نووسنی بابەت / شوان عەزیز : بەداخەوە ڕاستیەکان وەک خۆیی نابینرێ تیپ ئەبێتە قوربانی دەستی ناوبژیوانێک بەبریارە میزاجیەکانی . کارەساتە لە جامێک تۆ لەسەر دەستی ناوبژیوان بچیتە دەر لەکاتێک ناوبژیوان بە بڕیاری میزاجی خۆی تیپێک بکات بەقوربانی تیپەکەی تر .
ئەوەی مەبەستمە لێرەدا ئەوەیە ئەمەوێت شیکردنەوەیەک وەک خۆی باس بکەم لەیاری گەرانەوە لەجامی شا لەنێوان ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە . جێگای نیگەرانی گشت وەرزشوانێکە ئەوەی کە بەگیانی وەرزشی بیرکاتەوە و ئەنجامەکانیش بە ئەنجامی گیانی وەرزشی قەبوڵ بکات کە بینیمان یارییەکە چۆن تەواو بوو ناوبژیوان چۆن یارییەکەی بەرێوە برد .
من وەک خۆم ناوبژیوانم وەک دیکتاتۆرێک ئەھاتە بەرچاوم کاتێک بریارەکانی لەنێو گیرڤانەوە بوو . بڕیارەکانی ناوبژیوان دوور بوو لە گیانی وەرزشی . بریارەکان دوور بوون لە یاساکانی تۆپی پێ . بریارەکان دوور بوون لەگشت بەھا جوانەکانی تۆپی پێ . وەک باسم کرد جێگای نیگەرانیە بۆ ئێمە ھەوادارانی وەرزشی .
سەبارەت بە ھەڵە کوشندەکانی ناوبژیوان و بڕیارە دروستەکانی دەڵێم "
من ھەرسێ کارتە زەردەکەی کە درا بەیاریزانان رامۆس و دیارا و کاسیاس من بەبریاری دروستی دا ئەنێم . بەڵام من ئەوەی میسی بەڕاست دانانێم .
گۆلەکەی پیدرۆ یاسایی و دروست بوو . بەڵام گۆلەکەی ئەلڤێز زوڵمێکە لەریال کراوە بریارەکەش بریاری تەنھا ناوبژیوانە بریاری یاسایی تۆپی پێ نیە . چونکە ھەر من نیم باس لە نایاسایی ئەو گۆلە بکەم شارەزایانی وەرزشی تایبەت دادوەران خۆیان وا ئەڵێن چونکە گۆلەکەی دانیال لە کاتی تەواو بوونی شەوتی یەکەمی یاریەکە بوو واتە کاتی یاسایی یاریەکە تەواو بووبەڵام بۆ ناوبژیوان کۆتایی پێ نەھێناوە ئەوەیە کارەسات کە لەئێستاوە ئێمەی ھەوادارانی وەرزشی پێوەی ئەناڵێنین لە ئاست بریارە تاکڕەوانە و میزاجیەکانی ناوبژیوان لەڕابردوو وە لەئێستاشدا .
نازانم ئەم بێدەنگیەی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا لە چیدایە . بۆچی زوڵم لە ریال . بۆچی زوڵم لە ریال بەرێزان ٣ لێدانی سزا بۆ ریاڵ حیساب نەکرا . بەداخەوە جارێکی تر ناوبژیوان زوڵمێکی مێژوویی لە ریال ئەکات ئەممە ھەرگیز لە بیر ناکرێت .
. من لەناو بژیوان ئەپرسم تۆ یاریزانی ژمارە ١٢ بووی لە نێو یاریگا بۆ تیپی بەرشە وەیاخوود دادوەری نێو یاریگا بووی . بۆیەش وا ئەڵێم سەیرم پێدێت ڕوو لە ناوبژیوان ئەکەم چۆن یاریەکەت بەم شێوەیە بەڕێوە برد کە بڕیارەکانت دوور بوون لەیاساکانی تۆپ پێ بریارەکانت ھەمووی میزاجی بوون لەبەرژەوەندی بەرشە بوو. بەڵام کاسیاس باشی پێ ووتی کاتێک ڕووی لەتۆ کرد ووتی بڕۆ لەگەڵ بەرشە ئاھەنگ بگێرە . ئەوە بەسە بەناوبژیوان بووترێت .
ئێستاش ئەبێت بەرشە سوباسی ناوبژیوان و یاریدەدەرانی ناوبژیوان بکات چونکە مۆ و یاریزانانی شایستەی سەرکەوتن بوون بۆ قۆناغی داھاتوو بەڵام بەھۆی چاو پۆشی ناوبژیوان لە ڕوووداوەکانی نێو یاریگا ڕیاڵ باجەکەی داو ریاڵ کرا بەقوربانی بڕیارەکانی ناوبژیوان تا بەرشە سەرکەوێت .
پێویستە ھاندەرانی بەرشە دان بەھەڵەکانی ناوبژیوان دابنێن ئەگەر ناوبژیوان نەبوایە بەرشە سەرنەدەکەوت . چونکە کەتیبەی مەدریدمان بینی کەچۆن لەنێو کامب نوو بەسەرکردایەتی جەنەڕال مۆ کەچۆن لە شەوتی دووەم پلانەکانیان بەکارھێناو کوڕانی ھەرێمی کەتەلۆنیانیان لەپێشڕەوی یارییەکە ڕاگرت . بەڵام ناوبژیوان رێگری لە پلانەکانی مۆ ئەکات و بە کوڕانی مەدرید ئەڵێ ئێوە ھەرچەند ھێرشبەرن من رێگریتان لێ ئەکەم ئەبێت بەرشە سەرکەوێت . بەداخەوە بۆ ئەم جۆرە بریارانە ھیوادارین یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ئەو ناوبژیوانە لەکاری راھێنەرایەتی دوورخاتەوە و متمانەی کاری دادوەری لێوەرگرێتەوە چونکە ئەم ناوبژیوانە ناوی چووە مێژوو کاتێک لە جامی شا سەرجەم پلان و ھێرشەکان ڕیاڵی بەبریارە میزاجیەکانی خۆی وەک دیکتاتۆرێکی وڵات ھەڵس و کەوتی لەَگەڵ ریاڵ و مۆ ئەنجامدا . ئەممە مێژووە رەحم بەکەس ناکات و کەس ناناسێت بەڵام ڕاستیەکان وەک خۆی ئەبینێت و بەنەوەکانی داھاتوو ئەڵێ ئەم ناوبژیوانە بناسن ئەممە ڕابردوویەتی کاتێک لە جامێک چۆن تیپێکی کردووە بە قوربانی لەپێناو تیپی بەرشە .دەس خۆش مۆ . شەوی پێنجەشەممە تیپەکەت ئاگریان لە کەتەلۆنیا بەردا . کەتیبەکانت بەسەرکردایەتی تۆ تیپی شەنسەلۆنەیان فێری تۆپی پێکرد . بەڵام مۆ گوناھی تۆی تێدانیە ئەمجارە ناوبژیوانت رێگریت لێ ئەکات . ئەمجارە ناوبژیوانە لێدانی سەد لەسەدی سزات بۆ ئەژمار ناکا . مۆ تۆ سەلماندتەوە باشترینەکەی جیھان ھەر خۆتی . مۆ تۆی سپێشڵ وەن . مۆ تۆ لەیاری جامی شا لە ھەرێمی کەتەلۆنیا وانەت ئەدایەوە بە کەتەلۆنیەکان بەڵام داخەکەم ناوبژیوانیش ببوو بەیاریزانی ژمارە ١٢ بۆ تیپی شەنسەلۆنە . من دەس خۆشیت لێ ئەکەم مۆ بۆ پلانەکانت . ئێمە دڵمان خۆشە . بەڵام کەتەلۆنیەکان دڵیان بەناوبژیوان خۆشە کە چۆن پاڵپشتیان بوو
shwanaziz22@yahoo.com




