ئێمە هەمانە 107 میوان سەرهێڵ

گروپی (نەوای ھەولێر) بە نھێنی کارێکی تازەیان بەرھەم ھێنا


(کارۆخ مەلائەسعەد)"ماوەی ١٠ ڕۆژ دەبێت گروپی (نەوای ھەولێر) بە نھێنی بەرەو تورکیا ڕۆیشتوون، بەسەرپەرشتی (فەرھەنگ غەفوور) ئەویش بۆ ئەنجامدانی بەرھەمێکی ھونەرییان و ئەو کارەشیان ھاوشێوەی بەرەھەمەکەی پێشویان دەبێت.

لە بەدواچوونێکی "ھەولێر"ـدا لە بارەی بیستن و ھەوڵی ڕۆشتنی گروپی (نەوا) بۆ دەرەوەی وڵات، لە ئەنجامدا تەواوی وردەکارییەکانیمان دەست کەوت. دوای ئەوەی ئەو گروپە کە ھەستیان کرد لە بەرھەمی پێشوویاندا سەرکەوتنێکی باشیان دەست خست، ھەوڵیاندا بۆ جاری دووەم کارێکی دیکەیش نزیک لە چوارچیوەی کاری ڕابردوویان بەرھەم بھێننەوە. ئەو زانیاریانەی لە بارەی ئەو کارە تازەیەی گروپی نەوامان دەست کەوتووە، بریتییە لە دووبارەکردنەوەی گەشتێکی دیکەیاندا بۆ ناو گۆرانییە ڕەسەنا کوردیاکاندا، ھاوکات سەرجەم گۆرانییەکانیان لە کوردستان تۆمار کردووە لە شاری ھەولێر، ھەروەھا نزیکەی ١٠٠ گۆرانیی ئامادەکراویان لێرە لە گەڵ خۆیاندا بردووە بۆ وڵاتی تورکیا و لەوێ چەند گۆرانییەک بە دڵی خۆیان ھەڵبژێرن بۆ بەرھەم ھێنانی کاری نوێیان.

لە لایەکی دیکەوە ھەواڵی ئەوەیشمان لێیان بیست، کە ھەر لە وڵاتی تورکیا کلیپێکی پڕۆفیشناڵانەیان ئەنجامداوە و، ئێستایش وێنەگرتنی ئەو کلیپە بە کۆتا ھاتووە. دوایین زانیاریمان لەسەر ھەمان کاریان  سەرجەم گۆرانییەکانی ئەو بەرھەمەیشیان بە دوێتە بەدەنگی ھەریەک لە ھونەمەندان (فەرھەنگ غەفوور) و خانمەگۆرانیبێژ (ئاڤان عوسمان) چڕدراوە. ھاوکات نەیشیان ویستووە تا ھەموو کارەکانیان دەچێتە قۆناغی تەواو بوون و گەڕانەوایان بۆ کوردستان، یەک ئەندامی ئەو گروپە بۆی نەبێت ھیچ زانیاریەک بداتە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی کوردستان.

 

 

Karox_gr_music@hotmail.com

 

نوسەری بابەت Karox Mela Asad - - چرا بەرپرسیار نییە لە ناوەڕۆکی بابەتەکان

ئامادەکردنی بابەت لەلایەن ڕۆژنامەنووس کارۆخ مەلا ئەسعەد.. پرۆفایلی نوسەر بەمزواە .. پرۆفایلی نوسەر بەمزوانە .. پرۆفایلی نوسەر بەمزوانە .. پرۆفایلی نوسەر بەمزوانە