. ڕاگرتنی ڕاھێنەری تازەپێگەیشتووانی کەرکوک(ئەحمەد رەمەزان) تا کۆتایی خول.
ج. غەرامەکردنی ڕاھێنەری ناوبراو بەبڕی(٢٥٠٠٠٠)دووسەدو پەنجا ھەزار دینار.
حەفتەم: لە یاری نێوان یانەی سولاف و برایەتی لەخولی پلەیەکی کوردستان بەھۆی دەرکردنی ھەردوو یاریزانی یانەی سولاف(جوتیار ستار) ژمارە(١٥) و (مەریوان شکر) ژمارە(٩).
ا. راگرتنیان بۆ یەک یاری لەگەڵ کارتە سوورەکەی.
ب. غەرامەکردنی ھەریەکەیان بەبڕی(١٠٠٠٠٠)سەد ھەزار دینار.
ھەشتەم: لە یاری نێوان یانەی کۆیە و گارا لە خولی پلەیەک بەھۆی ھێرشکردنە سەر سەرپەرشتیارو ناوبژیوانان لەلایەنان ھاندەرانی یانەی کۆیە بەھۆی ھاتنە نێو یاریگا و ئاگادارکردنەوەیان بۆ چەندین جار بڕیاردرا گواستنەوەی یاری داھاتووی یانەی کۆیە بۆ دەرەوەی یاریگای خۆیان.
نۆیەم: دواخستنی خولی تازەپێگەیشتووانی کوردستان بۆ ماوەی دوو ھەفتە.
دەیەم: دەستنیشانکردنی دەستەی ناوبژیوانان و سەرپەرشتیارانی خولی بیستەمی نایاب و خولی چواردەھەمی پلەیەک و خولی دووەمی یانە پلەدووەکانی کوردستان.

نوسەری بابەت CHRA TV - - چرا بەرپرسیار نییە لە ناوەڕۆکی بابەتەکان

چراتێڤێ.. پێگەیەکى هونەرى و رۆشنبیریى ئەلکترۆنی ئازادو سەربەخۆیە، رۆژانە لەپێناو پەرەپێدانى ئەم بزاوتە لەکوردەواریدا خۆى نوێدەکاتەوەو، با نووسەرانی کوردیش ڕەها بن لە هەربەربەست و سانسۆرێک کە ڕێگرن لە بەردەم تەقینەوەی بەهرەو داهێنانەکانیان.

Read More >>